کۆمپانیای تارگێت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
بارەگای کۆمپانیا, تارگێت پلازا, لە مینیاپۆڵیس | |
ناوی پێشووتر |
|
|---|---|
| کۆمپانیای گشتی | |
| مامەڵە وەک |
|
| پیشەسازی | تاکەکەسی |
| دامەزرا |
|
| دامەزرێنەران |
|
| بارەگا |
|
ژمارەی شوێنەکان | |
بەردەستە لە | ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا, کەنەدا |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | Brian C. Cornell (سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار) |
| بەرھەمەکان | جل و بەرگ، دیزاینەر، پێڵاو، ئیکسسوارات، زێڕینگەریی، بەرهەمی جوانکاری، خواردن، بەقاڵی، خواردنەوە، ئەلیکترۆنیات، کەلوپەلی ناوماڵ، ئامێر، جێگەی نوستن، گەرماو، مۆبیلیات، دیکۆری ماڵ، کتێب، یاری منداڵان، یاری (بە گشتی)، فیلم، مۆسیقا، چەم و باخچە، پێداویستی ئاژەڵە ماڵییەکان ، بەرهەمی تەندروستی و پاکوخاوێنی، دیاری، بینایی، خواردنی کەم، و دەرمانخانە |
| داھات | |
| Total assets | |
| Total equity | |
ژمارەی کارمەندان | ٤١٥،٠٠٠ (٢٠٢٤) |
| بەشێکە لە |
|
| ناسەرەکی | Shipt |
| وێبگە | |
| Footnotes / references [٢] | |
کۆمپانیای تارگێت کۆمپانیایەکی فرۆشتنی تاکەکەسی ئەمریکییە کە زنجیرەیەک فرۆشگای گەورە و ھایپەرمارکێتی داشکاندن بەڕێوەدەبات، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری مینیاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسوتا. حەوتەم گەورەترین فرۆشیاری تاکەکەسییە لە ئەمریکا، و پێکھاتەیەکی پێوەرەکانی S&P 500 یە. کۆمپانیاکە یەکێکە لە گەورەترین خاوەنکارە تایبەتەکان لە ئەمریکا.
کۆمپانیاکە لە شاری مینیاپۆلیس لەلایەن بازرگان (جۆرج دەیتۆن) لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، و بەدرێژایی ساڵان لە ڕێگەی فراوانکردن و کڕینەوە گەشەی کردووە. تارگێت کە یەکەم فرۆشگای داشکاندنی کۆمپانیاکە و دواجار ناوی کۆمپانیاکە بوو، لە ساڵی ١٩٦٢ کرایەوە. کۆمپانیاکە بووە کۆمپانیای دەیتۆن-ھادسن دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ کۆمپانیای جەی ئێڵ ھادسن یەکیگرت و پێشتر خاوەندارێتی چەندین زنجیرە فرۆشگای گەورەی کردووە لەوانە دەیتۆن، ھادسۆن، مارشاڵ فیڵد و مێرڤین. کۆمپانیای سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٠ ناوی گۆڕدرا بۆ کۆمپانیای تارگێت. سەرەڕای لۆگۆ و ناو و جۆری ھاوشێوەی فرۆشگاکان، کۆمپانیای تارگێت کۆرپۆریشن پەیوەندی بە تارگێت ئوسترالیا نییە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Target's Locations». Target Corporate (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «US SEC: Form 10-K Target Corporation». U.S. Securities and Exchange Commission. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤.