کۆمەڵناسیی وێژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

لوسین گۆڵدمەن وەک یەکێک لە تیۆریڤانانی کۆمەڵناسی وێژە پێی وایە: " کۆمەڵناسی وێژە بوارێکە کە زۆر ڕەهەندی توێژینەوەی فرە چەشن دەگرێتە بەر. بۆیە دەبێ باسی میتۆدی شیکارییەکان بکەین و ڕوونی بکەینەوە کە ناوەڕۆکی بەرهەمی ئەدەبی و هونەری و ناوەڕۆکی هۆشیاری کۆیی،(بەرهەمی هونەری و پێکهاتەی زەینی) هاوشێوە و هاوتەراز نین. ئەوەی کۆمەڵناسی وێژە بە مانا بەرینەکەیەوە، لە هەموو فۆڕمەکانی تری ڕەخنەی ئەدەبی جیا دەکاتەوە. ئەم تێزەیە کە لە داهێنانی هونەریدا، تاک بە تەنیایی مەبەست نییە، بەڵکو بەرهەمەکە هەڵگری جۆرێک هۆشیاری کۆییە، کە هونەرمەند زیاتر و باشتر لە زۆربەی خەڵک پەرداخی دەکا و دەینووسێتەوە. هەروەها بە بڕوای زۆر کەس کۆمەڵناسی وێژە ئەو زانستەیە کە پێوەندی لە نێوان کۆمەڵ و پڕۆسەی وێژەیی دادەمەزرێنێ و وەسفی دەکات. کەواتە دەکرێ بڵێین کۆمەڵناسی وێژە؛ ئەو زانستەیە کە بۆتە پردی پێوەندی نێوان(کۆمەڵناسی- وێژە) و چاویلکەیەکی کۆمەڵناسانەیە بە سەر دەقە وێژەییەکانەوە. کۆمەڵناسی وێژە، لقێکە لە لقەکانی کۆمەڵناسی گشتی. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، وەک بەشێکی سەربەخۆ سەریهەڵداوە و بە بەرهەمەکانی نووسەری هەنگاری گیۆرگ لوکاچ دەست پێدەکات.

سەرچاوە[دەستکاری]

١. گۆڵدمەن، لوسین(٢٠٠٧)، فەلسەفە، میتۆد، کۆمەڵناسی ئەدەبیات، و: هادی محەمەدی، وەزارەتی ڕۆشنبیری؛ چاپخانەی شڤان.

٢. کەریم، ئازاد عەبدولواحید(٢٠٠٥)، سۆسیۆلۆژیای شیعری کوردی؛ چاپی یەکەم، وەزارەتی پەروەردە؛ هەولیر.