کلیۆپاترای دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

كلیۆپاترا دووەم (نزیکەی ١٨٥ پێش زایین – ١١٦/١١٥ پێش زایین) شاژنی ئیمپراتۆریەتیی بەتلیمۆسی بوو کە لە ساڵی ١٧٥ تا ١١٥ پێش زایین فەرمانڕەوایی کرد لەگەڵ دوو مێرد-برای و کچەکەی یەک لە دوای یەک. زۆرجار لە ڕکابەریدا بوو لەگەڵ براکەی بەتلیمۆسی ھەشتەم. ئەو لە ماوەی یەکەمین فەرمانڕەوایییدا، تا ساڵی ١٦٤ پێش زایین، لەگەڵ بەتلیمۆسی شەشەم، کە مێردی یەکەمی و برا گەورەکەی بوو، و بەتلیمۆسی ھەتشەمی برا بچووکی، فەرمانڕەوایەتی کرد. لە ماوەی دووھەمین حوکمڕانییدا جارێکی تر لەگەڵ تۆلۆمی شەشەمدا فەرمانڕەوایی کرد لە ١٦٣ پێش زایین تا مردنی بەتلیمۆسی شەشەم لە ١٤٥ پێش زایینی. پاشان لەگەڵ برا بچووکەکەی، بەتلیمۆسی ھەشتەم، و کچەکەی کلیۆپاترای سێیەم فەرمانڕەوایی کرد. ئەو تاکە فەرمانڕەوای میسر بوو لە ١٣١ پێش زایین تا ١٢٧ پێش زایینی. دوایین فەرمانڕەوایی لە ١٢٤ پێش زایین تا ١١٥ پێش زایینی لەگەڵ بەتلیمۆسی ھەشتەم و کلیۆپاترای سێیەم بوو.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cleopatra II 23 May 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. by Chris Bennett
  2. ^ Aidan Dodson, Dyan Hilton, The Complete Royal Families of Ancient Egypt, 2004