کاتیۆشا (سروود)
کاتیۆشا (بە ڕووسی: Катюша) لە سروودەکانی یەکێتیی سۆڤیەتە. ئەم سروودە لە ساڵی ١٩٣٨ بە دەستی ماتڤێی بلانتێر سازراو و لە جەنگی جیھانیی دووەم وەکوو سروودێکی نیشتمانی ناوبانگی دەرکرد و لە ھاندانی گەل لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان ڕۆلی بوو. لە ڕووسیا ھەتا ئێستاکەیش ئەم سروودە بابە.[١] ناوی کاتیۆشا یان کاتووشا لە زمانی ڕووسی، سۆکەناوی کچانەی یکاترینایە کە لە ڕووسی بە کاترین یان کاتیا دەڵێن. ھەروەھا ناوی مۆشەکھاوێژی کاتیۆشا کە ئەرتەشی سوور لە جەنگی جیھانیی دووەم لە مۆدێڵەکانی BM-8 ،BM-13 و BM-31ی کەڵکی وەردەگرت، لە ناوی ئەم سروودە گیراوەتەوە.[٢]
نۆسخەی کوردی[دەستکاری]
ڕێی خەبات نۆسخەی کوردیی ئەم سروودەیە کە بە دەستی شاسوار جەلال سەعید (شەھید ئارام) لە زمانی ڕووسی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردیی سۆرانی.[٣]
ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت | با چواردەورمان کڵپەی ئاگر بێت | |
لەم ڕێ پیرۆزە ھەرگیز لانادەین | ئێمە بۆ مردنیش ئامادەین | |
بۆ دنیایەکی نوێ، بۆ ھەژاران | بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان | |
ڕای زۆرداری لە ڕیشە دەردێنین | تۆوی ئازادی گەلمان ئەچنین | |
بە ڕابەری چینی کرێکاران | ئەڕۆین، ئەبڕین ڕێگای تێکۆشان | |
ئاڵای سووری شۆڕش ھەڵ ئەکەین | ھەر بە ڕۆژی سەرکەوتن ئەگەین |
ھەروەھا جوان حاجۆ نۆسخەیەکی کورمانجیش لەم سروودە خوێندووەتەوە کە لە ئەلبۆمی دیاربەکر بە ناوی کازاجۆک ھاتووە.
Hawirdor me pêt û agir be | Rêya xebatê çende sext û dûr be | |
Bo mirinê her tim amad in | Vê rêya pîroz tu car em bernadin | |
Bo danîna civaka yeksan | Bo dinyayeke nû, bo hejaran | |
Tovê azadiyê gel diçînin | Rayê zordarî ji binî dihilînin | |
Diherin ber rêya têkoşan | Bi rêberiya çîna karkeran | |
Her bi roja serkeftinê digihin | Ala sor ya şoreşê em bilindkin |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئستیتێس، ڕیچارد، چاندی گەلێری لە یەکێتیی سۆڤیەت: چیرۆکەکان، ھەڵبەستەکانفیلمەکان، کایەکان و فۆلکلۆر، ١٩٥٣-١٩١٧، نووسینی جەیمز ڤۆن گێلدێرن، بڵاوکردنەوەی زانکۆی ئیندیانا، پ ٣١٥؛ سەردان لە ٤ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ ئستیڤێن، زاگۆلا، دەبابەکان و شەڕئامێرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، بڵاوکردنەوەی ئارم ئەند ئارمۆر، پ ١٥٠؛] سەردان لە ٤ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ کوردیپێدیا: دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد ھەورامی: لە یادی ٣٠ ساڵەی مەرگی کێوێک دا، نووسینی شاسوار ھەرشەمی؛ Archived ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین. سەردان لە ٤ی ئابی ٢٠١٩.