ڕۆس گێلر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆس گیلەر

ڕۆس گیلەر : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی ھاوڕێکانە کە لەلایەن دەیڤد شویمەرەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە

ڕۆس خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە و پاشماوەناسە و دواتریش دەبێتە پڕۆفیسۆر وانە دەڵێتەوە و زیرەکترین کەسی گرووپەکەیە ھاوڕێکانی ھەندێکجار ڕەخنەی لێدەگرن لەبەر ڕاستکردنەوەی ھەڵە ڕێزمانییەکانیان، ڕۆس برای مۆنیکایە و ھەر لە لاوێتییەوە ڕەیچڵ گرینی خۆشویستووە بەڵام پێی نەوتووە و ڕۆژانی کۆلێج لەگەڵ چاندلەر بینگ ھاوژوور بوون و ھەر بە ھاوڕێیی ماونەتەوە، ڕۆس سێ جار ھاوسەرگیری دەکات و جیادەبێتەوە بۆیە زۆرجار ھاوڕێکانی گاڵتەی پێدەکەن لەبەر ھاوسەرگیرییەکانی کە جاری یەکەم لە ھاوسەرکەی جیابووەتەوە لەبەرئەوەی ژنەکەی ھاوڕەگەزباز بووە و جاری دووەم لە کاتی ئاھەنگی ھاوسەرگیرەکەدا لە باتی ناوی دەسگیرانەکەی بھێنێت ناوی ڕەیچڵ دەھێنێت و جاری سێھەمیش بە سەرخۆشی ھاوسەرگیری دەکات، دوو منداڵی ھەیە یەکەمیان بە ناوی بێن لە ھاوسەری یەکەمی و دووەمیان بە ناوی ئێما لە ڕەیچڵ