ڕۆبێرت ئێدوارد لی
ڕۆبێرت ئێدوارد لی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٨ی ئایاری ١٩١٩ |
مەرگ | ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ (تەمەن ٤٦ ساڵ) |
ھۆکاری مەرگ | سیەسۆ |
پیشە | ئەفسەر، ئەفسەری سەربازی، |
وێبگە | لاپەرەیڕۆبێرت ئێدوارد لی لە Encyclopædia Britannica Online |
ڕۆبێرت ئێدوارد لی (بە ئینگلیزی: Robert Edward Lee) سەرکردەیەکی گەورەی سەربازی ئەمریکا (١٩ی کانوونی دووەمی ١٨٠٧ - ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٠ی زایینی). لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا سەرکردایەتی سوپای کۆنفیدڕاڵی کردووە، و یەکێکە لە پاڵەوانە بەناوبانگەکانی نەتەوەی ئەمریکا.[١]
ڕۆبێرت ئێدوارد لی لە شاری ستراتفۆرد هۆڵ لە نزیک شاری مۆنترۆس لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا لەدایکبووە. کاتێک شەڕ لە نێوان ئەمریکا و مەکسیک لە ساڵی ١٨٤٦ هەڵگیرسا، سوپا ڕەوانەی ویلایەتی تەکساس کرد بۆ ئەوەی وەک یاریدەدەری ئەندازیار لە ژێر دەستی ژەنەڕاڵ جۆن ئی.وول ڕۆبێرت لی بە پێچەوانەی زۆرێک لە خەڵکی باشوورەوە، باوەڕی بە کۆیلایەتی نەبوو، هەروەها لەگەڵ جیابوونەوەش نەبوو، هەستی دەکرد کۆیلایەتی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاغاکان و هەروەها کۆیلەکراوەکانیش هەیە. زۆر پێش جەنگ، ئەو ژمارە کەمەی کۆیلەی ئازاد کرد کە بە میرات بۆی مابووەوە. ئێدوارد لی زۆر سەرسام بوو بە جۆرج واشنتۆن و ڕقی لە بیرۆکەی نەتەوەیەکی دابەشکراو بوو. لی لە سوپای کۆنفیدڕاڵی لە شاری ڕیچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینیا وەک ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی کۆنفیدڕاڵی باشوور جێفرسۆن دەیڤس کاری کردووە. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٦١ پلەی بەرزکرایەوە بۆ پلەی لیوای یەکەم. لە زنجیرەیەک شەڕدا کە بە شەڕەکانی حەوت ڕۆژ ناسراوە، لی ماک فەرماندەی لیلانی ناچار کرد بکشێتەوە. لە ساڵی ١٨٦٢ لی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ژەنەڕاڵ جۆن پۆپدا بەدەستهێنا لە دووەم شەڕی بول ڕان لە ماناسوس. لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٦٢، ژەنەڕاڵ ئەمبڕۆس بێرنساید سەرکردایەتی هێرشێکی کرد دژی لی لە شاری فرێدریکسبێرگ لە ویلایەتی ڤێرجینیا. هێزەکانی لی بە تاڵیی هێزەکانی فیدراڵییان تێکشکاند. بەڵام لی نەیتوانی سوود لە سەرکەوتنەکەی وەربگرێت.[٢]
لە سەرەتای ساڵی ١٨٦٥ لیی وەک فەرماندەی گشتی هەموو سوپای هاوپەیمانان دەستنیشان کرد. ڕیچمۆند لە نیسانی ساڵی ١٨٦٥دا کەوتە خوارەوە و سوپای زەق و زەنگی لی بەرەو ڕۆژئاوا پاشەکشەی کرد. هێزەکانی باکوور هێزەکانی لییان بڕی و لە ماڵی دادگای ئەپۆماتۆکس لە ڤێرجینیا گەمارۆیان دا و لی لە ٩ی نیسانی ١٨٦٥ خۆی ڕادەستی گرانت کرد.[٣]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ «لیستی ژەنەڕاڵەکانی شەڕی ناوخۆ». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «دەیڤس، ویلیام سی.؛ پۆهانکا، برایان سی.؛ ترۆیانی، دۆن (١٩٩٧). گۆڤاری شەڕی ناوخۆ، سەرکردەکان».
- ^ «"بەخێربێن بۆ فۆرت هامیلتۆن". فەیلەقی ئەندازیارانی سوپای ئەمریکا». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- لاپەرەیڕۆبێرت ئێدوارد لی لە Encyclopædia Britannica Online
- لاپەرەیڕۆبێرت ئێدوارد لی لە NNDB people
- لاپەرەیڕۆبێرت ئێدوارد لی لە Discogs
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت ئێدوارد لی تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- دەروازەی ئەمریکا/وتارە پەیوەندیدارەکان
- ئەمریکا
- مێژووی سەربازیی شەڕی نێوخۆیی ئەمریکا
- مردووانی ١٨٧٠
- لەدایکبووانی ١٨٠٧
- خەڵکی بێ ڕەگەزنامە
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- مێژووی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان
- مەرگەکان بە سیەسۆ
- خاوەن کۆیلە ئەمریکییەکان