کارگی جادوویی خاڵە کوارگەوان
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کارگی جادوویی خاڵە کوارگەوان (ئینگلیزی: Magic Mushroom) ئەم جۆرە کوارگە یەکێکە لە دەیان و سەدان جۆر قارچکی جادوویی کە لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیھاندا بڵاوە. نیوزیلەند و ئوسترالیا ژمارەیەکی زۆر لەم جۆرە قارچکانەیان تێدا دەڕوێت. ئەم کوارگە سەرەتا ڕەنگی مەیلە و زەردە، ھەتا زیاتر بمێنێتەوە زەردییەکەی کەمتر دەبێتەوە و بەلای سپیدا دەڕوانێت. قووڵیایی چەترەکەی لە ھی کارگی دەگمەیی زیاترە و تەنکترە. ڕەنگی پەڕەکانی گۆشتییە. قەدەکەی لە قەدی کوارگی دوگمەیی باریکترە و وەک قامیش بۆشە. لەسەر بنەدرەختی ڕزیو و وردکە داری کۆن گەشە دەکات و دەڕوێت. لە بنەماڵەی قارچکەکانی سایلۆسیبینە و پێکھاتەی ھالوساینۆجینی تێدایە کە کاریگەریی نائاسایی ھەیە بۆسەر لەشی مرۆڤ. ھۆکاری ئەوە کە ناویان نراوە جادوویی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییەکەی لەسەر لەشی مرۆڤ. ئەم کوارگە لە نیوزیلەند ناقانوونییە بەڵام خۆی بەشێوەی سروشتی دەڕوێت و ڕێگای لێ ناگیرێت ھۆکارەکەش ئەمەیە کە وەک ماددەی ھۆشبەر و سڕکەر بەکاردەھێنرێت. کاتێک کە دەیخۆیت بۆ ماوی چوار تا شەش کاژێر دەتباتە دنیایەکی دیکەوە. شایانی باسە کە ماددەی سڕکەری کوارگی جادوویی لە جۆری ئا A یە و جیاوازە لە ماددە ھۆشبەرەکانی دیکە. کاریگەرییەکانی خواردنی کارگی جادووی کورتخایەن و درێژخایەنن. کورتخایەنەکان بریتین لە: - زار وشک دەبێت - بینایی لێل دەبێت - وڕێنە کردن و لەدەستدانی توانای ناسین - سڕبوونی ڕوو و ڕوخسار - شلبوون و لاوازبوونی ماسولکەکان - گێژی، ھێڵنجدان و ڕشانەوە - ئارەقکردن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و دواتر لەرزوتا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- پەیچی (کارگی سەدەف) (https://www.facebook.com/kargikema/[بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |