ڕاکوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Raccoon
Temporal range: Blancan–Present[١]
<onlyinclude> <onlyinclude>
Raccoon climbing in tree - Cropped and color corrected.jpg
California raccoon (P. l. psora), Lower Klamath National Wildlife Refuge in California
Scientific classification edit
Unrecognized taxon (fix): Procyon
Species:
Binomial name
Template:Taxonomy/ProcyonProcyon lotor
(Linnaeus, 1758)
Raccoon range.png
Native range in red, introduced range in blue
Synonyms
  • Ursus lotor Linnaeus, 1758

ڕاکوون (ناوی زانستی: Procyon lotor) ئاژەڵێکی شیردەری گۆشت خۆرە کە لە چەند بەشێکی جۆراوجۆری ئەمریکا و باشووری کەنەدا دەژیت. وشەی ڕاکوون بە زمانی ڕەسەنی باکووری ئەمریکا بە واتای ئەو ئاژەڵە دێت کە دەستەکانی بەکاردێنێت.[٣]

ڕاکوونەکان ڕوخسارێکی ڕێوییانەیان ھەیە لەگەڵ پەیکەربەندێکی پشیلانەی قەڵەو. لە ئەمریکای باکوور و ئاسیا (چین) دەژین، کە بریتین لە چیاکانی چین و چیاکانی تبت: پاندای زەبەلاح و پاندای سوور دوو جۆرن لەجۆرەکانی ڕاکوون، کە ئاژەڵی بچووکن جگە لە پاندای زەبەلاح. بە گوێرەی ڕۆژنامەی (الریاز) لە ساڵی ١٩٣٤ دا ھێرمان نامینگ سەرکردەی نازی کۆمەڵێک ڕاکوونی ھێناوە بۆ ئەڵمانیا بۆ دەوڵەمەندکردن و ھەمەجۆرکردنی ئاژەڵەکانی ئەڵمانیا و ھێدی ھێدی ژمارەی ڕاکوون لە ئەڵمانیا بەرز بووەتەوە، کە زیاتر لە یەک ملیۆنی تێدایە، زۆربەیان لە کاسل و ناوچە لادێیەکان و گرد و دارستانەکانی باکووری فرانکفۆرت دەبینرێن.[٤]

شێوە[دەستکاری]

ڕاکوونەکان جەستەیەکی کورت و پڕو درێژی توکنیان ھەیە کە نزیکەی یەک مەتر درێژە، بە کلکە پڕەکەیشییەوە کە نزیکەی ٤٠ سانتیمەترە، حەوت بازنەی ڕەش لە دەوری ئەم کلکە درێژە دا پێچراوەتەوە کە لە تووکی ڕەشی نەرم پێک ھاتووە. کێشی لە ٢ بۆ ١٢ کگم دەبێت، سەرێکی گەورەی ھەیە، گوێچکەکانی بچووکن، سەرنجراکێشە، لووتێکی وردی تێکەڵ بە لێوی ھەیە، تووکێکی درێژی ھەیە کە ڕەنگی لە قاوەیی خۆڵەمێشی لارەوە دەست پێدەکات لە پشتی ملییەوە بۆ خۆڵەمێشیی کاڵ لە ناوچەکانی خوارەوە دا، تووکەکەی بە ھێڵی ڕەش ڕازێنراوەتەوە کە لە سەرەوە بۆ دواوە درێژ دەبنەوە، دەموچاوی بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی کاڵ داپۆشراوە و چاوی ڕەشی لە ماسک دەچێت، ڕیشێکی سپی نەرمی بە ھەردوو لای لووتدا ھەڵواسراوە، شێوە و پێکھاتنی پێیەکانی زۆر لە شێوەی مرۆڤ دەچێت، لە ھەر یەکێکیاندا پێنج پەنجەی ھەیە و بە ھەمان شێوەی مرۆڤ لەسەر کەلەبەری قاچ و پاژنەی پێ پیاسە دەکات.[٥]

بژێوی[دەستکاری]

ئاژەڵی ڕاکوون.

ڕاکوونەکان لەسەر دارەکانی نزیک دەریاچە و کانی و جۆگەلەکانی دارستانی نزیک شارەکان بژین

ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە بەھرەیەکی بەرزی ھەیە بۆ بەسەرکەوتنی درەختەکان و مەلەکردن لە ئاوەکان و ھێنانی خواردن لە خاشاکی مرۆڤەکان.

ئەو زۆربەی ڕۆژەکانی زستان لە کونیلە وکوخەکانی بەسەر دەبات کە لەسەر چڵ و قەدی درەختە بەرزەکان دروستی کردوون کە زۆربەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ تێیدا دەخەوێت و تەنیا لە ڕۆژانی تا ڕادەیەک گەرمدا لە ناو کونەکەی دێتە دەرەوە، بۆیە لە زستاندا ٥٠٪ی کێشی لەدەست دەدات. ڕاکوونەکان بەدرێژایی ساڵ لەپەناگەکاندا دەژین و پەنا دەبەنە بەر خانوویەکی نیمچە زستان بۆ بەسەربردنی مانگێک یان دوو مانگی زستان. کە ڕاکوونەکان پەنا دەبەنە بەر پەناگەیەک بەژمارە تا ٣٠ ڕاکوون دەبن (دەگمەن) بەتایبەت لەوکاتانەی کە پلەی گەرما بۆماوەیەکی زۆر لەژێر پلەی بەستن دەمینێتەوە لە خانووە چۆڵەکاندا. زۆربەی مێینەکان لەیەک کوخدا کۆدەبنەوە و تەنیا یەک نێر ڕێگەپێدراوە زستان لەگەڵ ئەو مێییانەدا بەسەرببات و لەگەڵیان جووت ببێت.

خواردن[دەستکاری]

خۆراکی ڕاکوونەکان بریتین لە مشک و باڵندە و ھێلکە و مێروو و ماسی و بۆق و ھەروەھا جۆرەھا میوە و سەوزە، ڕاکوونەکان زۆر بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ خواردنەکانیان دەکەن وەک چۆن شارەزان بۆ ئەوەی بزانێت کە ئایا دەخورێت یان نا و بە کارامەیییەکی زۆر ەوە دەستەکانی بەکار دەھێنێت و خووی شوشتنی خواردنی ھەیە لە ئاودا پێش ئەوەی بیخوات. ھەروەھا زۆر ھەستیارە بەرامبەر ئاوی پاک ھەم بۆ خواردنەوە ھەمیش بۆ شووشتنەوەی خواردنەکانی.

ڕاکوونی قڕژاڵ خۆر[دەستکاری]

جۆرە ڕاکوونێکی تایبەت ھەیە بەناوی " ڕاکوونی قرژاڵ خۆر " کە تەنیا لە کۆستاریکاو ئەمریکای باشوور دا دەژین، بە درێژی جەستە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تر دیاری دەکرێت، گرنگترین تایبەتمەندیان بریتییە لە بەھێزی پەنجە و دەستەکانیان کە بۆ شکاندنی توێکڵی ڕەقی قڕژاڵ بەکاری دێنن، ھەروەھا کیسەڵەکانیش کە یەکێکە لە خواردنە دڵخوازەکانی بە کارامەیی قەپاغی پشتی دەشکێنن و دەیخۆن. بەم دواییانە زانایانی چینی ڕایان گەیاند کە ئەو ڤایرۆسانەی دەبێتە ھۆی ھەوکردنی سییەکانی مرۆڤ بۆ نموونە (سارس) لەوانەیە لە ھەندێک گیانەوەرەوە بۆ مرۆڤ گوێزرابێتەوە، لەوانە ڕاکوون. نەخۆشییەکی تر کە ڕاکوونەکان لەوانەیە بیگوێزنەوە بۆ مرۆڤ ڤایرۆسی ڕەیبییە کە لە ئەنجامی گازگرتنی ڕاکوونەکانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ساڵانە پتر لە ١٥ ھەزار مرۆڤ بەھۆی ڕاکوونەکانەوە تووشی نەخۆشی ڕەبۆ دەبن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Fossilworks: Procyon lotor". fossilworks.org.
  2. ^ داڕێژە:Cite iucn
  3. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2009-03-18. Retrieved 2021-05-16.
  4. ^ "Coon Songs and racial stereotypes in American popular song". web.archive.org. 2008-08-28. Retrieved 2021-05-16.
  5. ^ "ITIS Standard Report Page: Procyon lotor". www.itis.gov. Retrieved 2021-05-16.