ڕیکۆردۆس دێ لا ئەلامبرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیکۆردۆس دێ لا ئەلامبرا (بەئیسپانی: Recuerdos de la Alhambra، یادەوەرییەکانی ئەلامبرا) پارچە مۆزیکێکیی کلاسیکییە بۆ ئامێری گیتار لە ١٨٩٦ لە گرانادا نووسراوە لەلایەن ئاوازدانەر و گیتارژەنی ئیسپانی فرانسێسکۆ تارێگاوە. لەم ئاوازەدا تەکنیکی تریمۆلۆ بەکارهاتووە کە زۆران جار لەلایەن ژەنیارە پێشکەوتووەکانەوە نمایش دەکرێت.

نۆتەکانی نمایش[دەستکاری]

پارچەکە کێبڕکێیەک نیشان دەدات لەنێوان تەکنیکی تریمۆلۆ و دەنگە بێزەکاندا. تیرمۆلۆ بە سێ پەنجەی گیتار دەژەنرێت، لەکاتێکدا کە پەنجە گەورەکەش سەرقاڵە بەژەنینی تۆنەکانی ترەوە کە وەڵامدانەوەیەک بۆ یەکدی درووست دەکەن. کەسانێکی زۆر کاتێک کە گوێ لەم پارچەیە دەگرن، بەتایبەت ئەوانەی کە بەشێوەیەکی نا-زیندە گوێ بیست دەبن، پێیان وایە ئەو کارە بە دوو گیتار لێ دەدرێت، لەکاتێکدا ئاوازێکە و بە یەک گیتار دەژەنرێت.

بەشی یەکەمی ئەم پارچە مۆزیکییە لەسەر پەیژەی بچووک نووسراوەتەوە و بەشی دووەم لەسەر پەیژەی گەورە بەڵام لەسەر هەمان ڕەگ (وردتر: بچووکەپەیژەی لا و گەورەپەیژەی لا). ئەمە هەستێکی خەمبارانە لەلای گوێگر درووست دەکات لەسەرەتاوە، بەڵام دوواتر چارەسەر بۆ ئەو هەستە دڵتەنگاوییە دەدۆزێتەوە و بەرەو دڵخۆشیی دەڕوات. ئەم جۆرە تەکنیکە لەچەندین پارچەمۆزیکی تری ئیسپانییدا بەکار هاتووە، هەر بۆ نموونە ڕۆمانسی ئیسپانی.

سەرچاوە[دەستکاری]