ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی
دامەزران | ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ |
---|---|
جۆر | ناحکومی |
شوێن | |
وێبگە | http://ashticycling.org |
ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی ڕێکخراوێکی ناحکوومییە لە چوارچێوەی گەشە و پەرەپێدانی چاندی پایسکل سواری چالاکیی دەکات. ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێککەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری مەریوان دامەزێنراوە.
چالاکییەکان
[دەستکاری]ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی چالاکییەکانی خۆی لە پێناو پاراستنی ژینگە، تەندروستی کۆمەڵگا و پەڕو و پاگەندەکردن بۆ کەڕتی گەشتیاری لە ڕێگای پەرە و گەشەپێدانی چاندی بەکارھێنانی پایسکل لە نێو کۆمەڵگا بە ڕێکخستنی:
- کەرنەڤاڵی پاسکیل سواری
- فستیڤاڵی پاسکیل سواری نەتەوەکان
- کەمپەینی پاسکیل سواری بۆ پاراستنی ژینگە
- ڕێکخستنی گەشتکردن بە پاسکیل یا خود سایکڵتوریسم بۆ گشت جیھان
شێوازی چالاکیی
[دەستکاری]ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی شێوازی کارکردنی بە دوو شێوەی جیاواز دابەشکردووە کە بریتین:
- بەشی چاندی: ھەموو چالاکییە چاندییەکان کە دەبێت بەھۆی پەرەپێدانی «کولتووری بەکارھێنانی پاسکیل سواری» بریتین لە بەڕێوەبردنی «سیمینار، خولی فێرکاری، وۆڕک شۆپ، چاپەمەنی و بڵاوکردنەوە، دانیشتن لە گەڵ ڕێکخراوە و فەرمانگەکان، ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و میوانداری کردن لە پاسکیل سوارە بیانییەکان کە بە سایکڵتوریسمەوە لە جیھاندا ناسراوان لە خشتەی بەڕێوە بردنی ‹بەشی چاندی› ڕێکخراوە.»
- بەشی میحوەری: ھەموو چالاکییەک کە لەڕێگای پاسکیل سوارییە و بەڕێوە بچێت، ناسراوە بە کاروباری «میحوەری» لە ئەستۆی «گرووپی ھاوڕکابان-ی میحوەری - ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتییە» کە لە بڕگەی خوارە ئاماژەی پێکراوە.
شێوازی بەڕێوە بردن
[دەستکاری]بەڕێوەبردن لەڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی لە شەش سکرتارییەت پێکھاتووە کە بریتین لە:
- سکرتارییەتی پلان و چاودێری گشتی (سەرۆکی گشتی ڕێکخراو)
- سکرتارییەتی پەیوەندییەکان (جێگری سەرۆک)
- سکرتارییەتی ماڵی و بوودجە
- سکرتارییەتی فێرکاری، پەروە و گەشە پێدان
- سکرتارییەتی کولتووری و ھونەری
- سکرتێری گرووپی ھاوڕکابان - بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی پاسکیل سواری
گرووپی ھاوڕکابانی میحوەری
[دەستکاری]گرووپی ھاوڕکابانی ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی تەنھا لقە کە سکرتایییەتی لە بەڕگەی بەڕێوە بردن ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی ھەیە. کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە دەبێت بەھۆی پەرە و گەشەسەندنی ھەموو بابەتە ئاماژە پێکراوەکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی
- سێیەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی ڕێکخراوی پاسکیل سواری ashti[بەستەری مردوو]
- گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشەپێدانی پیشەی گەشتیاری[بەستەری مردوو]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی تێدایە. |