کۆپرینێلوس مایکاسیوس
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کۆپرینێلوس مایکاسیوس (ئینگلیزی: Coprinellus Micaceus) جۆرێکی کوارگە، ئەم کوارگە سەرەتا ڕەنگی زەردێکی ھەنگوینییە. ھەتا پتر بمێنێتەوە ڕەنگی بەلای قاوەییدا تۆختر دەبێت و سەرەنجام وەک مەرەکەبێکی ڕەش بەسەر یەکدا دەتوێتەوە. ئەم جۆرە قارچکە لەسەر بنەداری ڕزیو دەڕوێت. جاری وایە بە ڕوواڵەت لە خاک ڕوواوە بەڵام ئەگەر سەیری ژێر خاکەکە بکەیت دەبینیت کە بنەداری ڕزیوی تێدایە و خاک دایپۆشیوە. شێوەی ھێلکەییە و ھەتا تەمەنی درێژتر بێت پتر چەترەکەی دەکرێتەوە و پان دەبێت. وەک زۆربەی کوارگەکانی دیکە بۆنی ئاساییە و بە کۆمەڵ دەڕوێت. لە باکووری ئەمریکا بە فراوانی دەڕوێت. کۆپرینێلوس مایکاسیوس بۆ خواردن ناشێت و ژەھراوی و جێی گومانە. لە خواردنی خۆ بپارێزن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کۆپرینێلوس مایکاسیوس تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |