ڕۆح
ڕۆح، بەو مانایە کە لە فۆلکلۆر و ئیتنۆگرافیدا بە کار دەڕوا، بە ھەبوویەک دەوترێ کە (ئەغڵەب) شێوەی مرۆڤی ھەیە، بەڵام، ناماددی یا سەرووسروشتی یا نادیارە. زۆرتر ئاماژە دەکا بە گیانی کەسی مردوو یا گیانی کەسێ کەوا لە ئێش و ئازارێکی زۆردایە. ڕۆحەکان ئاوێتەیەکن لە تایبەتمەندیگەلی خوایی (نەمری، دەسەڵاتی زۆرتر) و تایبەتمەندیگەلی مرۆیی (سنووردار، نە ھەمووشتزان).[١]
ھەر زانستێ کە لەبارەی ڕۆحەکانەوە دەتوێژێ، جۆرەکان و ناوەکانیشیان بۆ خۆی دیاری دەکات. بۆ وێنە، لە ئیلاھیاتدا، فریشتە جۆرێک ڕۆحی باشە و، شەیتان ڕۆحی خراپە و، جنۆکە ھەم دەتوانێ باش بێ و ھەم خراپ. لە ئوستوورەکان و ئەفسانەکاندا، ھەمیسان ڕۆحەکان باش و خراپیان ھەیە. بە باشەکەیان دەڵێن پەری و بە خراپەکەیان دەڵێن دێو (نەڕەدێو یا دەڵەدێو) یا درنج. یا لە فۆلکلۆردا، باوەڕ ئەوەیە کە ھەندێ لە ڕۆحەکان لە ماڵێ یا لە شوێنێ نیشتەجێ دەبن، لەم حاڵەتەدا دەڵێن ئەو شوێنە «خێو»ی ھەیە یا «خاوەن»ی ھەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Van Eyghen، Hans. The Epistemology of Spirit Beliefs.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆح تێدایە. |