کۆسرۆف مەلوول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆسرۆف مەلوول (١٨٨٤ لە ئامەد - ١٩٧١ لە و.ی. ئەمریکا) گۆرانیبێژێکی ئاشوورییە. ئەو یەکەمین گۆرانیبێژی ئاشووری بوو کە دەنگی خۆی بە شێوەی مۆدێرن لە سەر پەڕەکانی فۆنۆگراف بڵاو کردەوە. کۆسرۆف ئەگەرچە کورد نەبوو، بەڵام یەکەمین گۆرانیی کوردیش بە دەنگی ئەو لە سەر پەڕەی فۆنۆگراف لە ساڵی ١٩١٦ بڵاو کرایەوە.[١]

ناو[دەستکاری]

ناوی کۆسرۆف مەلوول بە شێوەکانی جۆراوجۆر نووسراوە؛ خوورسۆف مەلوول، خۆسرۆف مەلوول، خوسرف ئەفەندی، کۆسرۆف مەڵۆل، خۆسرەو مەلوول، کۆسرۆف مەلوول، کۆسرۆف ئەف. شێوەکانێکە ک ناوی ئەم گۆرانیبێژە لە سەرچەمەکانی جۆراوجۆر نووسراوەتەوە.[١]

ژیان[دەستکاری]

کۆسرۆف مەلوول لە ساڵی ١٨٨٤ لە ئامەد لە باکووری کوردستان لە دایک بوو. ئەو وڵاتەکەی بە جێ ھێشت و بە دوای سەفەرێکی دژوار و درێژخایەن لە ساڵی ١٩٠٤ گەیشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و ھاوسەرەکەی مادام ھرپسم و دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی ئانتۆن و ئدوارد لە ساڵی ١٩٠٨ ھاتن بۆ لای. کۆسرۆف لە ئەیاڵەتی نیوجێرزی نیشتەجێ بوو و لەورەدا دوکانی میوەفرۆشیی دامەزراند.[١]

کۆسرۆف لە نێوان ساڵانی ١٩١٣ ھەتا ١٩١٥ سەرۆکی ئەنجمەنی قوتابخانەی نەتەوەییی ئاشوورییەکان بوو و ڕۆلێکی گرێنگ لە ئاشوورییەکانی تاراوگە گرت بە ئەستۆ.[١]

کۆسرۆف لە گۆرانی وەتن و ڕێک و پێک کردنی مۆسیقا کارامە بوو و بە زمانەکانی تورکی و کوردی گۆرانی دەگۆت. ئەو یەکەمین گۆرانیی کوردیی لە ساڵی ١٩١٦ لە سەڕ پەڕەکانی فۆنۆگراف بڵاو کرد.[١]

ئەگەرچە کۆسرۆف یەکەمین گۆرانیبێژی ئاشووری بوو کە دەنگی خۆی بە شێوەی مۆدێرن تۆمار کرد، بەڵام ھیچ گۆرانییەک بە زمانی ئاشووری لێ بە جێ نەماوەتەوە. ئەمە گەھا بە ھۆی پەیرەوی کردن لە فەرمانی کڵێسا لە ساڵی ٥٠٢ی زایینی بووە کە ئاناستاسیۆس خوێندنی گۆرانی و دیلان بە قێخە زانیوە.[١]

کۆسرۆف مەلوول لە ساڵی ١٩٧١ لە و.ی. ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]