کۆڵانەکانی پشتەوە (دراما)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کۆڵانەکانی پشتەوە (دراما)
چەشنلێکۆڵینەوەیی • ئەکشنی. خێزانی
نووسەر
  • ئەحمەد یەردوکال
  • ئۆزان یەردوکال
وڵاتی بەرھەمھێنەرتورکیا
ژمارەی زنجیرەکان١١
ژمارەی ئەڵقەکان٤٤٧... بەردەوامە
پەخش
کەناڵKanal D
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣١, ٧, ٢٠٠٦
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

کۆڵانەکانی پشتەوە (بە تورکی: Arka Sokaklar) زنجیرە درامایەکی تورکییە کە لە کەناڵ دی لە وڵاتی تورکیا پێشکەش دەکرێت. یەکەم پێشکەشکردنی لە تەممووزی ٢٠٠٦ بوو و تا ئێستاش بەردەوامە. زنجیرە دراماکە تا ئێستا ١١ وەرز ڕۆیشتووە. ئەم درامایە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین دراماکانی تەلەفزیۆن دادەنرێت و بینەرێکی زۆریشی ھەیە لە وڵاتی تورکیا. لە کوردستانیش کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە کردوویەتی بە زمانی کوردی و لە ئێستادا بە ناوی درامای (کۆڵانەکانی پشتەوە) لە وەرزی شەشەمدا پەخش دەکات و بەردەوامە.

چیرۆکی دراماکە[دەستکاری]

دراماکە بە گشتی باس لە دەزگای ئاسایشی شاری ئەستەمبوڵ و بەتایبەتی باس لە کۆمەڵێک ئەفسەر لەم دەزگایە دەکات کە گروپێکیان پێکھێناوە و ڕۆژانە کاتێک ڕووداوەکانی تاوانکاری (کوشتن - فڕاندن - ماددەی ھۆشبەر - دەستدرێژی -.... ھتد) ڕوودەدات ئەم گروپە بەرپرسیاریەتی دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکە دەگرنە ئەستۆ. بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا باس لە ژیانی خێزانی و ھاوڕێیەتی ھەر یەکێک لە ئەندامەکان دەکات لە دەرەوەی ژیانی ئاسایش. وە ھەروەھا ئەندامانی گروپەکە وەکو سەرەتا نامێننەوە بەڵکو ھەندێک جار کەسێکیان دەمرێت یان بەجێیان دەھێڵێت و دەگواسرێتەوە بۆ شارێکی تر یان ھەندێک ئەندامی تازە لە شارەکانی دیکەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو گروپەکە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی ئەم درامایە تا ئێستا لە پەخشکردن بەردەوامە و ساڵانە وەرزی نوێی بڵاودەبێتەوە بۆیە نازانرێت کە ئاخۆ ھەندێک ئەکتەر کەی دەورەکەیان کۆتایی دێت.

ناوی ئەکتەر ناوی لە دراماکەدا لە چ کاتێکدا بەژدار بوون تێبینی
Zafer Ergin ڕەزا سۆیلۆ ١ - بەردەوامە یەکێکە لە بەڕێوبەرەکان لە پلەی چوارەم لە ئاسایشی ئەستەمبوڵ. خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر باشە و فەرماندەی گشتی گرووپەکەیە و لەناو گروپەکەیدا بانگی دەکەن بە بابە ڕەزا (باوکە ڕەزا).
Özgür Ozan حوسنو چۆبان ١ - بەردەوامە ئەفسەری لێکۆڵەرەوە، یەکێکە لە ئەندامانی گروپەکە و کەسێکی زۆر سەرکەوتووە و چەندین جار پاداشت کراوە. خاوەنی خێزانێکی گەورەیە کە ٥ منداڵ و ھاوسەرێکە. ڕۆژانە سەرقاڵە بە کێشەکانی خێزانەکەی و کارەکەی لە ئاسایش. ھاوڕێیەکی زۆر دێرین و نزیکی ڕەزا و مەسعودە.
Şevket Çoruh مەسعود گونەری ١ - بەردەوامە ئەفسەری لێکۆڵەرەوە، یەکێکە لە ئەندامانی گروپەکە، سەرەتا لە ھێزێکی تایبەت بووە لە شاخەکان بەڵام دواتر گواستراوەتەوە بۆ ئەستەمبوڵ. لە ژیانیدا چەندین ناخۆشی بەسەرھاتووە وەکو مردنی ٧ ھاوڕێی لەبەر چاوی خۆیدا و مانەوە لەگەڵ لاشەکانیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە ئەشکەوتێکی گەمارۆدراودا، یاخود تووشبوونی کوڕەکەی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، و چەندین شتی دیکە، ھەر بۆیە خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر توند و تیژە. وە ھاوڕێیەکی زۆر نزیکی حوسنوە.
Çağla Kubat ئێلیف دۆغان بەھادور ١٢٦ - ٢٥٠ یەکێک بوو لە ئەفسەرە گەنجەکان لە گروپەکەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ. باوکی فەرماندەیەکی توانا بووە کە لەکاتی ئەرکەکەیدا کەمئەندام بووە و لەسەر جێگایە. پەیوەندی سۆزداری دروست دەکات لەگەڵ ئەفسەر سینان و بڕیاری ھاوسەرگیری دەدەن بەڵام لە ڕۆژی ئاھەنگەکەیاندا بە چەقۆ بریندار دەکرێت و بەھۆکاری خوێنبەربوونێکی زۆرەوە دەمرێت.
Gamze Özçelik زەینەب ئەکیوز ئەتێش ١ - ١٢٦

٢١٠ - ٢٩٢

ئەفسەرێکی گەنج، یەکێکی ترە لە ئەندامانی گروپەکە و کچی فەرماندەیەکی شەھیدە. ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ئەفسەر موڕاد و بەیەکەوە بەردەوامن، ماوەیەک لە دراماکە دوور دەکەوێتەوە بەھۆی گواستنەوەی بۆ شاری لەندەن بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە و بەردەوام دەبێت تا چەند ساڵێک دواتر بریندار دەکرێت و بەھۆی خوێنبەربوون لە ملیدا دەمرێت.
Uğur Pektaş موڕاد ئەتێش ١ - ١٢٥

١٧٣ - بەردەوامە

ئەفسەر، یەکێکی دیکەیە لە ئەندامانی گروپەکە، خاوەن کەسایەتیەکی باش و پاڵەوانە ، مێردی ئەفسەر زەینەبە. لەگەڵ زەینەب لە دراماکە نامێنێت و دەچێتە شاری لەندەن بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە. ماوەیەک لەگەڵ زەیبەن جیا دەبنەوە بەڵام دواتر دوبارە ھاوسەرگیری دەکەنەوە. خاوەنی کوڕێکە بەناوی (عومەر). دوای مردنی زەینەب هاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر لەیلا دەکات و نەقڵ دەبن بۆ ئیزمیر بەم جۆرە ڕۆڵی لە دراماکەدا نامێنێت .
Berk Oktay سینان بەھادور ١٢٦ - ٢٥٠ یەکێکی دیکە بوو لە ئەفسەرەکان، کە لە ماوەیەکدا دەرکەوت لەناو گروپەکەدا، ویستیان ھاوسەرگیری بکەن لەگەڵ ئێلیف بەڵام ئەو کوژرا. و پاشان ئەمیش گواستراوە بۆ ئەوروپا ڕۆڵی لە دراماکەدا نەما.
Zeynep Beşerler مەلەک سیرتر ١٢٦ - ٢٩٣ یاریدەدەری ئەفسەر، لە بەشی (ماددە ھۆشبەرەکانەوە) دێت و ماوەیەک لە گروپەکەدا دەمێنێتەوە و چەندین کاری گرنگ دەکات و کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبات بەڵام دواتر دەگواسرێتەوە بۆ شارێکی دیکە بەڵام دیار نییە دواتر دەگەڕێتەوە یان نا.
Alp Korkmaz عەلی ئاکدۆغان ١ - بەردەوامە ئەفسەرێکی گەنج، یەکێکی ترە لە ئەندامانی گرووپەکە، مێردی کچەکەی بابە ڕەزایە، لە تەمەنی ٢٠ ساڵیەوە لە گروپەکەدایە، یەکێکە لە نیشانە شکێنە بەتواناکان و زۆر ورد و لێزانە لە بەکارھێنانی قناص دا..
Özlem Çınar ئایلین ١ - بەردەوامە یاریدەدەری ئەفسەر، یەکێکە لە ئەندامانی گروپەکە بەڵام زیاتر کارەکانی لەناو بنکەدا ئەنجام دەدات و کەم دەچێتە دەرەوە.
Figen Evren سوعات چۆبان ١ - ٤٤٨ خێزانی ئەفسەر حوسنوە، کەسایەتیەکی ساددە و  کۆمەڵایەتی ھەیە. ماوەیەکی زۆر لە دراماکەدا دەمێنێتەوە و لە کۆتایی وەرزی یانزەھەمدا لە کاتی ھەوڵی گەیشتن بە ئاھەنگی ھاوسەرگیری کوڕە گەورەکەی توشی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت و دەمرێت.
Gülcan Arslan لەیلا جانداش ٢٩٤ - بەردەوامە یەکێکە لە تازەترین ئەندامی گروپەکە، لەگەڵ مزۆ دەردەکەوێت. لێکۆلەر بووە لە بەشی کوشتن، لە سەرەتاوە ئەزموونی کەمە لە گروپەکە بەڵام بە ئەزموونە لە لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوان ، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر موڕاد دەکات و ڕۆڵی لە دراماکە کۆتایی پێدێت .
Gizem Soysaldı موعەزەز کابڵان (مزۆ) ٢٩٤ - بەردەوامە یەکێکە لە تازەترین ئەندامی گروپەکە، لەگەڵ لەیلا دەردەکەوێ، زۆر شارەزایە لە تەقەمەنیدا، کەسایەتیەکی کەمێک توند و توڕەی ھەیە.
İpek Yaylacıoğlu بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان ١ - بەردەوامە کچی بابە ڕەزا و خێزانی ئەفسەر عەلی یە، ژیانێکی ئاسایی ڕۆژانە بەسەر دەبات. لەسەرەتای دراماکەدا واتە سەردەمی خوێندکاریدا دەیویست ببێت بە گۆرانی بێژ بەڵام دواتر وازی ھێنا و ئێستا مامۆستای باخچەی ساوایانە.
Onur Bay تەکین ١ - بەردەوامە کوڕی حوسنوە و سێیەم منداڵی خێزانەکەیە، خاوەن کەسایەتیەکی بێزارکەرە و چونکە بەردەوام سەرکێشی ھەرزەکارانە دەکات. وەکو ئەکتەر ھەر لە تەمەنی منداڵیەوە بەردەوامە لەناو دراماکە تا تەمەنێکی پێگەیشتوو.
Furkan Göksel مەتین ١ - بەردەوامە کوڕە گەورەی حوسنوە و دووەم منداڵی خێزانەکەیە، بە ھەمان شێوەی براکەی زۆر کارەکانی سەرکێشی ھەرزەکارانەی پێوە دیارە. وەکو ئەکتەر ھەر لە منداڵیەوە بەردەوامە لەناو دراماکە تا تەمەنێکی پێگەیشتوو.
Yüsra Geyik زەلیھا ١ - بەردەوامە کچی حوسنوە و گەورەترین منداڵی خێزانەکەیە. لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆیی دەبێت بە ڕۆژنامەنووس.
Manolya Aşık شوعلە ١ - بەردەوامە کچە بچووکی حوسنوە و چوارەم منداڵی خێزانەکەیە.
Kerimhan Duman تونج گونەری ١ - بەردەوامە کوڕی مەسعودە، ھاوڕێیەکی زۆر خۆشەویست و نزیکن لەگەڵ دوو کوڕەکەی حوسنودا. بەڵام ئەم بە پێچەوانەی دوو ھاوڕێکەیەوە ھەر لە منداڵیەوە خاوەنی توانایەکی زیرەکی لە ڕادە بەدەرە و زۆربەی قۆناغەکانی خوێندنی بە پلەی یەکەم تەواو دەکات.
Ilker İnanoğlu ئینگین باڵکان  ٤٤ - ١٧٢

٢١٠ - ٢١٤ ۳٥٨ - بەردەوامە

فەرماندەی لێکۆلەرەوە، چەند جارێک لە دراماکەدا دێت و دەڕوات چونکە بەھۆی زیرەکی و بەتواناییەکی زۆرەوە دەگواسرێتەوە بۆ شارەکانی واشنتۆن و مەدرید و مۆسکۆ . دوای بەسەربردنی نزیکەی شەش ساڵ لەدەرەوەی وڵات ئەرکەکەی کۆتایی پێدێت و بەشێوەی فەرماندەی تیمەکە دەگەڕێتەوە .
İlker Yiğen یاڤوز ئەتێش ١ - بەردەوامە بە ڕۆڵی پزیشک بەژدارە و برا بچووکی ئەفسەر موڕادە.
Nazlı Tosunoğlu نەزیکە ١٣٨ - بەردەوامە پوری سوعاتە، لە ماڵەکەی ئەوان دەژی.

ئەو کەسایەتییانەی جار جار دەردەکەون.[دەستکاری]

ناوی ئەکتەر ناوی لە دراماکەدا لە چ کاتێکدا بەژدار بوون تێبینی
Cumhuriyet Kiper مەزڵوم ١٤٥ - بەردەوامە کەسایەتییەکە کە نەخۆشی دەروونی ھەیە، ھەندێ جار ھاوکارییەکی بچووکی  گروپەکە دەکات لە ڕووداوەکاندا.
Engin Kocagöz جانای ٥٠ - بەردەوامە کوڕێکە کە کەسایەتییەکی ھەست ناسکی ھەیە و لە یانە شەوانەکان کار دەکات، ھەندێ جار ھاوکاری گروپەکە دەکات لە ڕووداوەکاندا.

پەخشکردن[دەستکاری]

وڵات ناوی دراما شوێنی پەخشکردن کاتی یەکەم پەخشکردنی
تورکیا Arka Sokaklar کەناڵ دی ٣١ تەمووزی ٢٠٠٦
بولگاریا Опасни улици BTV ٢٤ ئازار ٢٠١١
عیراق کۆڵانەکانی پشتەوە NRT2 ٥ ئاب ٢٠١٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]