کۆڵانەکانی پشتەوە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
کۆڵانەکانی پشتەوە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) | |
---|---|
![]() | |
چەشن | لێکۆڵینەوەیی • ئەکشنی. خێزانی |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | تورکیا |
پەخش | |
تۆڕ | کەناڵ دی |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦ |
کۆڵانەکانی پشتەوە (بە تورکی: Arka Sokaklar) زنجیرە درامایەکی تورکییە کە لە کەناڵ دی لە وڵاتی تورکیا پێشکەش دەکرێت. یەکەم پێشکەشکردنی لە تەممووزی ٢٠٠٦ بوو و تا ئێستاش بەردەوامە. زنجیرە دراماکە ئێستا وەرزی ١٩ هەمین لە پەخشدایە و بڕیارە بەردەوام بێت.[١] ئەم درامایە بە یەکێک کە بە سەرکەوتوو ترین دراماکانی تەلەڤیزیۆن دادەنرێت و بینەرێکی زۆریشی ھەیە لە وڵاتی تورکیا. لە کوردستانیش کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ پەخشی کردووە و ئێستا وەرزی ١٨ هەمینی لە پەخشدایە و بەردەوامە.
چیرۆک
[دەستکاری]دراماکە بەگشتی باس لە دەزگای ئاسایشی شاری ئەستەمبوڵ و بەتایبەتی باس لە کۆمەڵێک ئەفسەر لەم دەزگایە دەکات کە گرووپێکیان پێکھێناوە و ڕۆژانە کاتێک ڕووداوەکانی تاوانکاری (کوشتن - فڕاندن - ماددەی ھۆشبەر - دەستدرێژی -.... ھتد) ڕوودەدات ئەم گرووپە بەرپرسیارییەتی دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکە دەگرنە ئەستۆ، واتە باس لەو جۆرە تاوانانە دەکات و خاڵە بەھێز و لاوازەکانی تاوانبارەکان و دەزگای ئاسایش ڕووندەکاتەوە.
بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا باس لە ژیانی خێزانی و ھاوڕێیەتی ھەر یەکێک لە ئەندامەکان دەکات لە دەرەوەی ژیانی ئاسایش.
و ھەروەھا ئەندامانی گرووپەکە وەکو سەرەتا نامێننەوە بەڵکو ھەندێک جار کەسێکیان دەمرێت یان بەجێیان دەھێڵێت و دەگوازرێتەوە بۆ شارێکی تر یان ھەندێک ئەندامی تازە لە شارەکانی دیکەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو گرووپەکە.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]ئەگەر بمانەوێت باس لە هەموو کەسایەتییەکانی ناو دراماکە بکەین، ئەوا دەبێت بڵێین ئەم درامایە لەسەرەتاوە تاکو ئێستا زیاتر لـە (۵٠٠) ئەکتەر بەژداری تێداکردووە، بێگومان کۆکردنەوەی و باسکردنی ئەم ژمارەیەش کارێکی ئاسان نییە، چونکە هەندێک ئەکتەر تەنها (١) یان چەند زنجیرەیەکی کەم بەژدار بوون.
بۆیە لێرەدا تەنها باس لەو ئەکتەرانە دەکرێت کە کەمترین ماوەی بەژداریکردنیان نزیک لە وەرزێک بووە.
تێبینی: ژمارەی زنجیرەکان بەپێی زنجیرە تورکییەکە دانراوە نەک دۆبلاژی کوردی، (بۆ نموونە: کە نوسراوە ئەم ئەکتەرە لە ئەڵقەی (٢٢٠)ەوە بەژداری کردووە ئەوە لە زنجیرە تورکییەکەدایە، بە دۆبلاژی کوردی ڕەنگە نزیکەی ئەڵقەی (۷۰۰) یان زۆر زیاتریش بکات) چونکە ئەلقەکانی ئەوێ لە (۲) کاتژمێر زیاترە.
ناوی ئەکتەر | ناوی لە دراماکەدا | لە چ کاتێکدا بەژدار بوون | تێبینی |
---|---|---|---|
Zafer Ergin | ڕەزا سۆیلۆ | ١ - بەردەوامە | فەرماندە، یەکێکە لەبەڕێوبەرەکان لەپلەی سێیەم لەئاسایشی ئەستەمبوڵ، خاوەنی کەسایەتییەکی زۆرباشە و فەرماندەی گشتی گروپەکەیە و لەناو گرووپەکەیدا بانگی دەکەن بەبابە ڕەزا (باوکە ڕەزا). |
Özgür Ozan | حوسنو چۆبان | ١ - بەردەوامە | ئەفسەری باڵا، یەکێکە لەئەندامانی گرووپەکە و کەسێکی زۆر سەرکەوتووە و چەندین جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و پاداشت کراوە، خاوەنی خێزانێکی گەورەیە کە (٥) منداڵ و ھاوسەرێکە، ڕۆژانە سەرقاڵە بەکێشەکانی خێزانەکەی و کارەکەی لەئاسایش، ھاوڕێیەکی زۆر دێرین و نزیکی ڕەزا و مەسعودە. |
Şevket Çoruh | مەسعود گونەری | ١ - ٦٣٢
٦٧٢ - بەردەوامە |
ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامانی گرووپەکە و سەرەتا لەھێزێکی تایبەت بووە لەشاخەکان بەڵام دواتر گوازراوەتەوە بۆ ئەستەمبوڵ، لەژیانیدا چەندین ناخۆشی بەسەرھاتووە وەکو مردنی (٧) ھاوڕێی لەبەرچاوی خۆیدا و مانەوە لەگەڵ لاشەکانیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لەئەشکەوتێکی گەمارۆدراودا، یاخود جیابوونەوە و دواتر مردنی خێزانەکەی، پاشان تووشبوونی کوڕەکەی بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن و چەندین شتی دیکە، ھەربۆیە خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر توندوتیژە.
ساڵانێکی زۆر لەدراماکەدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و بەڵام لەوەرزی (١٧)دا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی خوێنبەربوونی مێشک دەچێتە وڵاتی ئەمەریکا و لەدراماکەدا دوور دەکەوێتەوە و دواتر لەوەرزی (١٨) دەگەڕێتەوە. |
Uğur Pektaş | موڕاد ئەتێش | ١–١٢٥
١٧٣–٣٣٦ ٣٧٧–٣٨٥ |
ئەفسەر، یەکێکی دیکەیە لەئەندامانی گرووپەکە، خاوەن کەسایەتییەکی باش و پاڵەوانە، ناسراوە بە بەھێزی و جوڵە و خێرایییەکی زۆر بەجۆرێک لەناو تیمەکەدا بە(تەڕەزان) ناوی دەھێنن، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر زەینەب دەکات ماوەیەک پێکەوە دەنێردرێنە شاری لەندەن و ڕۆلیان لەدراماکە نامێنێت بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە، ماوەیەک لەگەڵ زەینەب جیادەبنەوە بەڵام دواتر دووبارە ھاوسەرگیری دەکەنەوە، خاوەنی کوڕێکە بەناوی (عومەر)، دوای مردنی زەینەب ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر لەیلا دەکات و دەگوازرێنەوە بۆ (ئیزمیر) بەم جۆرە ڕۆڵی لەدراماکەدا نامێنێت. |
Özlem Çınar | ئایلین ئایدین | ١–٥٢١
٦٣٩- بەردەوامە |
ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامانی گرووپەکە جیاواز لەئەندامەکانی دیکە شارەزایییەکی زۆری لەئەلکترۆنی و کۆمپیوتەر و بەرنامە سیخورییەکان و ھاککردندا ھەیە، لەبەر ئەوە زیاتر کارەکانی لەناو بنکەدا ئەنجام دەدات و کەم دەچێتە دەرەوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر (ھاکان) دا دەکات و چەند ساڵێک پێکەوە دەژین، بەڵام دواجار لە یەکتری جیائەبنەوە و ئەفسەر (ئایلین) بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە تیمەکە دوور ئەکەوێتەوە و لە (ئیزمیر) بەردەوامی بەکارەکەی ئەیات دوای چەند ساڵ لەوەرزی هەژدەیەمی زنجیرەکە ئەگەڕێتەوە بۆ تیمەکە. |
Ilker İnanoğlu | ئینگین باڵکان | ٤٤–١٧٢
٢١٠–٢١٤ ٣٥٨–٣٧٦ ٤٩٣ - ٦۷۹ ، ٧٠٠ |
بەڕێوبەری گشتی، یەکەم دەرکەوتنی ئەم کەسە وەک بەڕێوبەرێك بوو بەشێوەیەکی کاتی بۆ شوێنەکەی (بابە ڕەزا)، چونکە لەوکاتەدا (بابە ڕەزا) ماوەیەک بەھۆی نەخۆشەیەوە نەیدەتوانی کارەکانی ئەنجامبدات، بەڵام دواتر لەکاتی گەڕانەوەیدا تیمەکە داوایان لێکرد خۆی بگوازێتەوە بۆ ئەو بەشەی ئاسایش و لەگەڵیان بەردەوام بێت، ئەوەبوو لەو ساتەوە بوو وەکو (ئەفسەری باڵا) بوو بە ئەندامێکی ئەو گروپە، بەڵام بەھۆی بڕوانامەی بەرز و شارەزایییەکی زۆر لەسیخوڕی و کاری ئاسایشدا چەند جارێک لەدراماکەدا دێت و دەڕوات چونکە ئەرکی پێدەدرێت لەشارەکانی (واشنتۆن و مەدرید و مۆسکۆ) و بەمانگ و ساڵ دوور دەکەوێتەوە و دواجار دوای بەسەربردنی نزیکەی (١٠) ساڵ لەدەرەوە بەشێوەی (بەڕێوبەری گشتی) دەگەڕێتەوە بەڵام بەهۆی ئەو ڕابردووەی لەگەڵ گروپەکەدا هەیەتی هیچ کات پلەکەی کاریگەری لەسەر لایەنی خێزانی و هاوڕێیەتی نابێت لەگەڵ هەریەک لەئەندامەکانی دیکەی گروپەکەدا. |
Berk Oktay | سینان بەھادور | ١٢٦–٢٥٠ | ئەفسەر، یەکێکی دیکە بوو لەئەفسەرەکان، کە لەماوەیەکدا دەرکەوت لەناو گرووپەکەدا، ویستیان ھاوسەرگیری بکەن لەگەڵ ئێلیف بەڵام ئەو کوژرا، و پاشان ئەمیش گوازرایەوە بۆ هێزێکی تایبەت و ڕۆڵی لەدراماکەدا نەما. |
Zeynep Beşerler | مەلەک سیرتر | ١٢٦–٢٩٣ | یاریدەدەری ئەفسەر، لەبەشی (ماددە ھۆشبەرەکانەوە) دێت و ماوەیەک لەگروپەکەدا دەمێنێتەوە و ئاسایی کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبات بەڵام دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شارێکی دیکە و ڕۆڵی لەدراماکەدا نامێنێت. |
Gülcan Arslan | لەیلا گانداش | ٢٩٤–٣٣٦ | ئەفسەر، یەکێک بوو لەئەندامی گرووپەکە، لەماوەی وەرزی (٨)ی دراماکە واتە (ساڵ و نیوێک) دێتە تیمەکە، کە پێشتر لێکۆلەر بووە لەبەشی کوشتن و زۆر بە ئەزموونە لەلێکۆڵینەوە لەشوێنی تاوان، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر موڕاد دەکات و ڕۆڵی لەدراماکە کۆتایی پێدێت. |
Gizem Soysaldı | موعەزەز کابڵان (مزۆ) | ٢٩٤–٣٣٦ | ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامی گرووپەکە، کەسایەتییەکی تاڕادەیەک توند و توڕەی ھەیە، ئەویش ھاوشێوەی (لەیلا) لەوەرزێکدا بەژداری دەکات و دواتر بەشێوەی گواستنەوە کۆتایی بەڕۆڵەکەی دەھێنرێت. |
Can Başak | عارف ساڵان | ٢٩٤–٥٢١
٥۷٤–٥۷٦ ٦۳۹–٦٨۰ |
بەڕێوبەری گشتی، ناسراوە بە بەڕێوبەر عارف، پلەیەک لەبابە ڕەزا بەرزترە و واتە سەرپەرشتیاری هەموو گروپە تایبەتەکانی ئاسایش ئەکات، خاڵی ئەفسەر (بەهار)ە و بەپێی کات و پێویستی لەدراماکەدا دەردەکەوێت لەکاتی گەڕانەوەی (ئینگین)دا پلەی (عارف) بەرز ئەبێتەوە و (ئینگین) ئەچێتە شوێنەکەی بەمەش ڕۆڵی (عارف) وردە وردە کەم دەبێتەوە و تـا بەتەواوی دیار نامێنێت و کۆتا جاریش بە خانەنشین بوون کۆتایی بەڕۆڵەکەی دەهێنرێت. |
Tunç Oğuz | ئاردا ئاتیک | ٢٩٤–٤٣٣
٤٤٥—٦٨۰ |
یاریدەدەری ئەفسەر، سەرەتا کە دێت لەبیستەکانی تەمەندایە و تازە کۆلێژی تەواوکردووە بۆیە لەتیمەکەدا وەک یاریدەدەر کاردەکات، بەڵام دواتر ماوەیەکی کورت لەدراماکەدا دوور دەکەوێتەوە بەھۆی ئەوەی ئۆڤەرێکی لە(ئینتەرپۆڵ)ەوە پێدەگات و بۆ مەشق دەنێردرێت بۆ فەڕەنسا دواتر دەگەڕێتەوە، دوای شەهیدبوونی ئەفسەر (عەلی) ماوەیەک بەڕۆڵی نیشانەشکێت (قناص) بەردەوام دەبێت و دواجار بەهۆی گۆستنەوەی بۆ (بۆرسا) دوور دەکەوێتەوە. |
Buse Varol | یاسەمین گوچلو | ۲۹٤—۳۷٦ | جێگری ئەفسەر، کەسایەتییەکی گەنج و لەبیستەکانی تەمەنی بوو ماوەیەک لە گروپەکەدا بەشێوەی یاریدەدەر کاریکرد و دواتر بەهۆی دامەزراندنەوە ڕۆڵی نەما. |
Beril Kayar | دێنیز گیۆنچۆغڵۆ | ۳۳۷—۳۷٦ | یاریدەدەری ئەفسەر، کەسایەتییەکی گەنج و بەرچاو بوو لەبیستەکانی تەمەنیدا چەند سەرکەوتنێکی بەدەستهێنابوو، ماوەیەک پەیوەندی سۆزداری لەسەر (ئینگین) هەبوو، دواتر ڕۆڵی لەدراماکەدا نەما. |
Can nergiz | ئۆنور یاڵچن | ٣٣٧–٣٧٦ | یاریدەدەری ئەفسەر، کەسوکاری نییە و لەخانەی بێسەرپەرشتان گەورە بووە و خوێندنی تەواو کردووە و بووەتە پۆلیس، لەگەڵ تیمەکەدا کاری ڕۆژانەی دەکرد و کاتی بەسەردەبرد، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یاریدەدەر (ئێجی) هەبوو، دواتر و لەوەرزی نوێدا لە (ئەنقەرە) دەستبەکاربوو ڕۆڵی لەدراماکەدا نەما. |
Müge Boz | ئێجێ دوندار | ٣٣٧–٣٧٦ | یاریدەدەری ئەفسەر، بەهۆی گەنجی تەمەنی و بەرچاوی لەکارەکەیدا بەتایبەت لەلایەن (بابە ڕەزا)وە بانگێشتی گروپەکە ئەکرێت، بەتێپەڕبوونی کات پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هاوکارەکانیدا دروست ئەکات و پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ (ئۆنور) هەیە، دواجاریش بەهۆی دامەزراندنەوە گروپەکە بەجێدەهێڵێت. |
Oya Okar | سێلین دەمیرجی | ۳۷۷—٦۳٨ ٦۷٤—بەردەوامە | ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامانی تیمەکە و لەسەرەتای وەرزی (١٠) دەردەکەوێت و دەبێتە ئەندام لەگروپەکە، کەسێکی زیرەک و بەتوانایە و ساڵانێکی درێژ لەدراماکەدا دەمێنێتەوە، سەرەتا پەیوەندی سۆزداری و دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر مەسعوود ئەنجام دەدات، لەکاتی ڕۆشتنی ئەفسەر (مەسعود) بۆ ئەمەریکا ئەویش ماوەیەك لەدراماکەدا دیار دوور دەکەوێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە. |
Ozan Çobanoğlu | ھاکان چنار | ٣٨۹ - بەردەوامە | ئەفسەر، یەکێکی دیکەیە لەئەندامانی تیمەکە، لەگرووپێکی دیکەوە گوزرایەوە بۆ تیمەکە و ساڵانێکی زۆر بەژداری دراماکە دەکات، ھاوسەرگیری لەگەڵ (ئەفسەر ئالین) ئەنجامدەدات و چەند ساڵێک پێکەوە دەژین بەڵام دواتر ئایلین ڕۆڵی نامێنێت و جيادەبنەوە، بۆیە دووبارە ھاوسەرگیری دووەم لەگەڵ (ئەفسەر بەھار) ئەنجام دەداتەوە و لەگەڵ ئەویش زۆر بەردەوام نابێت دووبارە جیادەبێنەوە. |
Beste Seyhan Şamcı | ئێدا بوڵوت | ٤٠٠–٥٢١ | یاریدەدەری ئەفسەر، چوار کەسی گەنجن (ئێدا و خەندە و ڤۆڵکان و ئاردا) هەموویان لەسەرەتای بیستەکانی تەمەندان و تازە کۆلێژیان تەواوکردووە، لەگەڵ (ئەفسەر ئایلین) لەبەشی چاودێری و کۆمپیوتەر کاردەکات تا فێری ڕاھێنانەکانی ئەو بوارە ببێت. |
Başak Atıcı | خەندە | ٤٠٠–٥٢١ | یاریدەدەری ئەفسەر، تازە کۆلێژی تەواو کردووە و وەکو ھاوڕێکانی سەرەتای کارکردنییەتی لە ئاسایش و وەکو یاریدەدەر کاردەکەن. |
Mərvə Oflaz | بەھار ئەیان | ٤٤۹—٥۹٤ | یاریدەدەری ئەفسەر، خوشکەزای بەڕێوبەر عارفە و لەسەرەتای وەرزی (١٢) دێتە ناو دراماکە و دەبێتە یەکێکه لەئەندامانی تیمەکە، کەسێکی باش و بەھێزە و ساڵانێکی زۆر دەمێنێتەوە، دوای مردنی ئەفسەر ئایلین ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر ھاکان دەکاتەوە. |
Yiğitcan Ergin | جەمال شاھین | ٥٢٢—٦۳۲ | ئەفسەر، کەسایەتیەکە کە هیچ کەسوکاری نییە و لە هەتیوخانە گەورە بووە و خوێندنی تەواو کردووە و بووەتە پۆلیس، سێ وەرز لەدراماکەدا بەژدار بووە و کۆمەڵێک ڕووداوی جیاواز لەخۆش و ناخۆش بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ (ئیزگی) هەیە. |
Ela Yörüklü | ئێزگی ڤۆراڵ | ٥٢٣—٦۳۲ | هاوشێوەی ئەفسەر جەمال هیچ کەسوکاری نییە و لەهەتیوخانە گەورە بووە و خوێندنی تەواو کردووە و بووەتە پۆلیس، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ (جەمال) هەیە ماوەیەک لەدراماکە بەکۆمەڵێک ڕووداو بەژدارن و دواتر دوور دەکەونەوە. |
Oğuz Peçe | ئیمرێ گوربوز | ٥۹٥—٦٨۰ | یاریدەدەری ئەفسەر، گەنجێکی نوێی ناو گروپەکە بوو کەسێکی تاڕادەیەک ئاسایی و لەسەرخۆ کاتی لەگەڵ بەسەردەبردن، بەڵام ناسراوە بەزۆر پەیوەندییە سۆزداییەکانی بەجۆرێک لەگەڵ سێ لە ئەندامانی ناو تیمەکە (ئاسڵ و نورجان و جانسوو) دەکەوێته پەیوەندی خۆشەویستییەوە، دواجاریش بەهۆی ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات لەدراماکە دوور دەکەوێتەوە. |
Deniz Çatalbaş | ئاسڵ ئاتالای | ٥۹٥—٦٣٢ | لەوەرزی (١٦) پەیوەندی بە گروپەکەوە دەکات، کەسایەتییەکی ئاسایی و ساددەی هەیە، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ (ئیمرێ) دادەنێت، دووجار بە گواستنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە لەدراماکە نامێنێت. |
Hasan Denizyaran | قادر کۆرکماز | ٦۳۹—٦۷۷ | ئەفسەرێکی گەنج و بەتوانایە، بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی لەڕووداوێکی ناخۆشدا و بەهۆی مردنی براکەیەوە و بەهەڵە تێگەیشتنێک دوژمنایەتی لەگەڵ گروپەکە دروست دەکات و دواتر کەم کەم ڕاستییەکانی بۆ ئاشکرا دەبێت و پەیوەندی بەگروپەکەوە دەکات و دەبێتە ئەندامێکی تایبەت لەلایان، دواجاریش بەهۆی گواستنەوە ڕۆڵی لەدراماکە نامێنێت. |
Cansu Fırıncı | ئۆناڵ کەلەڤات | ٦۳۹—٦۷٠ | جێگری بەڕێوەبەر، کاتێک تیمەکە هەڵوەشایەوە و هەموومان پەرتەوازە بوون ئوناڵ لە شوێنی (بابە ڕەزا) دەستیپکرد و بوو بە بەڕێوەبەر، بەڵام بەهۆی کارکردن لەگەڵ دوژمنانی تیمەکە و خیانەتکردنەوە دەستگیرکرا، دواتر کاتێک پەشیمان بووەوە و لەگەڵ تیمەکە کاری دەکرد بووە هەواڵگر، دواجاریش بەهۆی گواستنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە تیمەکەی بەجێهێشت و ڕۆڵی لەدراماکە کۆتایی پێهات. |
Sinem Reyhan Kıroğlu | بیرجێ یەمان | ٦٣٩—٦٦٣ | یاریدەدەری ئەفسەر، پێشتر لە ناوچەی (ئیزمیر) کاری کردووە و کاتێک گوێبیستی دەستکەوت و کارەکانی (بابەڕەزا) و تیمەکەی ئەبێت داوای وەرگرتن دەکات، هەروەها چونکە پێشتر لەگەڵ ئەفسەر (ئایلین) لە بواری هەواڵگریدا کاری کردووە و وەرگرتنی زۆر قورس نابێت، ماوەیەک لە تیمەکەدا دەمێنێتەوە و دواتر بەهۆی گواستنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە ڕۆڵی نامێنێت. |
Gizem Birdan | ئارەزوو | ٦٣٩—٦٨٠ | یاریدەدەری ئەفسەر، کەسایەتییەکی شارەزای ئای تی و کارکردن لەبواری سیخوڕی و هەواڵگریدا، لەسەر کۆمپیوتەر و بەکاری ئەلکترۆنی ئەندامی تیمەکەیە، ماوەیەک دواتر بەهۆی گواستنەوە ڕۆڵی نامێنێت. |
Ece Aydemir | جانسوو تۆپڕاک | ٦٤٠—٦٨٠ | یاریدەدەری ئەفسەر، کەسایەتییەکی گەنج و ئاسایی ماوەیەک لە تیمەکەدا بەژدار دەبێت و کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبات، دواتر بەهۆی گواستنەوە ڕۆڵی لەدراماکەدا نامێنێت. |
Pamir Pekin | محمد بۆزوک | ٦٥٣—٦٧٧ | ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Burcu Kara | سەڤاڵ ئاسڵان | ٦٥٥—٦٧٧ | ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Burak Satıbol | زەکی چەڤیک | ٦٧٢ -
بەردەوامە |
ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Ebru Cündübeyoğlu | جاندان جەیلان | ٦٨١ -
بەردەوامە |
ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Felicia Sağnak | مەرڤە | ٦٨١ -
بەردەوامە |
ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Tolga Kandemir | مێلی | ٦٨١ -
بەردەوامە |
ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Aslı Şimşek | ئێدانوور | ٦٨١ -
بەردەوامە |
ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Orhan Alp | عیززەت | ٦٨١ -
بەردەوامە |
ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Burak Alkaş | فیکۆ یەنجەلی | ٦٨٥—٧٠٦ | ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
Onur Bay | تەکین چۆبان | ١–٥٩٤ | کوڕی حوسنوە و سێیەم منداڵی خێزانەکەیە، ھەر لەتەمەنی (٩) ساڵی واتە لەمنداڵییەوە بەژداری دراماکەی کردووە و لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنی بەردەوام بوو، لەقۆناغی منداڵی و ھەرزەکاریدا کەسایەتییەکی زۆر بێزارکەری ھەبوو چونکە بەردەوام سەرکێشی ھەرزەکارانە و کاری نەگونجاوی ئەنجامدەدا و بەکارەکانی زۆر باوکی هیلاک دەکرد، تا دواتر لەتەمەنی پێگەیشتوودا ڕۆڵەکەی دەگۆڕێ و ھەوڵ دەدات ببێت بە ئەکتەر و شانۆکارێکی بەناوبانگ. |
Furkan Göksel | مەتین چۆبان | ۱—٥۲۲
٥۹٤—بەردەوامە |
کوڕە گەورەی حوسنوە و دووەم منداڵی خێزانەکەیە، ھەر لەمنداڵییەوە بەژداری دراماکە بوو ھەتا تەمەنێکی پێگەیشتوو واتە زیاتر لە (١٦) ساڵ، ھاوشێوەی براکەی بەکۆمەڵێکی زۆر ڕووداوی سەرکێشیانەی ھەرزەکارانە تێپەڕی و لەزانکۆ بەشی گەشتیاری تەواو دەکات و دواتر لەڕیستۆرانت کاردەکات و دەچێتە ژیانی ھاوسەرگیرییەوە و لەڕۆژی ئاھەنگەکەیدا دایکی واتە (سوعات) تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت و کۆچی دوایی دەکات.
مەتین دوای هاوسەرگیری ئەبێتە خاوەنی کوڕێک بەناوی (مەرد)، ساڵانێک خۆی و هاوسەرەکەی لەدراماکەدا ڕۆڵ دەگێڕن و دواتر بەهۆی خیانەتەوە لەیەکتر جیادەبنەوە و دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە. |
Yüsra Geyik | زەلیھا چۆبان | ١–٥٩٤ | کچی حوسنوە و گەورەترین منداڵی خێزانەکەیە، لەدوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی دەبێت بەپەیامنێر، ماوەی زیاتر لە (15) ساڵ لەدراماکەدا ڕۆڵی گێڕا. |
Özge Özbütün | شوعلە چۆبان | ١ - بەردەوامە | کچە بچووکی حوسنوە و چوارەم منداڵی خێزانەکەیە، ژیانێکی ساددە و ئاسایی ڕۆژانەی ھەیە. |
Kerimhan Duman | تونج گونەری | ١ - بەردەوامە | کوڕی ئەفسەر مەسعوودە، لەمنداڵییەوە ژیانێکی زۆر قورس ژیاوە چونکە لەتەمەنێکی زۆر کەم بوو کە دایک و باوکی لەیەکتری جیابوونەوە پاشان تەمەنی تەنھا (٩) ساڵان بوو کە دایکی کۆچی دوایی کرد، لەگەڵ خەمی بێ دایکیدا کەمتر لەدوو ساڵ دوای ئەو ڕووداوە تووشبوو بەنەخۆشی (شێرپەنجەی خوێن) و بەقورسی تێیپەڕاند، ھاوڕێیەکی زۆر خۆشەویست و نزیکن لەگەڵ دوو کوڕەکەی حوسنودا و ھاوشێوەی ئەوان زیاتر لە(١٦) ساڵە ڕۆڵ دەگێڕن و دوای تەواوکردنی زانکۆ لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەشێوەی دەرونناس کاردەکات. |
İlker Yiğen | یاڤوز ئەتێش | ۱—۳۳٦
۳۹۹—٤۰۱ |
بە ڕۆڵی پزیشک بەژدارە و برا بچووکی ئەفسەر موڕادە، یاڤوز لەوەرزەکانی سەرەتا زۆر دەردەکەوت و بەژداریەکی کارای هەبوو، بەڵام دوای ڕۆشتنی براکەی ڕۆڵی ئەویش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و تەنها ئەوەیە کۆتایی پێنەهێنراوە و بەتەلەفون و ئینتەرنێت لەگەڵ هاوڕێکانیدا پەیوەندی ماوە ئەگینا جار هەیە بەساڵ دەرناکەوێت. |
Nazlı Tosunoğlu | نەزیکە | ١٢٦ - بەردەوامە | پوری سوعاتە، بەڕۆڵێک دەرکەوت کە (٣) جار ھاوسەگیری کردبێت و جیابووبێتەوە، پاشان لەبەر نەبوونی کەسوکاری پێویست لەگوندەکەیدا کۆچی کرد بۆ ماڵی حوسنو زیاتر لە (١٢) ساڵە لەگەڵ ئەوان دەژی. |
Filiz Taçbaş | ئایلا سۆیلۆ | ۱—٦٦۷
٦٨۰— بەردەوامە |
خێزانی فەرماندە ڕەزایە، واتە دایکی بنار و خەسوی عەلی یە، پیشەکەی مامۆستایە و بەڕێوبەری خوێندنگای ئامادەیی یە، خاوەن کەسایەتیەکی باش و کۆمەڵایەتییە و هەموو ئەندامان و خێزانی گروپەکە خۆشیان دەوێت و ڕێزی لێدەگرن. |
Pınar Aydın | بنار سۆیلۆ ئاکدۆوان | ۱—٦٦۷ | کچی بابە ڕەزایە و خێزانی ئەفسەر عەلی یە، لەسەرەتای لاویدا دەیویست ببێت بە گۆرانیبێژ و لەباڕ و یانە شەوانەکاندا گۆرانی دەوت و کێشەی هەرزەکاری زۆر بۆ باوکی دروستکردبوو، بەڵام دواتر و لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن وازیھێنا و ئێستا مامۆستای باخچەی ساوایانە. |
Gaye Gürsel | ئيسرا | ٥٦٥—بەردەوامە | سەرەتا و بە ڕێکەوت و لەڕووداوێکی بچووکدا لەگەڵ (حوسنوو) چاویان بەیەکتر دەکەوێت، دواتر هاوڕێیەتی و دۆستاییەتی گەورەتر پەیدا دەکەن و هاوسەرگیری دەکەن. |
Balemir Emren | ياز | ٦٤٥—٦٦۷ | ئەم کەسایەتییە هێشتا لەدراماکەدا ڕۆڵەکەی نەهاتووە (بەدۆبلاژی کوردی) |
ئەو کەسایەتییانەی ڕۆڵەکەیان بە مردن کۆتایی ھاتووە و ناگەڕێنەوە
[دەستکاری]لەبەر ئەوەی وێنەگرتنی ئەم درامایە بەدوای یەکدا نەبووە و ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، بێگومان ھەندێ ئەکتەریش بۆ ھەمیشە بەردەوام نەبوون، بەڵکو چەند وەرزێک ڕۆڵیان ھەبووە و پاشان وازیان ھێناوە جا بەھەر ھۆیەک بێت..
ھەندێ ئەکتەر چەند وەرزێک دوورکەوتوونەتەوە و پاشان گەڕاونەتەوە کە ئەمەش پێی دەوترێ پچڕانی کاتی، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەندێک ئەکتەر کە ماوەیەکی زۆر بە ئەکتەری سەرەکی دانراون لەنێوان وەرزێک تاکو ١٥ وەرز بەژدابوون بەڵام دواتر بە مردن لە دراماکەدا دوورکەوتوونەتەوە و بۆ ھەمیشە کۆتایی بە ڕۆڵەکەیان ھێنراوە.
ناوی ئەکتەر | ناوی لە دراماکەدا | لە چ کاتێکدا بەژدار بوون | تێبینی |
---|---|---|---|
Melda Arat | یەشیم | ١–١٨ | خێزانی پێشووی ئەفسەر مەسعوود بوو، واتە کاتێک ڕۆڵی لەدراماکەدا دەستیپێکرد لێک جیابووبوونەوە و ئەو دووبارە ھاوسەرگیری کردبوەوە، بەڵام بەھۆی کوڕەکەیانەوە (تونج) زوو زوو یەکتریان دەبینی، ماوەیەک لەدراماکەدا مایەوە و چەند ڕووداوێکیان لەگەڵ یەکتری تێپەڕاند بەڵام دواتر بەخۆکوشتن ڕۆڵی لەدراماکەدا کۆتایی پێھێنرا. |
Engin Yüksel | بەشیر | ١–١٠٨ | یەکێک بووە لەو چەند ئەفسەرەی ھێزی تایبەت کە لەگەڵ ئەفسەر مەسعوود لەشاخەکان و لەناو ئەشکەوتەکەدا ڕووداوی مردنی ھاوڕێکانیان و گەمارۆدانەکەیان بەسەرھاتبوو، دوای ئەو ڕووداوە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە. |
Gamze Özçelik | زەینەب ئەکیوز ئەتێش | ١–١٢٦
٢١٠–٢٩٢ |
ئەفسەر، یەکێکی ترە لەئەندامانی گروپەکە و کچی فەرماندەیەکی شەھیدە، ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ئەفسەر موڕاد و بەیەکەوە بەردەوامن، ماوەیەک لەدراماکە دوور دەکەوێتەوە بەھۆی گواستنەوەی بۆ شاری لەندەن بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە و بەردەوام دەبێت تا چەند ساڵێک دواتر بریندار دەکرێت و بەھۆی خوێنبەربوون لەملیدا دەمرێت. |
Çağla Kubat | ئێلیف دۆغان بەھادور | ١٢٦–٢٠٩ | ئەفسەر، یەکێک بوو لەئەفسەرە گەنجەکان لەگروپەکەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ، باوکی فەرماندەیەکی توانا بووە کە لەکاتی ئەرکەکەیدا کەمئەندام بووە و لەسەر جێگایە، پەیوەندی سۆزداری دروست دەکات لەگەڵ ئەفسەر سینان و بڕیاری ھاوسەرگیری دەدەن بەڵام لەڕۆژی ئاھەنگەکەیاندا بەچەقۆ بریندار دەکرێت و بەھۆکاری خوێنبەربوونێکی زۆرەوە دەمرێت. |
Boğaç Aksoy | ڤۆڵکان ئاکار | ٣٧٧–٥٢١ | یاریدەدەری ئەفسەر، ھاوڕێیەکی نزیکی ئاردایە و ھەردووکیان لەبیستەکانی تەمەندان و لەبەر ئەوەی ماوەیەکی کەمە خوێندنی زانکۆیان تەواوکردووە جارێ تیمەکەدا وەک یاریدەدەر کاردەکەن، ماوەیەکی باش لەدراماکەدا دەمێنێتەوە و بەڵام بەهۆی تووشبوونی ئەکتەرەکەی بە(نەخۆشی شێرپەنجە) بەناچاری لەدراماکە دەڕوات و لەبەرئەوە بەشێوەیەکی خێرا و زۆر بەسادەیی بەمردن کۆتایی بەڕۆڵەکەی ئەهێنرێت. |
Figen Evren | سوعات چۆبان | ١–٤٤٧ | خێزانی ئەفسەر حوسنوە، کەسایەتییەکی ساددە و کۆمەڵایەتی ھەیە، ماوەیەکی زۆر لەدراماکەدا دەمێنێتەوە و لەکۆتایی وەرزی یازدەھەمدا لەکاتی ھەوڵی گەیشتن بەئاھەنگی ھاوسەرگیری کوڕە گەورەکەی تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت و دەمرێت. |
Alp Korkmaz | عەلی ئاکدۆغان | ١–١٥٥
١٧٥–٦٠٠ |
ئەفسەر، یەکێکی ترە لە ئەندامانی گرووپەکە و زاوای واتە (مێردی کچەکەی) بابە ڕەزایە، لەمنداڵیدا بێکەس بووە لەھەتیوخانەدا ژیاوە دواتر لەتەمەنی ٢٠ ساڵییەوە تاقیکردنەوەی سەربازی کردووە و بووە بەئاسایش و لەو گرووپەدایە، یەکێکە لەنیشانەشکێنە بەتواناکان و زۆر ورد و لێزانە لەبەکارھێنانی قناص دا، ماوەی ١٤ ساڵ لەدراماکەدا بەژداری کردووە و لەسەرەتایی وەرزی شازدەیەم دەکوژرێت و ڕۆڵی لەدراماکەدا کۆتایی پێدەھێنرێت. |
Gizem Terzi | سینەم | ٥٥۷—٦٥۰ | یاریدەدەری ئەفسەر، دەرچووی بەشی (ئای تی) و شارەزای تەواوی لە کۆد و هاک و بەرنامەکانی سیخوڕی هەیە، زیاتر کارەکانی لەناو بنکە و لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجام دەدات، لەکۆتایدا بەهۆی دانانی بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و تەقینەوەی بەمردن کۆتایی بە ڕۆڵەکەی دێت. |
Ali Haydar Çataltepe | ئاڵپەر | ٦٢٨—٦٥٠ | یاریدەدەری ئەفسەر، کەسایەتییەکی گەنج و کە تەمەنی لەسەرەتای بیستەکاندایە، ماوەیەکی کورت لەدراماکەدا بەژدار ئەبێت و پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ (شوعلە)ی کچی (حوسنوو) دروست ئەکات، و دواجار بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مردن کۆتایی بە ڕۆڵەکەی دەهێنرێت. |
Perihan Ünlücan | باشاک باڵکان | ٥٥۷—٦٦۱ | سەرەتا بەڕۆڵی پارێزەرێک لە دادگا دەرکەوت، دواتر پەیوەندی هاوڕێیەتی و سۆزداری لەگەڵ بەڕێوبەر (ئینگین) دروست ئەکات و هاوسەرگیری ئەکەن و منداڵیشیان ئەبێت، لەکۆتاییدا لەلایەن هەندێک لە دوژمنانی گروپەکەوە ئەکوژرێت و بەمردن کۆتایی بەڕۆڵەکەی دەهێنرێت. |
ئەو کەسایەتییانەی ڕوخساری ئەکتەرەکەی گۆڕاوە
[دەستکاری]ھەندێک کەسایەتی ڕۆڵەکەی کۆتایی پێنەھێنراوە بەڵام بەرجەستەکردنی ڕۆڵەکەی بە ئەکتەرێکی دیکە سپێردراوە.
ناوی ئەکتەر | ناوی لە دراماکەدا | تێبینی | لە چ کاتێکدا بەژدار بوون |
---|---|---|---|
Pınar Aydın | بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (١) | ئەم کەسایەتییە لەماوەی دراماکەدا (٤) جار ڕووخساری ئەکتەرەکەی گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە. | ١–٨٦ |
Sitare Bilge | بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (٢) | ٨٧–١٢٥ | |
İpek Yaylacıoğlu | بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (٣) | ١٢٦–٥٢١ | |
Elvan Dişli | بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (٤) | ٥٢٢ - بەردەوامە | |
Özge Özbütün | شوعلە چۆبان (١) | ئەم کەسایەتییە لەماوەی دراماکەدا (٣) جار ڕووخساری ئەکتەرەکەی گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە. | ١–٢٠٩ |
Manolya Aşık | شوعلە چۆبان (٢) | ٢١٠–٥٢١ | |
Ecem Öz | شوعلە چۆبان (٣) | ٥٢٢ - بەردەوامە | |
Filiz Taçbaş | ئایلا سۆیلۆ (١) | ئەم کەسایەتییە لەماوەی دراماکەدا (٢) جار ڕووخساری ئەکتەرەکەی گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە. | ١–٢٥٠ |
Hülya Kalebayır | ئایلا سۆیلۆ (٢) | ٢٥١ - بەردەوامە |
وەرزەکان
[دەستکاری]ئەم درامایە لە وڵاتی تورکیا سەرەتا ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار تەنھا وەک درامایەکی ئاسایی دروست کراوە و پێشبینی نەکراوە وەک ئێستای لێبێت، دوای یەکەم پەخشکردنی پێشوازییەکی زۆری بینەرانی لێکراوە و داوای دروستکردنی وەرزی دووەمی کراوە، پاشان ساڵی ٢٠٠٧ وەرزی دووەمی نمایشکراوە و بەو جۆرە وەرزەکان ھەموو ساڵێک درێژەی ھەیە و ئێستا ماوەی ١٩ ساڵە بەردەوامە.
وەرز | دەستپێکی وەرز | کۆتایی وەرز | ژمارەی زنجیرەکان | ڕیزبەندی زنجیرە | ساڵی بڵاوکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|
وەرزی ١ | ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦ | ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ | ٤٣ | ١–٤٣ | ٢٠٠٦–٢٠٠٧ |
وەرزی ٢ | ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ | ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ | ٤٣ | ٤٤–٨٦ | ٢٠٠٧–٢٠٠٨ |
وەرزی ٣ | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ | ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ | ٣٩ | ٨٧–١٢٥ | ٢٠٠٨–٢٠٠٩ |
وەرزی ٤ | ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ | ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ | ٤١ | ١٢٦–١٦٦ | ٢٠٠٩–٢٠١٠ |
وەرزی ٥ | ٢٣ی ئابی ٢٠١٠ | ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١١ | ٤٣ | ١٦٧–٢٠٩ | ٢٠١٠–٢٠١١ |
وەرزی ٦ | ٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ | ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ | ٤١ | ٢١٠–٢٥٠ | ٢٠١١–٢٠١٢ |
وەرزی ٧ | ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ | ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ | ٤٣ | ٢٥١–٢٩٣ | ٢٠١٢–٢٠١٣ |
وەرزی ٨ | ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ | ٤٣ | ٢٩٤–٣٣٦ | ٢٠١٣–٢٠١٤ |
وەرزی ٩ | ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ | ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ | ٤٠ | ٣٣٧–٣٧٦ | ٢٠١٤–٢٠١٥ |
وەرزی ١٠ | ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ | ١ی تەممووزی ٢٠١٦ | ٣٢ | ٣٧٧–٤٠٨ | ٢٠١٥–٢٠١٦ |
وەرزی ١١ | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ | ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٣٩ | ٤٠٩–٤٤٧ | ٢٠١٦–٢٠١٧ |
وەرزی ١٢ | ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ | ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ | ٣٨ | ٤٤٨–٤٨٥ | ٢٠١٧–٢٠١٨ |
وەرزی ١٣ | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ | ٣٦ | ٤٨٦–٥٢١ | ٢٠١٨–٢٠١٩ |
وەرزی ١٤ | ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ | ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ | ٣٥ | ٥٢٢–٥٥٦ | ٢٠١٩–٢٠٢٠ |
وەرزی ١٥ | ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ | ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ | ٣٨ | ٥٥٧–٥٩٤ | ٢٠٢٠–٢٠٢١ |
وەرزی ١٦ | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ | ۱۷ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ | ۳٨ | ٥٩٥-٦۳۲ | ٢٠٢١–٢٠٢٢ |
وەرزی ۱۷ | ۱٤ی تشرینی یەکەم ۲۰۲۲ | ۱٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ (ئەم وەرزە شکستی هێنا) | ٦ | ٦۳۳- ٦۳٨ | ۲۰۲۲ |
وەرزی ۱٨ | ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ | ۲٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ | ٤۲ | ٦۳۹—٦٨۰ | ۲۰۲۳—۲۰۲٤ |
وەرزی ۱۹ | ۱۳ ئەیلولی ۲۰۲٤ | بەردەوامە | ۱٨ | ٦٨۱—بەردەوامە | ۲۰۲٤—۲۰۲٥ |
پەخشکردن
[دەستکاری]وڵات | ناوی دراما | ناوی کەناڵ | کاتی یەکەم پەخشکردن |
---|---|---|---|
تورکیا | Arka Sokaklar | کەناڵ دی | ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦ |
کوردستان | کۆڵانەکانی پشتەوە | NRT2 | ٢ی ئابی ٢٠١٥ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Arka Sokaklar (Action, Adventure, Comedy)، Erler Film، ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦، لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە