بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیدز دایانا شۆو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیڤا دیانا کیدیسیوک (لەدایکبووی ١ی نیسانی ٢٠١٤)، بە شێوەی ئۆنلاین بە Kids Diana Show (بە ئەڵمانی: Kinder-Diana-Show؛ ناسراوە لۆگۆی بە ✿ Kids Diana Show) ناسراوە، یوتیوبەرێکی ئەڵمانی-ئەمریکییە. لەگەڵ ڕۆمای برای کە (لەدایکبووی٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢) و دایک و باوکی ڤۆلۆدیمیر و ئۆلێنا، میوانداری چەندین کەناڵی یوتیوب دەکەن کە ناوەڕۆکی منداڵانپێکھاتوە و ڕۆڵ دەگێرن لە یوتووب. کەناڵە سەرەکییەکەی لە پلەی پێنجەمی زۆرترین بینەری ھەیە و لە پلەی پێنجەمی زۆرترین سەبسکرایبی جیھاندایە.

چالاکییەکان

[دەستکاری]
ئیڤا دیانا یوتوبەری ئەڵمانی ناسراوە بە کیدز دیانا شۆۆ

پیشە و چالاکی دیانا بریتییە لە گۆرانی منداڵان، کردنەوەی بۆکس، ڤلۆگ، کات بەسەربردنی پەروەردەیی و ڕۆڵگێڕان. برا گەورەکەی، ڕۆما کیدیس یوک، کەناڵێکی یوتیوبی بەڕێوەدەبات بە ناوی Kids Roma Show (ستایلەکەی بەم شێوەیە ★ Kids Roma Show). ھەروەھا برایەکی بچووکی ھەیە بە ناوی ئۆلیڤەر (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠) و کەناڵەکانی خێزانەکەی بە چەندین زمان دۆبلاژدەکرێن، لەوانە زمانی ھیندی، ژاپۆنی، ئەندەنوسیا، ڕووسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، پورتوگالی، عەرەبی. دیانا پاڵێوراو بوو بۆ دەیەمین خەڵاتی ستریمی ساڵانەی ٢٠٢٠ لە بەشی منداڵ و خێزان و خەڵاتی کورتی ٢٠٢١ لە بەشی دایک و باوک، خێزان و منداڵان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]