ژووری وتووێژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژووری وتووێژ
لقیوتووێژی سەرھێڵ، product distribution method
بەشێکە لەوتووێژی سەرھێڵ
نیشتەجێinternaut
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/chatroom

ژووری گفتوگۆ یان ژووری وتووێژ (بە ئینگلیزی: Chat Room) پێی دەوترێت فەزای مەجازی کە مرۆڤەکان پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەکەن. نەرمەکاڵای یاھوو مەسنجەر یەکێک بوو لە بەناوبانگترین نەرمەکاڵاکان بۆ گفتوگۆکردن لە ژوورەکانی گفتوگۆدا، کە لەلایەن یاھووەوە دیزاین کرابوو. یاھوو لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ەوە ژوورەکانی گفتوگۆی داخستووە و ئیتر شتێکی لەو جۆرە لە یاھوو مەسنجەردا نابینرێت.

ژوورەکانی وتووێژکردن بە تێپەڕبوونی کات پێشکەوتووتر بوون و لەو ژوورە گفتوگۆیە بنەڕەتی و سادانەیەوە بۆ ژووری گفتوگۆی تایبەتمەندیتر گواسترایەوە. ژووری وتووێژەکان ڕێگەت پێدەدەن بەبێ ئەوەی پرسیار لە ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵەکەت بکەیت، بەبێ ئەوەی ناوی خۆت بخەیتە ناو چاتەکەوە، دەتوانیت بەبێ ئەوەی ناوت دەربکەیت لەگەڵ کەسانی سەرتاسەری جیھان چات بکەیت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]