کەلەم
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کەلەم یان کەلەرم جۆرە سەوزەیەکی پەلکدارە ناوە زانستییەکەی بریتییە لە Brassica oleracea var. capitata. بە پلەی یەکەم کەلەم بەرھەمەکی زستانییە و باشترین پلەی گەرمی بۆ چاندنی ٢٩ پلەی سەتییە. دەکرێ لە پلەی ٧ـ٣٥یش بچێندرێت، و بەرگەی پلەی گەرمی ٤ی سەتیش دەگرێت بەڵام بەھێواشی دەڕوێت. چاندنی کەلەم لە جۆرە جیاوازەکانی خاکدا سەرکەتوودەبێت. کەلەم دەچیندرێت بە ھەبوونی ئاو. پاش دوو ڕۆژ لە چاندنی کەلەمەکەی، ئاو دەدرێت؛ و ئاودانیشی دەگۆڕێت بە گۆڕانی جۆری خاکەکەی. پێویستە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئاو بدرێت ھەموو ٤٥ ڕۆژێک جارێک.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Holubec, V., Uzundzhalieva, K., Vörösváry, G., Donnini, D., Bulińska, Z. & Strajeru, S. 2011. Brassica oleracea.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کەلەم تێدایە.