بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژنان لە حکوومەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ژنان لە حکومەتەوە ڕەوانە کراوە)

پەیوەندیدارە بە مێژوو، دیمۆگرافیا، بەشداریکردنی ژن لە پۆستە گشتییەکان لە زۆربەی وڵاتەکان، ژنان دەرفەتێکی کەمیان ھەبووە بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت و شوێنە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەتی لە بەشداریکردن لە پێوەرە سیاسییەکانی وڵات و دام و دەستگا فەرمییەکانی ناو وڵات،[١]ئەمە بە شێوەیەکی مێژوویی بەردەوام بووە و ھێشتاش کێشە ھەیە. لەھەنێک وڵات ژنان توانیویانە بەشداری لە حکوومەت بکەن و سەرکردایەتی بەشەکانی وڵات بکەن[٢][٣] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەدواوە بەشداریکردنی ژنان لە پەرلەمانی نیشتمانی بە ڕێژەی %٢٤٫٥ بووە[٤] لە ٢٠١٣ بەپێی سەرژمێرییەک ژن ڕێژەی %٨ بەرکەوتووە بۆ پۆستە گرنگەکان و ڕێژەی %٢ لە سەرۆکایەتی کردن

سەرۆکەکان و سەرۆک وەزیران

[دەستکاری]

ژمارەی سەرکردە ژنەکان لەناو وڵات لە گەشەسەندن دابووە بەڵام ھێشتا کۆمەڵەیەکی بچووکن[٥] لە پلەکانی حکومەت ژن زیاتر پلەی سەرۆک وەزیرانی بەرکەوتووە وەک لە پۆستی سەرۆکایەتی جیاوازی نێوان ئەو دوو پلەیە ئەوەیە سەرۆک وەزیران لەلایەن ئەندامەکانی ناوەوەی پەرلەمان دیاری دەکرێن و سەرۆکیش لەلایەن خەڵک، لە ١٩٦٠ بۆ ٢٠١٥ تەنھا ١٠٨ ژن پلەی نیشتمانیان وەرگرتووە لە ٧٠ وڵات کە زۆربەیان سەرۆک وەزیران بوون وەک لەوەی سەرۆکی وڵات[٦]

ئەو ژنانەی ئاستی خوێندنیان بەرزە دەرفەتێکی باشتریان ھەیە بۆ پەیوەندیکردن بە سیاسەت و خێزانە بەرزەکانی وڵات ژنان ئاستەنگی زۆریان کێشاوە بۆ چوونە ناو پۆستەکانی وڵات، ئیسرائیل یەکەم سەرۆک وەزیرانی خۆی لە ١٩٦٩ ھەڵبژاردووە بەڵام چیتر ھەڵبژاردنێکی وا نەکراوەتەوە بەە مانایەکی تر ھیچ سەرۆکێکی ژن نییە[٧]

لە ٢٠٢١ ئیستۆنیا بووە یەکەم وڵات کەوا ژن بتوانێت سەرکردایەتی وڵات بکات[٨]

پەرلەمانتارە نیشتمانییەکان

[دەستکاری]

ڕێژەی ژنان لە پەرلەمان لە گەورە بوون دایە بەڵام ھێشتا ڕێژەکە بەم شێوەیە نییە و کێشەی کەمینیی ھەیە[٩] لە ١ ی ئازاری ٢٠١٩ ڕێژەی ژن لە پەرلەمان بە شێوەیی جیھانی لە %٢٤٫٣ بووە[١٠] و بەشداریکردنی ژنان لە پێگە فەرمییەکان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێک جیاوازییەکی بەرچاوی ھەیە، سریلانکا بەشدارییەکی کەمیینی ھەیە لە ژنان بۆ پۆستە فەرمییەکان بەبەراورد بە ڕواندا، کوبا، بۆلڤیا، کە لەم شوێنانە ژنان لە بەرزترین ڕێژەدان لە بەشداریکردنی پۆستەکان.[١١]یەک لە سێ باشترین وڵاتەکان لە ئەمەریکای لاتین بوو (کوبا، بۆلڤیا و مەکسیک) و ئەمەریکییەکان گۆرنکارییەکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا[١٢]

لێرەوە لە ١٩٢ وڵات ٢٠ باشترین وڵاتەکان تێیدا ژنان باشترین بەشداریان ھەبووە

پلە وڵات Lower or Single House Upper House or Senate
١ رواندا ٦١٫٢٥٪ ٣٨٫٤٦٪
٢ کوبا ٥٣٫٢٢٪
٣ بۆلیڤیا ٥٣٫٠٨٪ ٤٧٫٢٢٪
٤ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئیمارات ٥٠٪ -
٥ مەکسیک ٤٨٫٢٪ ٤٩٫٢٢٪
٦ نیکاراگوا ٤٧٫٢٥٪ -
٧ سوید ٤٦٫٩٩٪
٨ گرێندا ٤٦٫٦٧٪ ٣٠٫٧٧٪
٩ ئەندۆرا ٤٦٫٤٪
١٠ ئەفریقای باشوور ٤٦٫٣٥٪ ٣٨٫٨٩٪
١١ فینلەندا ٤٦٪ -
١٢ Costa Rica ٤٥٫٦١٪ -
١٣ ئیسپانیا ٤٤٪ ٣٩٫٠٢٪
١٤ Senegal ٤٣٫٠٣٪ -
١٥ Namibia ٤٢٫٧١٪ ٢٣٫٨١٪
١٦ سویسڕا ٤١٫٥٪ ٢٦٫٠٩٪
١٧ نەرویج ٤١٫٤٢٪ -
١٨ مۆزەنبیق ٤١٫٢٪ -
١٩ ئەرجەنتین ٤٠٫٨٦٪ ٤٠٫٢٨٪
٢٠ نیوزلەندا ٤٠٫٨٣٪ -

لە %٨٣ وڵاتەکان بەڕێژەی %١٠ ژنان بەشداریان ھەبووە لە پلە و پۆستە فەرمییەکانی، لە تەممووزی ٢٠١٩ تەنھا %٢٣ وڵاتەکان ژنان بەشداری بە ڕێژەی %٣٠ یان ھەبوو لە پەرلەمانی نیشتمانی، نیوزلەندا لە پلەی ٢٠م دایە کە ژنان بە ڕێژەی %٤٠٫٨٣ بەشداریان ھەیە لە پەرلەمانی وڵاتەکە[١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Women in government». 1(3). 3. 1989. داڕێژە:ProQuest.
  2. ^ Baten، Jörg، ed. (2016)، «Women in the global economic history»، A history of the global economy: from 1500 to the present، Cambridge New York: Cambridge University Press، pp. 244, 245 [Figure 17.4]، ISBN 978-1-107-50718-0.
  3. ^ Women in National Governments Around the Globe: Fact Sheet. Washington, DC: Congressional Research Service. January 31, 2019. لە 26 March 2019 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  4. ^ «Women in National Parliaments». ipu.org. Inter-Parliamentary Union. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Number of women leaders around the world has grown, but they're still a small group». Pew Research Center (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «Introduction». Shattered, Cracked, or Family Intact?: Women and the Executive Glass Ceiling Worldwide. Oxford University Press. 2016-04-15. p. 32. ISBN 978-0-19-060209-3.
  7. ^ «Hype.News». hype.news. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ «Estonia to become the only country in the world with a female president and female prime minister». Invest in Estonia (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «The share of women in legislatures around the world is growing, but they are still underrepresented». pewresearch.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Pew Research Center. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ «Women in Parliaments: World and Regional Averages». ipu.org. Inter-Parliamentary Union. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ «Percentage of women in national parliaments». ipu.org. Inter-Parliamentary Union. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ «Mapped: which countries have the most women in parliament». Apolitical (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2018-04-20 ھێنراوە.
  13. ^ «Percentage of women in national parliaments». ipu.org. Inter-Parliamentary Union. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.