کوڵمى سەروو (بەیرە)
کوڵم گوندێکە سەر بە ناحیەى ناوەندى بەیرە (بەدرە) لە پارێزگای ئیلام لە ئێران . ئەم گوندە ناوەندی گوندەوارى کوڵمە . [١]
جوگرافیا
[دەستکاری]گوندی کوڵمى سەروو دەکەوێتە دووریی ٣٠ کم لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بەیرەو ١٢٠ کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیلام.
گوندەکە خۆى دەکەوێتە ناو دۆڵایێکى سەوز لە نێوان شاخ و بەرزاییەکانی کەویرکۆ ، کەشوهەواکەى هاوینان فێنک و خۆشىە و لە زستاندا ساردە. بوونی باخچە و لێڕەوار و دەوەنى جیاواز و هاژەى ئاوى ڕووبارێکى بەخوڕ کە لە بنارى چیاى کەویرکۆوە سەرچاوە دەگرێت، جوانییەکی دڵڕفێنى بەم ناوچەیە بەخشیوە. خۆى ناوى کوڵم بە زارى کوردى ناوچەکە بە واتاى هاژەى بەخوڕى رووبار دێت.
گەشتکردن بۆ ئەم گوندە چوار وەرزەیە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا . زۆربەی گەشتیاران هەر خەڵکی شارەکانی پارێزگاکەن. .
دانیشتووان
[دەستکاری]خەڵکى ئەم ناوچەیە بە گشتى کوردن و لە هۆزى گەورەى (بەیری)ن و بەشێوەزارى ئیلامى دەدوێن.
بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە ساڵی ٢٠١٥ ، ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە ٧٠٢ کەس ( ١٨٦ ماڵ) بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «تغییرات و اصلاحات تقسیماتی در استان ایلام مصوب ۱۳۹۲/۰۳/۲۹» (بە فارسی). Qavanin.ir. ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوڵمى سەروو (بەیرە) تێدایە. |