ڕاستیی لۆژیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕاستیی لۆژیکی یا ھەقیقەتی لۆژیکی یەکێ لە بنچینەییترین تێگەیشتەکانی لۆژیکە. ڕاستیی لۆژیکی وتەیەکە کە ڕاستییەکەی دەربەستی ڕاست یا ناڕاست بوونی قەزیە پێکھێنەرەکانی نەبێ. بە مانایەکی تر، ڕاستیی لۆژیکی بە وتەیەک دەڵێن کە نەتەنیا ڕاستە، بەڵکوو بە ھەر شێوەیەک بەشە لۆژیکییەکانی لێک بدرێنەوە و ڕاڤە بکرێن، ھەر ڕاست دەمێنێ. بۆ نموونە، ئەم وتانەی خوارەوە ڕاستیی لۆژیکین:

  • ئەگەر مەرگ تەنیا لەبەر ئەوە ناخۆشە کە ژیان خۆشە، وە تۆ مەرگت پێ ناخۆشە، دەسا ژیانت پێ خۆشە.
  • ئەگەر ئەوەی کە مرۆڤ حەزی لە شتێک بێ، بە دەستی خۆی نییە، وە ھەندێ لە باوەڕەکانیش بە حەز دەژمێردرێن، دەسا ھەندێ لە باوەڕەکانی مرۆڤ بە دەستی خۆی نین.
  • ئەگەر «ژیکەڵە» پشیلەیەکە و پشیلەکانیش تێکڕا ڕازاوی و پڕنھێنین، ئەوا ژیکەڵەش ڕازاوی و پڕنھێنییە.

ڕاستییە لۆژیکییەکان سادەترین حاڵەتی ئەو وتانەن کە ڕاستییەکەیان تەنیا بە شیکردنەوەی مانایان دەردەکەوێ. یانی ڕاستییەکەیان نەبەستراوە بە چۆنیەتیی پەیوەندیی ماناکەیان بە واقیعەوە. ئەو وتانەی کە بە قەزیەگەلی شیتەڵ ناسراون. کاری لۆژیکی فەلسەفی دۆزینەوەی سروشتی ڕاستیی لۆژیکی و شوێنھاتی لۆژیکییە.

ڕاستییە لۆژیکییەکان تێکڕا بەپێویست ڕاستن، بەو مانایە کە ڕاستبوونیان شتێکی زەروور و پێویستە و ناکرێ مرۆڤ خۆی لێ لا بدا. ھەرچی کە بقەومێ و ھەرچی کە بێتە پێش، وایان لێ ناکات ھەڵە یا درۆ بن.

ئەوەی کە دەوترێ ڕاستییە لۆژیکییەکان بەپێویست ڕاستن، وەکوو ئەوە وایە بڵێی لە ھەموو جیھانە لواوەکاندا ڕاستن.

سەرچاوە[دەستکاری]

logical truth