گیتارژەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک لە دیارترین و مەزنترین گیتارژەنەکانی جیهان

گیتارژەن (بەئینگلیزی: Guitarist)، ئەو مۆزیکناسەیە کە گیتار دەژەنێت. گیتارژەن رەنگە یەکێک یان ھەموو لە گیتاری دەنگیی، گیتاری کارەبایی، گیتاری کلاسیک و گیتاری باس. ھەندێک گیتارژەن لەکاتی گۆران وتندا گیتار دەژەنن.

فرەبواریی[دەستکاری]

گیتارژەن کۆنترۆڵی ئامێرەکی فرەبیستن یان فرە بوار دەکات، بەبەکارھێنانی تەکنیکەکانی وەک کەوانەبوون یان ڤایبراتۆ، ھەروەھا گیتارژەن دەتوانێت وابکات کە گیتار بەنزیکیی دەنگی مرۆڤ بە کوالیتییەکی نزیک دەرببڕێت.
گیتارژەن لەگەڵ تیمێکی مۆزیکدا دەتوانێت وەک ڕیتم کاربکات بەتایبەتیی ئەو کەسانەی گیتاری باس دەژەنن.
گیتارژەن ھەروەھا دەتوانێت کە پشت بەپشتی گیتارەکەی، ھاڕمۆنیکا بژەنێت وەک ئامێرێکی دووەمیی. ناوبانگترینی ئەمانەش بۆب دیڵان و نایڵ یەنگ ـن.

تەکنیکەکان[دەستکاری]

گیتارژەن گەلێک رێ و شوێن و شێوازی ھەیە بۆ لێدانی گیتار، وەک لێدان بەڕیشە، لێدان بەنینۆک یان/و ژەنینی گیتار بەپەنجە (ھەروەھا پەنجەشێوازیی گیتار ببینە).

ھونەر[دەستکاری]

گیتارژەن لەدێر زەمانەوە باسێکی گرنگ و دەرخراوی ھونەرمەندانە. یەکێک لە باوترین و بەناوبانگترین نموونەکان، ئەم نیگارەیە لەلایەن ئێدگار دیگاوە، کە گیتارژەن لۆرێنزۆ پاگانس نیشان دەدات لەکاتێکدا دەژەنێت، لەگەڵ باوکە بەساڵاچووەکەیدا کەدەکەوێتە پەشبنەمای وێنەکەوە. ئەم وێنەیە کێشراوە لەشوێنێکدا لەنێوان ساڵانی ١٨٦٩ بۆ ١٨٧٢ کە لەئێستادا لەلایەن مۆزەخانەی ھونەرە جوانەکان، بۆستنەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

گیتارژەن لۆرێنزۆ پاگانس نیشان دەدات لەکاتێکدا دەژەنێت، لەگەڵ باوکە بەساڵاچووەکەیدا کەدەکەوێتە پەشبنەمای وێنەکەوە