ڕووناک یاسین
ڕووناک یاسین (بە فارسی: روناک یاسین) کارەکتەرێکی درۆیییە کە ھەڵبەستراوی دەستی عیرفان قانعی فەردە. قانعی فەرد کتێبە ساختەکەی خۆی کە ناوی ڕێزان، بیرەوەرییەکانی ڕەعییەتێکی کورد (بە فارسی: رزان، خاطرات یک رعیت کرد) بوو لەژێر ناوی ئەو کەسایەتییە ھەڵبەستراوەدا بڵاو کردووەتەوە. عیرفان قانعی فەرد گوتبووی کە ڕۆناک یاسین پرۆفیسۆر و توێژەر و مامۆستای فۆلکلۆر و ئوستوورەی کوردییە و لە زانکۆی دبلن و زانکۆی ھارڤارد وانە دەڵێتەوە. ئەو ھەروەھا بە درۆ گوتبووی کە کتێبێکی لەم نووسەرە وەرگێڕاوە، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکات کە ڕووناک یاسین بوونی نییە و کاراکتەرێکی ساختەیە، کتێبەکەی لەژێر ناوی ئەودا و بە وەرگێڕانی خۆی بڵاو کردبووەوە. ئەو ھەروەھا لە تاران کۆڕی ڕێزلێنانی بۆ ڕووناک یاسین گرتبوو.[١] جگە لەمە نووسراوەی تری لێ وەرگێڕابووە سەر فارسی.[٢] دواتر حوسێن حوسێنی لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەری خست کە ئەم کاراکتەرە درۆیە و بوونی نەبووە.[٣] لەدوای ئەمە قانعی فەرد ڕەخنەی زۆری لەم بارەوە لێگیرا. لە وڵامدا گوتی کاراکتەری ڕووناک یاسین کەسێکی خەیاڵی بووە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «روزنامە شرق: مراسم بزرگداشت اسطوره شناس فقید ایرانی».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «قانعیفرد، عرفان، آهنگ وفا: گفتمان تاریخی، فرهنگی کُردها، ناشر: مؤلف، ۱۳۸۵؛ صص ۳۲۷-۳۴۰» (PDF).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا «عرفان قانعی فرد در پاسخ به انتشار نوشته ای در جرس «چرا پاسخم را جرس منتشر نکرد»». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: line feed character لە|سەردێڕ=
لە 50 (یارمەتی)