کەشتیی بۆشاییی منداڵانی ھیند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کەشتی بۆشایی منداڵانی ھیندەوە ڕەوانە کراوە)

کەشتیی ئاسمانیی بۆشاییی منداڵان (بە ئینگلیزی:Iskra -5_ یان Space Kidz India) یەکێکە لەو کەشتییانەی کە قوتابییانی ھیند و ڕووسیا بە ھاوکاریی یەکتری دروستی دەکەن.

پڕۆژەکە[دەستکاری]

لە ئێستادا قوتابییانی ئاژانسی (Space Kidz India) بە ھەماھەنگیی پەیمانگای مۆسکۆ بۆ فڕۆکەوانی دیزاینی مانگێکی دەستکردیان تەواوکردووە و وا بڕیارە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧ بۆ بۆشاییی ئاسمان ھەڵبدرێت لە ڕێگەی گەیاندنی بۆ نێو وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، سەرۆکی ئاژانسی ھیندیش ڕایگەیاند کە دروستکردنی ئەم مانگە دەستکردە بەبێ بەشداریی دەزگاکانی بۆشاییگەری حکومی بووە تەنھا لەلایەن ١٢ قوتابیی ھیندی ٢٠ قوتابیی ڕووسی ڕووپۆشکراوە و کێشەکەی ١٫٥ کگم و کەشتییەکەش بە (Iskra -5) ناونراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]