بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤڵاگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤڵاگ
لقیبلۆگ، Internet television
دروستکەرvideo blogger
جێبەجێکارvideo blogger

لەنێو کورد بە زۆری ڤلۆگ، بەڵام بەفەرمی ڤڵاگ[١] کە ھەروەھا بە بلۆگی ڤیدیۆیی یان تۆماری ڤیدیۆیی ناسراوە، جۆرێکە لە بلۆگ کە میدیاکەی ڤیدیۆیە.[٢] پۆستەکانی ڤلۆگ زۆر جار ڤیدیۆی تێخراو (یان لینکی ڤیدیۆ) لەگەڵ دەقی پشتگیری، وێنە و مێتاداتای تر تێکەڵ دەکەن. پۆستەکان دەکرێت لە یەک گرتەدا تۆمار بکرێن یان بۆ چەند بەش دابەش بکرێن. بە پێچەوانەی بیرەوەرییەکی ڤیدیۆیی گشتیتر، ڤلۆگەکان زۆر جار وا تۆمار دەکرێن کە دروستکەرەکە بە درێژایی ڤیدیۆکە دەردەکەوێت.[٣]

لە ساڵانی دواییدا، «ڤلۆگکردن» کۆمەڵگەیەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کردووە و بووەتە یەکێک لە باوترین شێوەکانی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵی. بە شێوەیەکی باو باوەڕ وایە کە، سەرەڕای سەرگەرمکەر بوون، ڤلۆگەکان دەتوانن لە ڕێگەی وێنەوە دەربڕینێکی قووڵ پێشکەش بکەن بە پێچەوانەی بلۆگە نووسراوەکان.[٤]

تۆماری ڤیدیۆیی (ڤلۆگەکان) ھەروەھا زۆر جار سوود لە سیندیکەیتکردنی وێب وەردەگرن بۆ ڕێگەدان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لە ئینتەرنێتدا، بە بەکارھێنانی فۆرماتەکانی سیندیکەیتکردنی ئاڕ ئێس ئێس یان ئەتۆم، بۆ کۆکردنەوە و لێدانی خۆکارانە لەسەر ئامێرە گەڕۆکەکان و کۆمپیوتەرە کەسییەکان. کەتەگۆری ڤلۆگ لەسەر پلاتفۆرمی ھاوبەشکردنی ڤیدیۆی یووتیووب زۆر بەناوبانگە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Pilkington، Ed (July 9, 2009). «Merriam-Webster releases list of new words to be included in dictionary». The Guardian. London. لە June 8, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Media Revolution: Podcasting». New England Film. لە ڕەسەنەکە لە August 14, 2006 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Is it necessary to take only selfie videos while vlogging or can you do otherwise?».
  4. ^ «Health Vlogs as Social Support for Chronic Illness Management». ACM Transactions on Computer-Human Interaction. 21 (4): 1–31. 2014-08-25. doi:10.1145/2630067. PMC 4488232. PMID 26146474.
  5. ^ Ashley، Jake (9 November 2021). «Guide to Starting a Vlog». {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)