ڕەشکە (ڕوەک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵى رەشکە
پۆرگ و دەنکە رەشکە Nigella sativa

رەشکە [١] سياوڵە[٢]، ناوى زانستى : Nigella sativa [١] ، ڕوەکێکی وەرزیەو بەرزیەکەی دەگاتە ٣٠ سم قەدێکی لقداری ھەیە گەڵاکەی باریک و ووردن و ناوگەڵاکەی قوڵن ڕەنگی گوڵەکانی شینێکی مەیلەو ڕەساسییە و شوێنی سەرھەڵدانی ئەم ڕووەکە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستە ، بەڵام لە زۆر شوێن دەڕوێنرێت ئاسیاو ئەفریقاو نیوە دورگەی عەرەب. جۆرەکانی بریتین لە:١– ڕەشکەی باو ٢– ڕەشکەی دیمەشقی ٣– رەشکەی شرقی.

بەکارهێنانی پزیشکی[دەستکاری]

ڕەشکە ماددەی نیجیلیۆنی تیادایە کە یە کێکە لەو ماددانەی دژە ئۆکسانە یەکەم جار لەساڵی ١٩٢٩  بەکاردەھێنرێت وەک ڤیتامین C وAکاردەکات وە دەورێکی گرنگی ھەیە لە پارێزگاری لەش لە موادی نامۆ.

رەشکە جگە لەوەی خواردنێکە لە کوردەواریدا دەکرێتە ناو زۆرێک لە ھەویرەکانەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەرمانی چەندین دەردە ھێرش کمال ئەندازیاری کشتوکاڵی و پسپۆری زانستی خۆراک بۆ تۆری ھەواڵی سلێمانی بەم شێوەیە سودەکانی ئەم خواردنە لەچارەسەری چەندین نەخۆشی دەخاتە روو:

١- ھەڵوەرینی قژ : ڕۆژانە ڕەشکە لەگەڵ شەربەتی ڕووەکی جەرجیر و یەک کەوچک سرکەی روون و یەک فنجان زەیتی زەیتوون دەدرێت لەسەر و دواتر دەشۆرێت بەئاوی گەرم و سابوون چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ ھەڵوەرینی قژ .

٢- نەخۆشی سەر ئێشە : ھەویری ڕەشکەی تێکەڵکراو لەگەڵ مێخەک لەکاتی نەخۆشی دا یەک کەوچک دەدرێت بە نەخۆشەکە لەگەڵ ماست یان چەورکردنی شوێنی ئازارەکە بەزەیتی ڕەشکە و شێلانی .

٣- ئارەقکردنەوە : کەوچکێک ڕەشکە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ شیری گەرمی خۆشکراو بە ھەنگوین دەخورێتەوە پێش خەوتن .

٤- کڕێش و ئەسپی : ڕەشکە دەھارین بەباشی و تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ سرکە وەک مەلحەمی لێ دێت سەری پێ چەوردەکرێت دوای تاشینی سەر یان ئەگەر سەرت نەتاشی ئەو تێکەڵەیە توزێک رووندەکرێتەوە پاشان دەچینە بەر خۆر بۆماوەی چارەکێک وە نابێت سەر بشۆرێت ھەتا دوای ( ٥ ) سەعات ئەم کردارانە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک .

٥- نەخۆشی دەردە ڕێوی : کەوچکێک ڕەشکەی ھاڕاو لەگەڵ کەوچکێک سرکەی ڕوون لەگەڵ کەوچکێکی بچووک لە ئاوی سیر ھەمووی تێکەڵاو دەکەین تا وەک مەلحەمی لێ دێت پاش لابردنی مووی ئەو شوێنە شوێنەکەی پێ چەور دەکرێت تۆزێک شوێنەکە دەبڕین پاشان مەلحەمەکەی دەخەینە سەرو دەیپێچین و وازی لێ دەھێنیین لەبەیانی تا ئێوارە پاشان چەور دەکرێت بە زەیتی ڕەشکە وە ئەم کردارە بۆ ماوەی ھەفتەیەک دووبارە ئەکرێتەوە .

٦- نەخۆشی قڵیشانی پێست : شوێنەکە چەور دەکرێت بە زەیتی رەشکە رۆژانە ( ٣ ) جار تا قڵیشانەکە نامێنێت .

٧- نەخۆشی یەکانی ژنان و مناڵبوون : ڕەشکە بەکوڵاوی خۆشکراو بە ھەنگوین وە لەگەڵ بەیبونی کوڵاو بەکار ھێنانی چەند دڵۆپێک لە زەیتی ڕەشکە دەخرێنە ناو خواردنە گەرمەکانەوە وەک چاو شیرو نیسکافە بۆ ھەموو نەخۆشی یەکانی ژنان باشە .

٨- نەخۆشی یەکانی دان و قورگ و لەو زەتێن : دەنکی ڕەشکە دەکوڵێنین و ئاوەکەی غەرغەرەی پێ ئەکەین زۆر بەسودە بۆ ھەموو نەخۆشی یەکانی دەم و قورگ و نەھێشتنی کلۆری ددان .

٩- نەخۆشی یەکانی غودە : دەنکی ڕەشکە بە نەرمی دەشێلین لەگەڵ ھەنگوین کە چەند دلۆپێک خواردنی مەلیکی لەسەر بێت ڕۆژانە دەخورێت بۆ ماوەی مانگێک دواتر دەبینیین کە غودەکە زۆر بەباشی ئیش دەکەن وە نە زۆر ھۆرمۆن دەردەدەن و نە کەم ھۆرمۆن دەردەدەن .

١٠- چارەسەری زیپکە : دەنکی ڕەشکەی نەرم لەگەڵ زەیتی کونجی و ئاردی گەنم تێکەڵ دەکرێت دەم وچاوی پێ چەور دەکرێت بەیانیان و ئێواران دواتر بە سابوون و ئاوی گەرم دەم وچاو دەشۆین بۆ ماوەی ھەفتەیەک دوبارەی ئەکەینەوە .

بۆ خێرا یەکگرتنەوەی ئێسک شۆربایەک دروست دەکەین لە کەرەوز و ھێلکەو پیاز و کەوچکێکی گەورە ڕەشکە ڕۆژ نا ڕۆژێک دەخورێت ئەم لاولای ئەو شوێنەی کە شکاوە دەشێلرێت دوای گەچ لێکردنەوەی بە زەیتی ڕەشکە تا شکاویەکەی نەمێنێت.[١]

دەنکى رەشکە

ناوەکانى[دەستکاری]

رەشکە، رەشرەشک ، سیاوڵە و چەمەسیاوڵە (قەیتەران)[٢], زیرەى رەش، بە عەرەبی : شونیز، شینیز، الحَبَّه السوداء و بە فارسی : سیاه دانه ، سُنیز، شونیز، کُرنج، خونجَک، سیسارون،

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ئیدوار غالب، فەرهەنگى زانستى سرووشت بە عەرەبی (چ. دووەم)، دار المشرق، بەيروت، ب. یەکەم، لا.414، هەمبەر Black cumin
  2. ^ فەرهەنگى ئەناهیتا وشەى سیاوڵە[بەستەری مردوو]