کەنداوی فارس (مووشەک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەنداوی فارس

جۆر مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتی
مێژووی خزمەت
لەکاردایە ٢٠١١–ئێستا
کاری پێ دەکرێ ئێران
مێژووی بەرھەم
وەبەرھێن ئێران[١]
زانیاریەکان
درێژی ٨٫٨٦ م
تیرە ٠٫٦١ م

Warhead ٦٥٠ ک. گ

مەکینە پتەو (تاک قۆناغ)[١]

مەودای کردار
٣٠٠ ک. م[١]
خێرایی ٣م
وردی ٢ م

مووشەکی کەنداوی فارس بە (زمانی فارسی:موشک خلیج فارس) وەک یەکەمین مووشەکی بالیستیک‌ئاسای دژە پاپۆرەی ئێرانی، سەرەتا لە ١٨ی رێبەندانی ساڵی ٢٠١٠ی وەک نموونەیەکی دژە پاپۆرەیی فاتحی ١١٠ لە لایەن فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ناسێندرا.[١]

بڵابوونەوەی وێنەی پێکانی ئامانجگەلی دەریایی لە لایەن ئەم مووشەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ئاستی جیھاندا بوو. بیرۆکە و ھەنگاوە سەرەتاییەکانی بەرھەم ھێنانی مووشەکی «کەنداوی فارس» لە لایەن ناوەندی توێژینەوەی مووشەکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بەرپرسایەتی حسێن تارانی موقەدەم ئەنجام درا و بە یارمەتیی وەزارەتی بەرگری داڕێژرا و چووە قۆناغی بەرھەم ھێنانی فراوانی.[٢] ئەو مووشەکە بە بەھرەمەند بوون لە سێرچێرێکی ئێپتیکی، لە قۆناغە کۆتاییەکانی فڕینی بە شێوەیەکی زیرەک ئامانجەکەی دەدۆزێتەوە و لە سەر قوفڵ دەبێت،[٣] بەڵام ھاوکات لە ماوەی ھاویشترانیدا بە سیستەمەکانی رێنوێنیی ئاسایی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سەرجەم بە کەڵک وەرگرتن لە رێنوێنیەکی ئاوێتەیی، ھیچ دەرەتانێک بۆ پاپۆرەکانی دوژمنان ناھێڵێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "موشک خلیج فارس، فناوری کھ نھ در اختیار آمریکاست و نھ روسیھ". yjc.ir (بە فارسی). باشگاھ خبرنگاران جوان. Retrieved 1ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ ئ ا "مووشەکە پێشکەوتووەکانی ئێران بناسە". Mehr News Agency. ئاژانسی ھەواڵی مێھر. 17ی ئەیلوولی 2019. Retrieved 1ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  3. ^ "آشنایی با موشک خلیج فارس - ایران". ھمشھری آنلاین (بە فارسی). 23ی تەممووزی 2012. Retrieved 1ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)