بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەمخوێنی بەھۆی ئاسنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەمخوێنی بەھۆی ئاسنەوە حاڵەتێکی باوە لە حاڵەتەکانی کەم خوێنی، ئەویش حاڵەتێکە کە خوێن پێویستی بە خڕۆکە سوورەکانی خوێنە کە ئۆکسجن دەگوازێتەوە بۆ شانەکانی لەش؛ و ھەر کە لە ناوەکەی دیارە، کەمخوێنی بەھۆی ئاسنەوە دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا. بە بێ بوونی بڕێکی پێویست لە ئاسن، ناتوانێت جەستەی مرۆڤ بڕێکی پێویست لە ھیمۆگلۆبین دروست بکات تا ئۆکسجین بگوازێتەوە، ھەر بەھۆی ئەمەشەوە، کەمخوێنی بەھۆی ئاسن وات لێ دەکات ھەست بە ماندوو بوون بکەیت و ھەناسە تەنگی. ئەگەر بڕی پێویستت لە ئاسن بەدەست نەھێنا، یاخود بڕێکی زۆری ئاسنت لەدەست دەدا، ئەوا جەستەت ناتوانێت بڕی پێویست لە ھیمۆگلۆبین بەدەست بھێنێت، و لە کۆتایشدا کەمخوێنی بەھۆی ئاسنەوە زۆر زیاد دەکات لە جەستەی مرۆڤدا. خوێن ئاسن لە خۆ دەگرێ لە ناو خڕۆکە سوورەکانی خوێن؛ ھەر بۆیەش ئەگەر خوێن لە دەست بدەیت ئەوە ئاسن لە دەست دەدەیت. ئەو ژنانەی لە کاتی سووڕی مانگانە خوێنێکی زۆر لە دەست دەدەن، لەوانەیە تووش ببن بە کەمخوێنی بەھۆی ئاسن. دوو گیانی بە بێ تەواوکەرەکانی ئاسن ھۆیەکی ترە. کەمخوێنی بەھۆی ئاسنەوە زۆر ڕوودەدات لە ژنە دووگیانەکان، چونکە ئەو بڕە ئاسنەی کە ھەیانە پێویستی بە زیادبوونی خوێن ھەیە و ھەروەھا تا ببێتە سەرچاوەی ھیمۆگلۆبین بۆ کۆرپە پێگەیشتووەکەی ڕوەکییەکان. ڕەنگە ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن زیاتر ئەگەری تووشبوونیان ھەبێ بە کەمخوێنی بەھۆی ئاسنەوە ئەگەر ئەو خۆراکانە نەخۆن کە ئاسنی تێدایە.

لە سەرەتادا، لەوانەیە کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوە کەم بێت و تێپەڕێ بەبێ ئەوەی ھەست پێ بکرێت؛ بەڵام لەگەڵ زیادکردنی فەقری ئاسن لە جەستەدا، نیشانەکان زیاد دەبێت.

نیشانەکان[دەستکاری]

  • ماندووبونێکی زۆر
  • بێ ھێزی
  • زەرد ھەڵگەڕان
  • گێژبوون
  • ھێش لە سییەکاندا و زیاد بوونی لێدانی دڵ و ھەناسە تەنگی
  • سارد بوونی دەست و پێ

کێشەی دڵ ڕەنگە کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوە ببێتە ھۆی زیادبوون یاخود تێکچوونی لێدانەکانی دڵ کێشەی گەشەکردن. لەلای مناڵان کەم بوونی ئاسن بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی کەم خوێنی و ھەروەھا دەبێتە ھۆی دوواکەوتنی پێگەیشتن و گەشەکردن. لەگەڵ ئەمەشدا کەم خوێنی بەھۆی ئاسن دەبێتە ھۆی ئەگەری زیاتری تووشبوون بە نەخۆشی گوازراو.

خۆپاراستن[دەستکاری]

  • دەتوانیت ئەگەری تووشبوون بە کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوە کەم بکەیت لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن.
  • ئەو خۆراکانەی کةە دەوڵەمەندن بە ئاسن:
  • گۆشتی سوور و مریشک
  • خۆراکە دەریایییەکان
  • فاسۆلیا
  • سەوزەکان، ئەوانەی گەڵاکانیان کەسکێکی تۆخە . . . وەک سپێناخ
  • میوەی ھیشک کراو، وەک مێوژ و قەیسی، و زۆری تریش.
  • جەستەی مرۆڤ ئاسن لە گۆشت وەردەگرێت زیاتر لە سەرچاوەی دیکە.
  • ئەگەر گۆشت ناخۆیت، پێویستت بەوەیە کە پشت بە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ئاسن ببەستیت، تاکو ھەمان بڕی ئاسن بە دەست بێنی کە مرۆڤێکی گۆشت خۆر بە دەستی دێنێت .

ئەو خۆراکانە ھەڵبژێرە کە ڤیتامین c تێدایە، بۆ زیادکرنی مژین ئاسن. دەتوانی لە ڕێی خواردنەوەی خواردنەوە ترشەکان، مژینی جەستەت بۆ ئاسن زیاد بکەیت، یاخود خواردنی خۆراکەکانی تر کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین c. ڤیتامین c لەناو خوارنەوە ترشەکان ھەیە، وەک شەربەتی پڕتةقاڵ، کە بە شێوەیەکی باشتر ئاسنت بە دەست دەکەوێت. ڤیتامین c لە کیوی دا ھەیە، شفتی، پڕتاقاڵ، بیبەر، تەماتە، شاتوو، سەوزە، بڕۆکلی و ھەندێک جۆری تریش.

دەست نیشانکردنی کەم خوێنی بەھۆی ئاسن[دەستکاری]

دەست نیشانکردنی کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوە پێویستە ھەندێک پشکنین بکەیت بۆ زانینی قەبارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ڕەنگیان. چونکە لە کاتی تووشبوون بە کەم خوێنی بەھەی ئاسنەوە، خڕۆکە سوورەکانی خوێن بچووکتر و زەردتر دەبن لە ڕەنگە ئاسایییەکەی، فیریتین ئەو پرۆتینەیە کە یارمەتی جەستە دەدا بۆ ئەوەی ئاسن بھێڵێتەوە. کەمبوونی ئاستی فیریتین نیشانەیە بۆ کەمبوونی ئاستی ئاسن لە جەستەدا. ھەروەھا لە ڕێی ڕێژەی سەدی قەبارەی خوێن کە پێکھاتووە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێن. ئاستی ئاسایی لە نێوان لە سەدا ٣٥٫٥ و ٤٤٫٩ یە بۆ ژنی پێگەیشتوو، و لە سەدا ٣٨٫٣ تا ٤٨٫٦ بۆ پیاوی پێگەیشتوو. ئەم ژمارانەش دەگۆڕدرێ بەپێی تەمەن. ڕێژەی ھیمۆگلۆبین ئەگەر کەمتر بێت لە ئاستی ئاسایی، نیشانەیە بۆ تووشبوون بە کەم خوێنی. ئاسن بۆ منداڵان و ساوایەکان بەشێوەی مادەکی شل بەردەستە؛ و بۆ پێگەیشتووەکان لە شێوەی حەب دایە. ڕەنگە خواردنی ئەو حەبانە کاریگەری لە گەدەت بکات، بۆیە باشترە پاش خواردنی خۆراک بیخۆیت. حەبی ئاسن بخۆ لەگەڵ ڤیتامین c. ڤیتامین c مژینی ئاسن باشتر دەکات لە جەستەدا. چاکبوونت لە کەم خوێنی بەھەی ئاسنەوە بە شەو و ڕۆژێک نابێت. ڕەنگە تا چەند مانگێک پێویستیت بە خواردنی تەواوکەرەکانی ئاسن ھەبێت بۆ گەڕانەوەت بۆ ئاستی باشی. بە شێوەیەکی گشتی، ھەست بە باشتربوون دەکەیت پاش ھەفتەیەک یان زیاتر لە وەرگرتنی ئەو تەواوکەرانە؛ و پێویستە دواتر پشکنینی خوێن بکەیت بۆ زانینی ئاستی ئاسن لە جەستەت دا، بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە باشبوونت یاخود نا. ئەگەر تەواوکەرةکانی ئاسن ڕێژەی ئاسنیان بەرز نەکرد لە جەستەتدا، ڕەنگە ئەم کەم خوێنییە بەھۆی ڕژانی خوێن بێت یاخود کێشەیەک ھەبێت لە جەستەتدا بۆ مژینی ئاسن.

چارەسەرکردنی کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوە لەم حاڵەتەدا بریتییە لە :

  • دەرمان، وەک ئەو دەرمانەی دژی دووگیانییە کە لە ڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێت بۆ کەمکردنەوەی دەر دانی خوێن لە کاتی سووڕی مانگانە، نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێ بەە تایبەت ئەو گرێیەی خوێنی لێ دەڕژێ و ئەگەر کەم خوێنییەکە بەھۆی ئاسنەوە لە ئاستێکی زۆر بەرز دابێت، ئەوا لەوانەیە پێویستیت بەوە بێ کە ئاسن وەربگریت لەڕێی ملولەکانی خوێنەوە، یاخود پێویستت دەبێ بە گواستنەوەی خوێن بۆ یارمەتیدان بۆ گۆڕینەوەی ئاسن و ھیمۆگلۆبین بە زووترین کات.

کەی پێویستت بە پزیشک دەبێت ؟ ئەگەر نیشانەکانی کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوەت لەسەر دیار بوو ئەوا پێویستت بەوەیە بەدوا چوونەوە بۆ لای پزیشک بکەیت. کەم خوێنی بەھۆی ئاسنەوە حاڵەتێک نییە کە بتوانینت بۆ خۆت چارەسەری بکەیت؛ بۆیە بەدوا داچوون بکە بۆ لای پزیشک بۆ ئەوەی چارەسەرت بکات، لە جیاتی وەرگرتنی تەواوکەرەکانی ئاسن بەبێ گەڕانەوە بۆ لای پزیشک. ڕەنگە تێکردنی ئاسن لە جەستەدا کارێکی مەترسیدار بێت، چونکە بوونی بڕێکی زۆر لە ئاسن زیاتر لە بڕی پێویست، ڕەنگە ببێتە ھۆی تێکچوونی جگەر و ھەروەھا تێکچوونی ھەندێک ئەندامی دیکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]