ڤلادیمیر شمیتسێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤلادیمیر شمیتسێر
بە چێکی: Vladimír Šmicer
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Děčín، کۆماری چیک
وڵاتی وەرزشچێکۆسلۆڤاکیا، کۆماری چیک
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی چیکی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
دەستپێکی چالاکی١٩٩٢
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەUEFA Euro 2004، UEFA Euro 1996، UEFA Euro 2000
خولپرێمیەرلیگ

ڤلادیمیر شمیسێر(لەدایکبووی ٢٤ی ئایاری ١٩٧٣)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری چیکییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری کردووە. سەرەتای یارییەکانی لە یانەی سلاڤیا پراگ دەستیپێکرد، کە تاکە یانەی چیکی بوو کە یاریی بۆ کردبێت. لە ساڵی ١٩٩٩ شمیسێر ڕووی لە ئینگلتەرا کرد و لەوێ یاری بۆ لیڤەرپوول کرد و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا. باشترین گۆڵی خۆی لەگەڵ یانەکە لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٥ بوو بەرامبەر میلان.[١]کاتیک لە دوورەوە بە ئاراستەی گۆڵ شوتی کرد و گۆڵی تۆمارکرد. ھەروەھا لە لیڤەرپوول نازناوی یۆروپالیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و ھەروەھا سیانەی ئینگلتەرا لە ساڵی ٢٠٠١ و ھەروەھا جامی خولی ٢٠٠٣ بەدەستھێنا.ھەروەھا بە شێوەیەکی دیار یاری بۆ یانەی لێنسی فەرەنسی کردووە کە نازناوی خولی نایابی فەرەنسی لەگەڵدا بەدەستھێناوە.لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، شمیسەر جارێک بۆ ھەڵبژاردەی چیکۆسلۆڤاکیا و ٨٠ جار بۆ کۆماری چیک یاری کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری جامی کیشوەرەکانی فیفای کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵە.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٩ بەیەکجاری وازی لە یاریی کردن ھێنا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Vladimir Smicer - UEFA Champions League Final 2005 - Liverpool FC". Sporting Heroes. Retrieved 2023-06-22.
  2. ^ Kruger, Keegan. "The FIFA Confederations Cup's All-Time Leading Goalscorers". Soccer Laduma (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-22.
  3. ^ "Vladimir Smicer - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-22.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]