ڕووتێکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕووتێکردن بە (ئینگلیزی:Tropism)گەشەی ھەموو زیندەوەرە یان بەشێکی زیندەوەر وەک وەلامدانەوە بۆ کارتێکەرەێکی دەرەکی وەک ڕۆشنایی

دەربارە[دەستکاری]

کێش کردنی زەوی گەشەی ڕووەکەکان دەگۆڕێن لە ڕووی وەڵامدانەوەشیان بۆ کێشکردنی زەوی ئەم گۆرأنە بە ڕووتێکردن بۆ کێشکردنی زەوی ناودەبرێ وە وەلامدانەوەی ڕووتێکردن بۆ کێش کردنی زەوی دەردەکەوێت پاش چەند ڕۆژێک لە دانانی ڕووەکەکە لەسەر لایەکی یان بە ھەڵگەڕەوایی قەد و ڕەگەکان ئاراستەی گەشەکردینان دەگۆرێت زۆربەی لوتکە گەشەکەرەکانی قەدەغەکان ئاراستەی گەشەکردنیان دەگۆرێت زۆربەی لوتکە گەشەکەرەکانی قەدەکان بەڕوو تێکردنی نەرێینیە دەچەمێنەوە کە بەرەو سەرەوە گەشە دەکەن لە زەوی دوودەکەنەوە بەلام لوتکە گەشەکەرەکانی ڕەگ پێچەوانەی ئەوە دەبن بە ڕووتێکردنێکی ئەرێینە دەچەمێنەوە و گەشە دەکەن بەرەو خواەرەوە بۆ چەقی زەوی

وەڵامدانەوە وەرزیەکان چی ڕوودەدات ئەگەر ڕووەکێک گوڵێکرد کە لە ناوچەیەک دەژیا زستانەکەی زۆر سارد بوو؟ ئایا ڕوەکە توانای بەرھەمھێنانی تۆوەکان و بەری بەسەرکەوتووی دەبێت؟ ئەگەری ھەیە کە ئەمە ڕوونەدات وەک ئەوەی گوڵەکان بیانبەستێت و بمرن بەمەش بۆیە گوڵەکان تۆی پێگەیشتوو بەرھەم نەھێنن ئەو ڕووەکانەی کە لە ناوچە زستانە ساردەکاندا دەژین لەوانەیە توانای ھەستکردنی گۆرانەوەرززەیەکانیان ھەبێت چۆن ڕووەکەکەان ھەست بەم گۆڕانە دەکەن؟ لەکاتێکدا پایز نیک دەبنەوە رۆژ کورت دەبێتەوەو شەو درێژ دەبێتەوە بە پێچەوانەی ئەمە ڕوو دەدا لەگەل زیکبونەوەی بە ھارو ھاوین ڕووەکەکان وەلامی گۆرانی کتوپڕی درێژی رۆژ دەدەنەوە

ڕۆژگاری درێژ جیاوازی نێوان درێژی ڕۆژ و درێژی شەو کارتێکەرێکی ژینگەیی گرنگە بۆ زۆر لە ڕووەکەکان ئەم کارتێکەرە لەوانەیە ببێتە ھۆی دەستپێکردنی زۆربوونی ڕووەکەکان بۆ نمونە ھەندێک لە ڕووەکەکان گوڵدەکەن لە پایزو زستنادا وە لەم کاتەدا شەوگار درێژە ئەم ڕووەکانە بە ڕوەکی رۆژگاری کورت ناودەبرێن ھەروەھا بەیبون ڕوەکێکی دیکەی رۆژگاری کورتە ھەندێ ڕووەکی دیکە ھەیە لە بەھار یان لە سەرەتاکانی ھاویندا گوڵدەکەن لە کاتێکدا شەوگار کورتە ئەم رووەکانە بە ڕووەکە رۆژ درێژەکان ناو دەبرێن وینجە و سپێناخ و کاھوو نمون بۆ رۆژگاری درێژ

وەرزەکان و وەرینی گەڵاکان زۆربەی درەختەکان گەڵاکیانیان دەوەرەن بەلام ھەندێ دەرخت وەک کاژ بە درێژایی ساڵ ھەندێ لە گەڵاکانی دەوەرێت بە شێوەیەک بە بەبەرەوامی گەڵاپۆشە ئەم درەختانە بە ڕووکەمی ھەمیشە سەوز ناودەبرێن بە درێایی ساڵ رووەکە ھەمیشە سەوزەکان گەڵای خۆ ونجاویان بۆ ژیان ھەیە زۆربەیی جار کیوتیکلێکی ئەستور گەڵاکان دادەپۆشێ بۆ پاراستنی لەسەرماو کەشی وشک درەختی دیکە ھەن وەک کەووت و سندیان و بنار کە بە دارە گەڵا وەریوەکان ناودەبرێن تا ڕادەیەک ئەم درەختانە ھەموو گەڵاکانیان نزیکەی لە ھەمان کاتی ساڵەکە لەناودەچن لە ناوچە ساردەکان درەختە گەڵاوەریوەکان گەڵاکانیان دەوەرن پێش ھاتنی زستان لە ناوچەی گەرم و وەرز وشک و شێدارەکان دارەگەڵا وەریوەکان گەڵاکانیان لە ناودەچێ پی} وەرزی وشکی لەناوچونی گەڵاکان یارمەتی ڕووەکەکان دەدا بۆژیان لە پلەبی گەرمی نزم یان لە بێ بارانی بۆ ماوەیەکی درێژ

سەرچاوە[دەستکاری]

  • کتێبی زانست پۆلی ١٢