کوڕ سەیاێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوڕ سەیاێ، کوڕ سێاێ یان کوڕی سەیاد (بە کەڵھوڕی: کوڕ سەیاێ) ڕێوڕەسم و ئەفسانەیەکی کوردانی ناوچەی کرماشان، ئیلام و لەکستانە، سەبارەت بە گەرمبوونی ھەوا و ھاتنی وەرزی بەھار. لە ڕۆژژمێری سەردەسیریی کوردەکانی ئەو ناوچانە سەرەتاێ بەھار (کە وەھاری کوردیی پێ دەڵێن)، ڕۆژی ١ی مانگی ڕەمشان (مانگی رەشەمێ)یە کە لەو ڕۏژە چلەی زستان کۆتایی دێت.

ئەفسانە[دەستکاری]

لە ئەفسانەی «کوڕ سەیاێ» لە ناوچەکانی باشووری ڕۏژھەڵاتی کوردستان ھاتووە، بنەماڵەیەکی ڕاوچی لە ساردیی زستان لە تەنگاویدا دەکەون و ھیچیان بۆ بەسەربردنی ژیان نامینێت. بۆیە کوڕەکەیان کە ناوی «ئەھمەن»ە لە ڕۆژی ١٧ی مانگی بەندان (مانگی رێبەندان) دەچێت بۆ کێو تا دژ بە سەرمای زستان تێکۆشان بکات. ئەوشەو کوڕەکە بە دەستی چۆڵ دەگەڕێتەوە ماڵ، بەڵام باوکی بە قسەکردن سەبارەت بە ئازایی و نەبەزیی کوڕەکە ھانی دەدات و ئەو سبەینی دیسانەوە دەچێت بۆ کێو، بەڵام ئەم جارە بۆ بەرگری لە ڕچگیان لە ساردی، بەردێک بە شانی خۆی دەکیشێنێتەوە و تا سەر لە بەیانیی ڕۆژی دوایی لە کوێستان دژ بە سەرمای زستان تێدەکۆشێتەوە. بەڵام کوڕەکە ناخۆش و لاواز دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ و بەدوای دو ڕۏژ لە ٢١ی مانگی بەندان لە ماڵدا دەمرێت. سێ خویشکی کوڕەکە کە ناوەکانیان «گەور بارام»، «بزنە کووڵ» و «خاتوون زەمھەریر» بووە ھەرکامێکیان سێ رۆژ پرسەی بۆ دەگیرن. لە ڕۏژی ٣٠ی مانگی بەندان بەدوای ٩ ڕۆژ پرسەی خویشکەکان بۆ مردنی براکەیان، وایەکی گەرم لە ناخی زەوی دەھەژێت کە کەلەوای پێدەڵێن و بەم شێوە پرسەی کوڕی سەیاێ کۆتایی دێت. لە ڕۏژژمێری سەردەسیریی کوردەکانی ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان (کرماشان، ئیلام، لەکستان) زستان لە ٣٠ی مانگی بەندان (ڕێبەندان) کۆتایی دێت و ڕۆژی ١ی مانگی ڕەمشان (ڕەشەمێ) سەرەتا و یەکەمین ڕۆژی وەرزی بەھارە.[١]

ھێماناسی[دەستکاری]

بە وتەی ڕزا مەوزوونی بەرد لەم ئەفسانەیە ھێمایەک لە گیانسەختیی کوردەکانە کە لە سرۆشتی کوردستان لە سەرما و ڕچگان دەژێن. کوڕی ڕاوچی بە لێدانی بەرد بە تاشەکانی کوێستان بەھار و ھێزی سرۆشت لە خەو ھەڵدەستینێت. زستان ھێمایەک لە سەختی و گێچەڵەکانی ژیانە و بەھار مزگینییەکە بۆ ژیان و دەرباسبوونی ئەو قۆناخە سەختە. بۆ ھاتنی بەھار پێویستە کە ئەھمەن کوری سەیاێ سەھۆڵەکان بە بەرد بشکنێد و و زەوی لە خەوی زستانی ھەڵستینێت تا بەم شێوە زەوی ئامادەی ھاتنی بەھار بێت.[٢]

لە وێژە[دەستکاری]

ھەندێک لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد سەبارەت بەم ئەفسانەیە لێکۆڵێنەوەیان کردووە یان بە شێوەی چیرۆک نووسیویانەتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]