چمۆد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چمۆد بریتیە لەفرمانێکی (UNIX) کە لەڕێگەیەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو ATTRIB. ئەم خاسیەتە گرنگییەکی تایبەتی و گشتی زۆری ھەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە. CHMOD لەھەر سێ دەسەڵاتی توانای نوسین، خوێندنەوە و وەگەڕخستندا خۆی دەبینێتەوە بۆ پەڕگە و بوخچە. ئەو کەسانەی بەسیستەمی لینوکس ئاشنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەم فرمان دابەشکردنەوە دەبنەوە، و ھەروەھا ئەوانەی کاری وێبداڕشتن دەکەن بەزمانە بزۆکەکانی وەکوPHP،Perl،Ruby..etc. ئەگەر ھاتوو لەئەمڕۆدا تەماشای ئەو ڕاژەخوازانەی FTP بکەین دەبینین زۆربەی زۆریان ئەم کارەیان ئاسان کردووە، کەبەتەنھا کرتەیەک ژمارەکە دەدەین و ئەرکەکە بەپەڕگەکە یان بوخچەکە دەسپێرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێت زانینی خودی ئەو دەسەڵات پێدانە زۆر گرنگە و دەبێت بیزانیت. فرمانەکان دەکرێت لەشێوەی ژمارە یان بڕگەپیت یان پیتژمارەیی بێت. تێگەشتن لەخودی ئەم دابەشکردنانە و چۆنیەتی دانانیان لەسەر پەڕگە و بوخچە، کلیلێکە کەدەتوانیت دەرگای زۆری پاراستنی پێدابخەیت و بیکەیتەوە لەماڵپەڕ و ڕاژە. ھەرچەندە ھەتاکو بەرگری بەھێز دەبێت پەلامار دووجار ھێندە، بەو بەڵگەیەی ھەرگیز ساتێک نەبووە پەلاماری سەر تۆڕی ئینتەنێت و ڕاژەکان ڕابوەستێت لەبەر پارێزراویان و بەھێزیان.

ژمارەکان یان پیت و مانای دەسەڵات[دەستکاری]

پێش ئەوەی بجینە قوڵایی باسەکەوە دەبێت لەبەرچاوی خۆمان نمونەیەکی زندووی ژیانی ڕۆژانەمان دروستبکەین بۆ تێگەشتن لە CHMOD پەڕگە و بوخچە. بۆ نمونە لەفەرمانگەیەک کاردەکەین گەنجینە ژوورێکە و کۆمپیوتەر ژوورێکە و ژووری چاوڕوانی بۆ میوانان ژوورێک.

  • بەڕێوەبەری دەزگا= بۆی ھەیە بچێتە ھەموو ژوورەکان Owner
  • فەرمانبەری دەزگا= بۆی ھەیە بچێتە ژووری چاوەڕوانی و میوانان تابزانێت و کێ لەوێیە؟ ھەروەھا وەکو فەرمانبەرێک بۆی ھەیە بچێتە ژووری کۆپیوتەر ھەموو کات. وە دەتوانێت بچێتە ژووری گەنجینە ئەگەر بەڕێوەبەری دەزگا ڕێگای بدات لەگەنجینە چەند کەرەستەیەک یان دۆکۆمێنتیکی پێویست بھێنێت بۆ کاتێک ڕێگەدراوە Group
  • میوانی دەزگا= دەتوانێت بێتە ژووری چاوەڕوانی یان بێتە بەردەم دەزگاکە و ئەو تەختانەی کەلەدەرەوەی دەزگاکە ھەڵواسراون وەکو ناوی دەزگاکە و شالیاری دەزگاکە بخوێنێتەوە Other

کرۆکی بنەڕەتبوونی کارەکە دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشەوە کەلەسەرەوە نمونەیەکمان داوە لەسەریان:

Owner
Group
Other
  • Owner:خاوەنێتی.
  • Group: گرووپ.
  • Other: ئەوانی تر.

ئەمانەش لەخۆیاندا ئەرکەکان دابەش دەکەن بۆ سێ فرمانەدەسەڵاتەوە کەئەمانەن:

read=r
write=w
execute=x

ئەمانەش وەکو خۆیان ھەر یەکە و بۆ ژمارەیەک ھێما دەکەن:

read(r)= 4
write(w)= 2
execute(x)= 1

کۆی ھەرسێکیان بەرزترین ئاستی دەکاتە 7. لەبەر ئەوەی باسەکە ئاڵۆز نەبێت بانمونەیەکی بچووک وەربگرین لەسەر بڵاوترین ژمارەی CHMOD mode کەبەرچاومان دەکەوێت بەبەردەوامی775. نرخەکان لە (0بۆ7)ــن.

User (rwx) = 4+2+1 = 7
Group(rx) = 4+1 = 5
World (rx) = 4+1 = 5
chmode mode = 0755 

بەتەنیشت یەکەوە:

-rwxr-xr-x

بەکورتی با بزانین ئەم فرمانانە چۆن دەسەڵاتەکان دەبەخشن لەلینوکس:

       chmod [Options]... Mode [,Mode]... file...

       chmod [Options]... Numeric_Mode file...

       chmod [Options]... --reference=RFile file...

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک دەسەڵاتی بدەین بەگشت 777 :

# chmod 777 "path/to/folder/"

یان بەھێماپیت ھەمان دەسەڵات دەکاتە:

# chomd -rwxrwxrwx "path/to/foder/"

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک و ھەموو پەڕگە و بوخچەکانی ناوی دەسەڵاتی گشتی بدەین 777:

# chmod 777 "path/to/folder/" -R

ھەمان دەسەڵات بەھێماپیت:

# chmod -rwxrwxrwx "path/to/folder/ -R

ھەر کێشەیەک یان ئاڵوزیەک دەبینیت یان تێبینیەکت ھەیە، دەوڵەمەندی بکە. ھەرچەند ئەمە وەکو باسێکی گشتی و سەرەتای لەسەر تێگەشتن لەو دەسەڵاتە وایە. ئەکرێت وردتر بینەوە. بەڵام تائێستا بەسە بۆ سەرەتا لەداھاتوودا باس لەماف و دەسەڵاتی گرووپ گۆڕینی دەکەین وەکو :

chgrp - Change group ownership
chown - Change file owner and group

وێنە:نمونە لەسەر دەسەڵات[دەستکاری]

لەدوایدا پرسیار دێتە پێشەوە، من چۆن ئەو دەسەڵاتانە بۆ پەڕگە یان بوخچە ببینم؟ بۆ نمونە بۆ پەرگەی Arastein: بەنیشاندان + نیشاندانی ماف و دەسەڵات= ls -l

Debian:Arastein# ls -l
total 28
-rw-r--r-- 1 root root 45 2008-10-25 21:55 index.html
-rw-r--r-- 1 root root 20 2008-10-25 21:58 test.php
drwxr-xr-x 9 root root 4096 2008-10-25 22:05 wane
drwxr-xr-x 5 sia sia 4096 2008-11-01 03:00 wordpress


دەسەڵاتەکان[دەستکاری]

نیشانە پۆل واتاکەی
u user خاوەنی پەڕگەکە
g group بەکارھێنەرەکانی کە ئەندامن لە گروپەکەدا
o others ئەوانی تر، ئەمانە نە خاوەنن وە نە ئەندامی گروپن
a all ھەموو ئەوانەی سەرەوە - ugo


بەکارھێنانی کردە operator[دەستکاری]

فرمانی chmod کردارەکان بەکار دەھێنێت بۆ نیشاندانی خواست و شێوەی فرمانەکە. وەک لەم خستەیەدا نیشاندراوە:

کردار واتاکەی
+ زیادکردنی تایبەتمەندی یان دەسەڵات بۆ پۆلی دەستنیشانکراو
- لابردنی تایبەتمەندی یان دەسەڵات بۆ پۆلی دەستنیشانکراو
= ئەو چەشنەی ھەڵبژێردراوە تەواو ھاوڕێکی دەسەڵاتەکانی ئەم پۆلەیە


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]