ڕێد جۆن (ئەڵقەی دە مێنتڵست)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
"ڕێد جۆن"
ئەڵقەی دە مێنتڵست
ژمارەی ئەڵقە(کان)وەرزی ٦
ئەڵقەی ٨
دەرھێنراوە لەلایەنکڕیس ڵۆنگ
نووسراوە لەلایەنبڕونۆ ھێڵەر
کۆدی بەرھەمھێنان4X5607
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ (2013-11-24)
دەرکەوتنی میوان(ەکان)
ڕیزبەندی کاتی ئەڵقەکە
→ پێشتر
"ئەژدیھا سوورە مەزنەکە"
دواتر ←
"بەھەشتە شینەکەم"
دە مێنتڵست (وەرزی ٦)
List of The Mentalist episodes

ڕێد جۆن ئەڵقەی ھەشتەمی وەرزی شەشەمی زنجیرەی دە مێنتڵستە. لە لایەن دروستکە بڕونۆ ھێڵەر نووسراوە و لە لایەن دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار کڕیس ڵۆنگ دەرھێنراوە، ئەم ئەڵقەیە ئاماژەیە بۆ کۆتایی ڕێد جۆن، کە خەریکبوو بۆ تەواوی زنجیرەکە پەرەی دەسەند. ھەروەھاش کۆتا ئەڵقەی زنجیرەکەیە کە سوور بۆ ناونیشانی ئەڵقەکە زیاد بکرێت. "ڕێد جۆن" بۆ یەکەم جار لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ پەخشکرا.

لەم ئەڵقەیەدا پاتریک جەین کە ئێستا ڕاکردووە لە کۆتاییدا بەرەوڕووی بکوژی زنجیرەیی ڕێد جۆن، کە ھاوسەر و کچەکەی کوشتبوو، دەبێتەوە. لە ھەمان کاتدا نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کاڵیفۆرنیا (سی بی ئای) دەکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئاییەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

لیزبن (نڕۆبن تەنی) دەچێتە نووسینگەیەکی بەتاڵ کە ئێستا خەریکە پاک دەکرێتەوە. بریکاری سەرپەرشتیکەر دێنیس ئابۆت (ڕۆکمەند دەنبار) بە لیزبن و تیمەکەی ڕادەگەینێت کە ئەوان ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان بە گوومانی ئەوەی وەک بەڕێوبەرەکەیان گەیڵ بێرترام (مایکڵ گاتسۆن) کە بە ڕێد جۆن دادەنرێت، تاوانبارن ئەوان لە کار ڕادەگیرێن.

بێرترام بە تەلەفونێکی گشتی پەیوەندی بە جەینەوە دەکات بەڵام پێش تەواو بوونی دەوەستێت ئەمەش چونکە ئەفسەرێکی پۆلیس دێتە ژوورە و بێرترام دەناسێتەوە. ھاوبەشەکەی بێرترام ئۆسکار کۆردێرۆ (جۆ نییەڤەس) تەقە لە پۆلیسەکە دەکات و پاشان دەڕۆن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]