ڕەوڕەوە
ڕواڵەت
ڕەوڕەوە یا ڕاوڕاوێلکە، (بە لاتین Charadriidae، بە عەرەبی زقزاقیە ، بهفارسی سلیم) تۆرەمەیەک باڵندەن کە لە تەنکاوان دەژین، دندووکیان تیژە، توند دەفڕن، پێڕۆن، کاتی چینە سەروکلکیان زوو- زوو دەجووڵێنن، زۆربەیان کۆچەرین و بە پۆل دەفڕن، لە سەر ھەردی ڕووتەن ھێلانە ساز دەکەن. دانەوێڵەو گیانەوەری ورد دەخۆن، ٦٤-٦٢ جۆریان ھەیە کە ناسراوترینیان بریتییە لە:
- بەردگێڕە
- دەیدومەک
- ڕەوڕەوە بۆرە
- ڕەوڕەوە زێڕە
- ڕەوڕەوەی بچووک
- زیقاوە
سهرچاوه
[دەستکاری]فهرههنگی باڵنده - ئهحمهد بهحری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەوڕەوە تێدایە. |