کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەکان
کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەکان | |
---|---|
چەشن | |
وەرگیراو لە | کاتی سەرکێشی لە لایەن پێندڵتن وارد |
پەرەپێدەر |
|
دەرھێنەر |
|
دەنگەکان | |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٤ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | سکۆت ماڵچەس |
ماوەی پەخش | ٤٥–٥٠ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
دابەشکەر | ئێچ بی ئۆ ماکس |
پەخش | |
تۆڕ | ئێچ بی ئۆ ماکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ | – ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕیزبەندی کاتی | |
پێشتر | کاتی سەرکێشی |
دواتر | کاتی سەرکێشی: فیۆنا و کەیک |
کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەدەستەکان (بە ئینگلیزی: Adventure Time: Distant Lands) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی سنوورداری ئەمریکییە لەسەر زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی کاتی سەرکێشی بەندە، کە لەلایەن پێندڵتن وارد دروست کراوە و لە بنەڕەتدا لە ٢٠١٠ تا ٢٠١٨ لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا. لە چوار ئەڵقەی تایبەتی یەک-سەعاتی پێک ھاتووە، لەلایەن ستۆدیۆکانی فرێدێرەیتۆر و ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک بەرھەم ھێنراوە؛ یەکەم ئەڵقەی تایبەت لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاو کرایەوە.[١] ئەوانی تر لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ و ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاو کرانەوە.
زنجیرەکە بە شێوەیەکی گشتی شوێنی سەرکێشییەکانی کوڕێک بە ناوی فێن و باشترین ھاوڕێ و برا ھەڵگیراوەکەی جەیک، کەسەگێکە ھێزی جادوویی ھەیە دەتوانێت قەبارە و شێوەی بە ویستی خۆی بگۆڕێت دەکەوێت. فێن و جەیک لە خاکی ئووی پۆست-ئەپۆکالیپتیکدا دەژین، لەوێ لەگەڵ کەسایەتییە سەرەکییەکانی تری زنجیرەکە، لەوانە شازادە بنێشت، مارسێلین، بیمۆ و ئەوانی تردا تێکەڵاوییان دەبێت. خاکە دوورەدەستەکان سەرنج دەخاتە سەر کەسایەتییە گەڕاوە و نوێیەکانی ناوچە پێشتر نەگەڕاوەکانی گەردوونی کاتی سەرکێشی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Adventure Time is returning with four new hour-long specials on HBO Max». The A.V. Club (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- کاتی سەرکێشی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٢٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان، دەستپێکردنی ٢٠٢٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە خەیاڵییە زانستییە کۆمیکییە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە خەیاڵییە زانستییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە پاشکۆیە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەنیمەیشنییەکان دەربارەی سەگەکان