کاردێری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کاردێری (بە ئینگلیزی: Entrepreneurship) پرۆسەیەیکە بۆ پێکھێنانی بەھایەکی نوێ (مادی یان مەعنەویی) لە ڕێگەی ھەوڵێکی پابەندانە بە ڕەچاوکردنی ڕیسکەکانی. وشەی کاردێری لە وشەی فەرەنسی "Entrepreneurs" بە واتای پابەندبوون ھاتووە. کاردێری سەرەتا لە لایەن ئابووریناسەکان بەکارھاتووە و لە سەر جەم ڕێبازەکانی ئابووری لە سەدەی ١٦ زاینیی ھەتا ئێستا بە شێوەیەک لە شێوەکان لە تیۆرییەکانی ئابووری باسیان لێ کردووە.

پەیوەندی بە داھێنان[دەستکاری]

ژۆزێف شومپیتەر پرۆسەی کاردێری بە «تێکشکاندنی داھێنەرانە» ناو دەبات. بە دەستەواژەیەکی دیکە تایبەتمەندی دەستنیشانکەر لە کاردێری ھەمان جێبەجێکردنی کاری نوێ یان داھێنان بە شیوازی تازە لە بواری جێبەجێکارییە. ژۆزێف شومپیتەر کە وەک باوکی کاردێری ناسراوە، وشەی داھێنان دەخاتە پاڵ کاردێری. بە دەستەواژەیەکی دیکە جێبەجێکردنی کاری نوێ یان داھێنان بە شێوازئ نوێ لە بواری جێبەجێکردن دەزانێت. بە بۆچوونی ئەو داھێنان لە ھەر یەک بوارەکانی خوارەوە کاردێری لە قەڵەم دەدرێت.

  1. پێشکەشکردنی کاری نوێ
  2. پێشکەشکردنی شێوازی نوێ لە پرۆسەی بەرھەمھێنان
  3. کردنەوەی بازاری نوێ
  4. بەدەستھێنانی سەرچاوەی تازە
  5. پێکھێنانی ھەر جۆرە پێکھاتەیەکی نوێ لە پێشەسازیدا

پیتەر دراکر، باوکی زانستی بەڕێوەبردنی، کەسێک بە کاردێر دەزانێت کە چالاکییەک بە سەرمایەی ئابووری خۆی دەستپێبکات، بەھاکان دەگۆڕێت و لە ژینگەی دەوروپشتی گۆڕانکاری دروست دەکات و بەرەو باشتر بوون دەچێت.

ڕەگەز[دەستکاری]

ھەرچەندە ڕەگەزی زۆربەی کاردێرەکانی جیھان لە ڕەگەزی نێرن بەڵام لە وڵاتانی ئەلمانیا، ڕوسیا، مالێزی، ڤێنزۆئێلا ژمارەی ژنانێک بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە چاو پیاوانن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وڵاتانی تونگا، برازیل و گواتمالا ژمارەی ژنانی کاردێری لە پیاوان زۆرترە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]