دە مێنتڵست (وەرزی ٣)
دە مێنتڵست (وەرزی ٣) | |
---|---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ژ.ی ئەڵقەکان | ٢٤ |
بڵاوکردنەوە | |
تۆڕ | CBS |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ١٩ی ئایاری ٢٠١١ | –
وەرزی سێیەمی دە مێنتڵست بۆ یەکەم جار لە ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱۰ نمایشکرا و لەگەڵ ئەڵقەیەکی کۆتایی دوو کاتژمێری لە ۱۹ی ئایاری ۲۰۱۱ تەواو بوو. وەرزەکە لە ۲٤ ئەڵقە پێکدێت.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]کەسایەتییە سەرەکییەکان
[دەستکاری]- سایمۆن بەیکەر وەک پاتریک جەین (٢٤ ئەڵقە)
- ڕۆبن تەنی وەک تێریزا لیزبن (٢٤ ئەڵقە)
- تێم کانگ وەک کیمبڵ چۆو (٢٤ ئەڵقە)
- ئۆوەین یۆمن وەک وەین ڕیگسبی (٢٤ ئەڵقە)
- ئەماندا ڕیگێتی وەک گرەیس ڤان پێڵت (٢٤ ئەڵقە)
کەسایەتییە دووبارە بووەکان
[دەستکاری]- ئۆنجەنیو ئێڵز وەک مادڵین ھایتاوەر (۱۰ ئەڵقە)
- پرویت تایلۆر ڤینس وەک جی.جی ڵاڕوش (٨ ئەڵقە)
- ئێریک وینتەر وەک کرێگ ئۆلافلەن (۷ ئەڵقە)
- مایکڵ گاتسۆن وەک گەیڵ بێرترام (٦ ئەڵقە)
- ڕێبێکا وێساکا وەک برێندا شێترێک (٥ ئەڵقە)
میوانە دیارەکان
[دەستکاری]- ماڵکۆم مکدۆیڵ وەک بریت ستیلس ("خوێن لەسەر دەسی")
- ڵێزڵی ھۆپ وەک کریستینا فرای ("خوێن لەسەر دەسی")
- جاک کۆڵمان وەک ماکس وینتەر ("چارەسەری فەرشی سوور")
- کوری گراھام وەک واڵتەر ماشبۆرن ("سووری گەرم")
- زێڵکۆ ئایڤەنێک وەک ڵاینس واگنەر ("تۆپی ئاگر")
- جۆن بیڵینگسڵی وەک ئێڵێس مارس ("مانگی سوور")
- کۆنەر ترینێر وەک جێگیر بۆب وڵگار ("مانگی سوور")
- گرێگۆری ئیتزن وەک ڤێرجیڵ مینێڵی ("جولی ئێلفی سوور")
- لیندا پاڕک وەک دکتۆر مۆنتاگیو ("سەگە خوێناوییەکان")
- ئیسان فیڵیپس وەک نیوسەم کێڕک ("میلە سوورەکە")
- مۆرنا باکارین وەک ئێریکا فلین ("ھەموو گوڵێک دڕکی ھەیە")
- دەیڤد نۆرۆنا وەک ئۆزڤاڵدۆ ئاردیلس ("ڕافسودی بە سوور")
- بڕادڵی ویتفۆرد وەک تیمۆسی کارتەر / ڕێد جۆنی ساختە ("چیلیک و کەرە - بەشی ۲")
- برایان لوگۆ وەک ڕۆتی مۆرس ("مانگی سوور")
پێشوازی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]لە شانشینە یەکگرتووەکان، وەرزی سێیەم بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ھەینی ۱٥ی تشرینی یەکەم لە ۹ی شەو لە کەناڵ پێنج نمایشکرا و ۲.۱٨ میلیۆن بینەری بەدەستھێنا، کە واتە نزیکەی یەک میلیۆن کەمتری لە ئەڵقەی یەکەمی وەرزی دووەمی زنجیرەکەی بەدەستھێنا. بە شێوەیەکی گشتی، ناوەندە ڕێژەی بینەرانی زنجیرەکە ۲.۰٨ میلیۆن بوو (بە ڕێژەی ۲۱% کەمتر لە وەرزی پێشوو)، کە وای لێدەکات کە ئەم وەرزە کەمترین ڕێژەی سەیرکردنی ھەبێت. ئەڵقەی جوڵی ئێلفی سوور بەرزترین ڕێژەی بینینی ھەبوو (۲.٦۲ میلیۆن)، و ئەڵقەی قاتی پەمەییی چانێڵ کەمترین ڕێژەی بینینی ھەبوو (۱.۷٤ میلیۆن). وەرزەکە لە ڕۆژی ھەینی لە ۱۰ی حوزەیران کۆتایی ھات.[١]
دەرچوونی دیڤیدی
[دەستکاری]ھەموو ۲٤ ئەڵقەکەی وەرزی سێیەم لەسەر پێنج دێسک دانراوە. لە ۲۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۱ لە ناوچەی ۱ و لە ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ لە ناوچەی ۲ و ۲٦ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ لە ناوچەی ٤ دەرچوو. تێیدا "دە مێنتڵست: وێنەیەک بۆ بکوژی زنجیرەیی - ڕێد جۆن" و "'مانگی سوور' کە لە لایەن سایمۆن بەیکەر دەرھێنراوە" لەگەڵ چەند دیمەنێکی نائاسایی لەخۆ دەگرێت.