چەماوەی فشار-جێفشار
لە گشت ماددە ڕەقەکان دا پەیوەندیەک لە نێوان فشار (stress) و جێفشار (strain) ھەیە کە بە ھۆی ھێڵکاریەکەوە (فشار-جێفشار) دەردەخرێت. ئەم ھێڵکاریە بۆ ھەر ماددەیەک تاکە و بەھۆیەوە چەندین تایبەتمەندی میکانیکی ماددە دەدۆزرێتەوە، وەک: لاستیکی، پلاستیکی، قایمی، ھاوکۆلکەی یۆنگ.[١]
فیشاری بەکارھاتوو دەتوانێت بە شێوەی جیا بخرێتە سەر بنونەکە، وەک لە شێوەی تەوەرەیی، سوڕاو، چەند تەوەرەیی، گۆڕاو لەگەڵ زەمەن، خولاو، لێک کشان، بادان، و … ھتد. گەر ئاماژە بە جۆری فشارەکە نەکرێت کەواتە مەبەست لە فشاری تەوەرەییە.
وادابنێن کە فشارێک بە بڕی F دەخرێتە سەر شیشێک کە ڕوبەری پانەبڕگەی بریتیە لە A وە لە دوولاوە ڕایدەکێشێت. فشار (σ) بریتیە لە ڕێژەی ھێز لە سەر ڕووبەر. ھەروەھا جێفشار () یەکسانە بە بڕی گۆڕان لە درێژی لەسەر درێژی سەرەتایی:
قۆناغەکان
[دەستکاری]ھێڵکاری فشار-جێفشاری ماددەی پۆڵای کەم کاربۆن لە وێنەی ٢ نیشان دراوە. ئەم پێوانەکردنە لە پلەی گەرمی ژوور ئەنجام دراوە. چەندین قۆناغی جیای تێدا دەست نیشان کراوە کە تایبەتمەندیە میکانیکیە جیاوازەکان بەیان دەکات.
قۆناغی یەکەم بریتیە لە ھێڵێکی ڕاست. فشار لەگەڵ جێفشار ڕاسەوانە دەگۆڕێت کە ھەماھەنگە لەگەڵ یاسای گشتی ھۆک. لاری ئەم بەشە یەکسانە بە ھاوکۆلکەی یۆنگ. ھێڵە ڕاستەکە کۆتایی دێت بە خاڵێک کە پێی دەگوترێ خاڵێ بەھێزی لە بەرامبەر تەسلیم بوون (yield strength). دوای ئەم خاڵی ماددەکە وەک پلاستیک شێوەی دەگۆڕێ و دوای لاچوونی فشاری دەرەکیە ماددەکە ناگەڕێتەوە سەر شێوەی یەکەم.
دووەم قۆناغ بەشی پلاستیکی ماددەکەیە. لەم قۆناغەد ماددەکە بە ھۆی فشارەوە دەقوپێ و شێوەکەی لەدەست دەدات. لەم قۆناغەدا دوای لابردنی فشار شێوەی سەرەتایی بۆ ماددەکە ناگەڕێتەوە. لە فشارێکی دیاری کراو ماددەکە دەگاتە ئەوپەڕی وەرگرتنی فشار بۆ گۆڕینی جیفشار. ئەم قۆناگە پێشی دەقوترێ جێفشاری ڕەق (strain hardening).
لە قۆناغی سێیەم دا گەردن (neck) دروست دەبێت. واتا لە شێنێکی دیاری کراو (کە زۆرتر دەکەوێتە ناوەڕاستی نمونەکە) ڕووبەری ماددەکە بچوک دەبێتەوە و بەم ھۆیەشەوە فشاری کەمتر پێویست دەبێ بۆ کشانی ماددەکە. لەم حاڵەتەدا چەماوەی فشار-جێفشار بەرەو دابەزین دەڕوات. لە کۆتاییدا دەگاتە قۆناغی شکان (fracture) کە لەم نمونەیەدا شکان لەجۆری نەرم ڕووی داوە. گەر ماددەکە دوای قۆناغی سەرەتایی، ڕاستەوخۆ شکا ئەوە پێی دەگوترێ شکانی ڕەق (کەشتی تایتانیک نمونەیەکی ئەم جۆرە شکانەیە).
پۆلێنکردن
[دەستکاری]بە ھۆی ھێڵکاری فشار-جێفشارەوە دەشێ ماددەکان پۆلێن بکرێن بۆ سەر دوو بەشی سەرەکی، کە بریتین لە نەرم و ڕەق.[٢]
ماددەی نەرم
[دەستکاری]ماددەی ڕەق
[دەستکاری]ماددە ڕەقەکان بریتین لەو ماددانەی کە بە بێ قوپانەوە دەشکێن، وەک: ئێسک، شوشە، بەرد و ھەندێ جۆری ئاسن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Luebkeman, C. , & Peting, D. (2012, 04 28). Stress–strain curves. Retrieved from http://pages.uoregon.edu/struct/courseware/461/461_lectures/461_lecture24/461_lecture24.html.
- ^ Beer, F, Johnston, R, Dewolf, J, & Mazurek, D. (2009). Mechanics of materials. New York: McGraw-Hill companies. P 51.
- ^ Beer, F, Johnston, R, Dewolf, J, & Mazurek, D. (2009). Mechanics of materials. New York: McGraw-Hill companies. P 59.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەماوەی فشار-جێفشار تێدایە. |