چەپدەست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چەپلەرەوە ڕەوانە کراوە)
کەسێک کە بە دەستی چەپ دەنووسێت

چەپدەست، چەپاڵ، چەپلەر، چەپەوانە یان چەپە یان ئەو کەسەی کە زیاتر دەستی چەپی بەکاردەھێنێت تا دەستی ڕاستی لە جێبەجێکردنی ئیشە سەرەکییەکان لە کاروویارە کەسییەکان وەک خواردن و نووسین و ئەوەش ئاماژەدانی تەواو نییە لەبەر ئەوەی ھەندێک بۆ نممونە دەستی ڕاست بەکاردەھێنن بۆ خواردن بەڵام دەستی چەپ بەکاردێنن بۆ نووسین یان کارووباری تر. زۆر لە ئامێرەکان وا دروستکراون تا گونجاو بن بۆ بەکار ھێنانی چەپە وەک مقەست و چەقۆ.

نزیکەی ١٣٪ پیاوان و١١٪ ژنان چەپلەرن لە ئێستادا، بە بەراوارد بە ساڵی ١٩١٠ کە ڕێژەیان تەنھا ٣٪ بوو، و شارەزایان ئەڵێن بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی ئەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ قبوڵکردنی ئەم سیفەتە لە کۆمەڵگەکاندا. لە سەدەی ١٨ و ١٩ دا وەک کەم ئەندامی سەیری ئەم سیفەتە ئەکرا و مامۆستاکان ھەوڵیان ئەدا بیگۆڕن لە خوێنکارەکانیاندا. لەگەڵ ئەوەی بەکارھێنەرانی دەستی چەپ کەمایەتی پێک دەھێنن لە کۆمەڵگەدا، نزیکەی ١٠٪ن بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کەسە ناودار و سیاسییەکان پێک دەھێنن و بە زۆری ئەو تاقمەن کە لێھاتوون لە قسەکردن و وتارداندا.

قوتابيك بە دەستی چەپ دەنووسێت












چاند[دەستکاری]

ڕۆژی جیھانیی چەپلەرەکان[دەستکاری]

١٣ی ئابی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی چەپلەرەکان دانراوە.[١]

کەسایەتییە چەپلەرە دیارە مێژوویییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Left-Handers' Day August 13th: Celebrate your right to be left-handed". lefthandersday.com. Archived from the original on 2014-07-15. Retrieved 12 August 2013.
  • ویکیپیدیای عەرەبی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]