کارسازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارسازی (بە ئینگلیزی: Entrepreneurship) پرۆسەیەکە بۆ پێکھێنانی بەھایەکی نوێ (مادی یان مەعنەوی) لەڕێی ھەوڵێکی پابەندانە بە ڕەچاوکردنی ڕیسکەکانی. وشەی کارسازی لە وشەی فەرەنسی "Entrepreneurs" بە واتای پابەندبوون ھاتووە. کارسازی سەرەتا لە لایەن ئابوورناسەکان بەکارھاتووە و لە سەرجەم ڕێبازەکانی ئابوورناسی لە سەدەی ١٦ زایینیی ھەتا ئێستا بە شێوەیەک لە شێوەکان لە تیۆرییەکانی ئابوورناسی باسیان لێ کردووە.

پەیوەندی بە داھێنان[دەستکاری]

ژۆزێف شومپیتەر پرۆسەی کارسازی بە «تێکشکاندنی داھێنەرانە» ناو دەبات. بە دەستەواژەیەکی دیکە تایبەتمەندی دەستنیشانکەر لە کارسازی ھەمان جێبەجێکردنی کاری نوێ یان داھێنان بە شێوازی تازە لە بواری جێبەجێکارییە. ژۆزێف شومپیتەر کە وەک باوکی کارسازی ناسراوە، وشەی داھێنان دەخاتە پاڵ کارسازی. بە دەستەواژەیەکی دیکە جێبەجێکردنی کاری نوێ یان داھێنان بە شێوازی نوێ لە بواری جێبەجێکردن دەزانێت. بە بۆچوونی ئەو داھێنان لە ھەر یەک لە بوارەکانی خوارەوە بە کارسازی لە قەڵەم دەدرێت.

  1. پێشکەشکردنی کاری نوێ
  2. پێشکەشکردنی شێوازی نوێ لە پرۆسەی بەرھەمھێنان
  3. کردنەوەی بازاڕی نوێ
  4. بەدەستھێنانی سەرچاوەی تازە
  5. پێکھێنانی ھەر جۆرە پێکھاتەیەکی نوێ لە پیشەسازی

پیتەر دراکر، باوکی زانستی بەڕێوەبردن، کەسێک بە کارساز دەزانێت کە چالاکییەک بە سەرمایەی ئابووری خۆی دەست پێ بکات، بەھاکان دەگۆڕێت و لە ژینگەی دەوروپشتی گۆڕانکاری دروست دەکات و بەرەو باشتر بوون دەچێت.

زایەند[دەستکاری]

ھەرچەندە زایەندی زۆربەی کارسازەکانی جیھان نێرە، بەڵام لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ڕووسیا، مالیزیا، و ڤەنزوێلا ژمارەی ژنان بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە چاو پیاوانن. ئەمە لە کاتێک کە لە وڵاتانی تونگا، برازیل و گواتمالا ژمارەی ژنانی کارساز لە پیاوان زۆرترە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]