کۆریۆگرافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کۆریۆگرافی ھونەر یان ڕاھێنانێکە بۆ دیزاینکردنی جووڵەی دوا بە دوا یەکی لەسەر کەسێک (یان تەنھا باسکراو یان وێنەدرووستکراو) کە جووڵە و شێوە یان پێکەوە دیاریکراون. کۆریۆگرافی دەتوانرێ تەنھا دیزاینەکە بێ

کۆریۆگرافی لە دانسی ئیسپانی «کەچوچا» کە خراوەتەڕوو بە ھێماکردنی سەماکردن

بەتەنیا. کۆریۆگرافەر کەسێکە کە کۆریۆگرافی درووستدەکات دوای مەشقکردن لە ھونەری کۆریۆگرافی. کۆریۆگرافی لە زۆر لە بوارەکاندا بەکاردەھێنرێت، وەک شانۆی میوزیکی، سیناماتۆگرافیا، جیمناستیک، شانۆ، بەرھەمھێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، فیلم کارتۆنەکان و زۆرانی تر. لە جۆرەکانی کۆریۆگرافی بەکاردەھێنرێت بۆ جووڵەی مرۆڤ و شێوەکەی. لە سەمادا، وەک کۆریۆگرافیی سەماکردن و ئاوازدانانی سەماکردن بەکاردەھێنرێت.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

مانای وشەی کۆریۆگرافی لە زمانی یۆنانی ھاتووە کە مانای «نووسینی سەما» دەگەیەنێت، "χορεία" (سەماکردنی چەماوەیی)، "γραφή" (نووسین). دەرکەوتنی یەکەمی لە فەرھەنگە ئینگلیزییەکان بۆ پەنجایەکان دەگەڕێتەوە[١] و وشەی «کۆریۆگرافەر» بۆ یەکەم جار بەکارھێنرا وەک سوپاسێک بۆ کۆریۆگرافەر «جۆرج بالەنشین» لە درامای On Your Toes (لەسەر پەنجەپێکانت) لە ساڵی ١٩٣٦.[٢] پێش ئەوە، کۆریۆگرافەرەکان لە کۆتایی فیلم و شانۆکان سوپاس دەکران بە وتەی "سەماکان لەلایەن.."[٣] وەک ئاماژەکردنێک بۆ کۆریۆگرافەرەکان.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Presented by Amanda Wilde (2006-10-26). "Frankie Manning: Lindy Hop Pioneer". Radio Intersection. [Seattle, WA]. خولەک لە12:31 . KUOW Puget Sound Public Radio. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2007-10-12. 
  2. ^ Taper، Bernard (1996). George Balanchine: A Biography. University of California Press. ISBN 0-520-20639-8. , p. 180
  3. ^ Edward Cahn (Director) (1942). Our Gang in "Melodies Old and New" (DVD). Metro-Goldwyn-Mayer. ڕووداوەکە 00:00:20. لە ڕێکەوتی 2007-08-07 ھێنراوە. Dancer Staged by Steven Granger and Gladys Rubens 
  4. ^ Taper، Bernard (1996). George Balanchine: A Biography. University of California Press. ISBN 0-520-20639-8. , p. 180