بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤیجەی دێڤاراکۆندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیجەی لەساڵی ٢٠١٨

ڤیجەی دێڤاراکۆندا (بە ئینگلیزی: Vijay Deverakonda، لەدایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٨٩) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی سینەمایی ھیندییە و زیاتر لە سینەمای تێلووگوودا کاردەکات.[١] وەرگری خەڵاتی فیلمفێر و خەڵاتی ناندی و خەڵاتی سیمایە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەھۆی داھات و ناوبانگەکەیەوە لە لیستی سێلێبریتی ١٠٠ی فۆربێس ھیندستاندایە. دێڤاراکۆندا یەکەم جار لە فیلمی نوڤیلا (٢٠١١) دەرکەوت و بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی یڤادێ سوبرامانیام (٢٠١٥)دا ستایشی زۆری لێکرا. خۆی وەک ئەکتەری سەرەکی سینەمایی بە فیلمە بەناوبانگەکانی پێلی چۆپولوو (٢٠١٦) و ئارجوون ڕێدی (٢٠١٧) جێگیر کرد.[٣] دێڤاراکۆندا لە شاری حەیدەراباد لە ویلایەتی ئاندرە پرەدێش لەدایکبووە، لە دایک و باوکێک کە ناویان گۆڤاردان ڕاو و مادھاڤی بووە. خێزانەکەی خەڵکی گوندی تومانپێتا لە قەزای پێشووی مەحبوبناگار (ئێستا ناگارکورنول)ن.[٤] باوکی دەرھێنەری زنجیرەیەکی بچووکی تەلەڤیزیۆنی بووە کە بەھۆی نەبوونی سەرکەوتنەوە وازی لێھێناوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. https://www.indiatoday.in/movies/regional-cinema/story/siima-2019-vijay-deverakonda-and-keerthy-suresh-win-big-see-pics-1581463-2019-08-16
  3. https://www.indiatoday.in/magazine/leisure/story/20171002-vijay-sai-deverakonda-telugu-cinema-arjun-reddy-sandeep-reddy-vanga-1049492-2017-09-23
  4. https://www.thehindu.com/entertainment/movies/on-a-high-with-arjun-reddy-vijay-deverakonda-discusses-what-makes-him-an-uninhibited-actor/article19586423.ece