بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کایەی ئەرکەید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کایەی ئەرکەید
لقیelectronic game، coin-operated device

کایەی ئەرکەید (بە ئینگلیزی: Arcade Game) ئامێرێکی کات بەسەربردنە کە بە سکە کاردەکات (ھەروەھا بە کارتیش کاردەکات) کە بە شێوەیەکی باو لە شوێنە گشتییەکانی وەک چێشتخانە و کافێ و بە تایبەتی شوێنی یارییە ڤیدیۆیییەکان بەکاردەھێنرێت.[١] زۆربەی یارییە ئەرکەیدەکان بریتین لە یارییە ڤیدیۆیییەکان، ئامێری پینبۆڵ، جەوکبۆکس، یارییە ئەلکترۆمکانیکەکان و کات بەسەربردنی کرین. سەردەمی زێڕینی یارییە ئەرکەیدەکان لە کۆتایییەکانی حەفتاکان دەستی پێکرد و تا ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان بەردەوام بوو.[٢] بەڵام ئەم ئامێرانە وردە وردە بەھۆی کارایی کۆنسڵی یارییەکانی ماڵەوە ناوبانگیان لەدەستدا.[٣]

یاریزان ڕێگەیان پێدەدرێت کە بەردەوامیان لە یارییەکە ھەبێت بە مەرجێک کارەکتەری یارییەکە لە ژیاندا بێت.[٤] یەکەم یارییە بەناوبانگەکانی ئەرکەید لە پارکە گەشتیارییەکان بریتی بوون لە پێشانگای تەقەکردن، یاری پەنجە یان ھێڵ و یەکەم ئامێری کە بە سکە کاردەکرا وەکو فەلەکناس، تاقیکردنەوەی ھێز و جەوکبۆکس.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «What arcade games looked like before video games, 1968 - Rare Historical Photos». rarehistoricalphotos.com/ (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠ی ئابی ٢٠١٩. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Cabot، Anthony N.؛ Light، Glenn J.؛ Rutledge، Karl F. (٢٠٠٩). «Alex Rodriguez, a Monkey, and the Game of Scrabble: The Hazard of Using Illogic to Define the Legality of Games of Mixed Skill and Chance». Drake Law Review. ٥٧ (2): ٣٨٣–٤١٢.
  3. Lendino، Jamie (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). Attract Mode: The Rise and Fall of Coin-Op Arcade Games. Steel Gear Press. لاپەڕە ١٨–٩.
  4. «Coin Machines Equipment Survey». Cash Box. Cash Box Pub. Co. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣. لاپەڕە ١٠٥.
  5. «Freddy Fender captures top JB awards, will play for MOA stage show». Play Meter. بەرگی ١, ژمارە 10. تشرینی یەکەمی ١٩٧٥. لاپەڕە ٢٧.