گئۆمات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گئۆماتی مادی لەژێر پێی داریۆشی پارسی.

گئۆمات، گئۆماتە، گەومات یان گۆمادا مۆغێکی مادی بوو کە بە دوای مردنی کوروش و کامبۆزیای دووەم خۆی وەکوو کوڕی کوروش نواند و دەسەڵاتی پاشایەتی لە دەستی خۆی گرت. گئۆمات خۆی بە جێی بەردیا کوڕی کوروش نواند و بە جێی ئەو لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشت. لە ساڵی ٥٢١ بەر لە زایین کامبۆزیا کە کوڕی گەورەی کوروش بوو، لە ڕێی ھاتنەوە لە میسر مرد و نوڕی پاشایەتی بە کوڕە بووچکەلانەکەی بە ناوی بەردیا گەیشت. گئۆمات کە پیاوێکی مادی و لە پیائایینییەکانی مۆغ بووە، بە شوێنی زیندووکردنەوەی پاشایەتیی مادەکان دەھەستێت و خۆی بە جێی بەردیا وەکوو پاشا دەناسینێت. داریۆشی یەکەم کە سەرکردەی سپای کوروش و ھەروەھا زاوای ئەو بووە، لە ساڵی ٥٢٢ بەر لە زایین گئۆماتی کوشت و خۆی بوو بە پاشا. لە وێنەبەردینەی بێستوون داریۆشی پارسی بە نیشانەی سەرکەوتن پێی لە سەری سینگی گئۆماتی مادی داناوە. ھەندێک پێیان وایە گئۆمار بە ڕاستی ھەر ئەو بەردیا بووە، و ھەندێکی تریش ئەم باوەڕە ڕەد دەکەنەوە و دەڵێن ئەو بە دروو خۆی بەجێی بەردیا نواندووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]