ڕەخنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕەغنەەوە ڕەوانە کراوە)

ڕەخنە ئەو داوەری و حوکمەیە کە لەبارەی کەسێ یا شتێکەوە دەردەکرێ و، ئەغڵەب کەموکووڕییەکان و چۆنایەتییە نەرێنییەکانی، یا بە ڕادەیەکی کەمتر، لایەنە باش و ئەرێنییەکانی، دەسنیشان دەکا.

لەوانەیە تێبینییەکی لەناکاو و کورت و بەبێ ئامادەکاری بێ، لەوانەشە وەڵامێکی دوورودرێژی نووسراو بێ.

ڕەخنەگرانی بواری شانۆ و نووسەران پێکەوە وتووێژ دەکەن.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

وشەی ڕەخنە لە بنەڕەتدا فارسییە و بە مانای درز و کون و کەلێن دێ کە وەک مەجاز بە عەیب و ئیرادیش دەوترێ. حاجی قادر دەڵێ: ئەوی حەسوود و جەھوولن، لەئیم و ڕەخنەگرن/ لە عەیب و ڕەخنەیی عالیم بەری دەبن ئودەبا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]