پەیوەندی نێوان شێرپەنجەی مەمک و شیری ئاژەڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گفتوگۆی زۆر ھەیە لەسەر ھۆکارەکان و چۆنێتی ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک ئەم گومان و بووَچونانە تەواو ئاڵۆزو چڕ دەبنەوە کەدێتە سەر پەیوەندی نێوان بەکار ھێنانی شیری ئاژەڵی و شێرپەنجەی مەمک، ئەم گومان و دەگەرانە دەتوانین بڵێین بە شێوەیەکی بەھێز سەلمێنران و یەکلایی کرانەوە لە ڕێگای توێژینەوەیەکەوە کە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ماڵپەڕی (Oxford Academic/ International Journal Of Epidemiology) بڵاوکرایەوە، تاقیکردنەوەکە نزیکەی ٧٫٩ ساڵی خایاندبوو ٥٩٧٩٥ ژنی خۆبەخشی ئەمریکای باکوور بەشداریان تێدا کردبووە لو ژمارەیە ٢٩٫٧ یان ڕەشپێست بوون، لەماوەی نزیکەی ئەم ھەشت ساڵەدا بەشدار بوانی خۆبەخش بەبەردەوامی لەژێر چاودێری خۆراکی بیست وچوار کاتژمێری دا بوون لە ڕێگەی لێپرسینەوەو ڕپرسی یەوە. تاقیکردنەوەکە ڕاستەوخۆ بەشدار بوانی خۆبەخشی بەستبووە و بە بنکەکانی پشکنینی شێرپەنجەی مەمک تاکۆ بەبەردەوامی پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت. لەکۆتایی تاقیکردنەوەکەدا دەرکەوت کە خواردنەوەی شیری ئاژەڵی (مانگا) بەشێوەیەکی ترسناک مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک بەرز دەکاتەوە بۆ تەنانەت زیاتر لە ٨٠٪ بەپێی ڕێژەی بەکارھێنان.

" خواردنەوەی بڕێکی کەمی وک ١\٤ بۆ ١\٣ ی کوپێک شیر ڕۆژانە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەرز دەکاتەوە، سەرپەرشتیاری تاقیکردنەوەکە (Gary E.Fraser)"خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای زانکۆی لۆمالیندا لە کالیفورنیا " ڕایگەیاند "بە خواردنەوەی ڕۆژانەی یەک کوپ شیری ئاژەڵی مەترسی تووشبون بۆ لە ٥٠٪ بەرز دەبێتەوە و بۆ ئەوانەش کە دوو پەرداخ و زیاتر دەخۆنەوە لە ڕۆژێک دا مەترسی و ئەگەری تووشبون بۆ ٧٠٪ -٨٠٪ بەرز دەبێتەوە " دکتور گاری ڕای گەیاند لە درێژەی قسەکانیدا، شایانی باسە بەکارھێنانی شیری پڕ چەوری یاخود نیو چەوری یان بێچەوری ھیچ جیاوازی یەکیان نەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک.

ئەم ئەنجامە سامناکانە شایانی نیگەرانی یە چونکە بەپێی ڕێنمایی یە خۆراکی یەکانی وڵاتی ئەمریکا پێشنیاری خواردنەوەی ٢–٣ کوپ شیر دەکرێت لە ڕۆژێک دا. بەڵام لەھەمان کات دا شایانی باسکردنە کە بەپێی سەرچاوەکان کەلە دۆکۆمێنتەری بەناوبانگی(What the health?) ئەم خشتە ڕێنماییانە لەلایەن بازرگانی شیرەمەنی و بەرھەمە ئاژەڵی یەکانەوە پشتگیری و سپۆنسەر دەکرێت.

لە دوای کۆتا پشکنین لەسەر ٥٢٧٩٥ ژنی بەشداربوی خۆبەخش کە تێکڕای تەمەنیان ٥١ ساڵ دەبوو ١٠٥٧ حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کرا کە وک ئاماژەمان پێدا لەسەرەتادا ئەم بەشداربووانە پاک بوون لە شێرپەنجەی مەمک. ئامانجی تاقیکردنەوەکە دەرخستی پەیوەندی نێوان شیری سۆیای ڕوەکی و شێرپەنجەی مەمک و شیری ئاژەڵی دا بوو. بەپێچەوانەوە ھەرچی سەبارەت بە شیری سۆیا و بەکارھێنانی ڕۆژانەی نەک تەنھا کاریگەری نی یە لەسەر زیادکردنی مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک بەڵکو بەکارھێنانی شیری سۆیای ڕوەکی لە جیاتی شیری ئاژەڵی ئەم مەترسی یە بەبڕی لە ٣٢٪ کەم دەکاتەوە.

لە توێژینەوەیەکی نوێی کەدا دەرکەوتووە کە کەسانی ڤیگن (ڕوەکخۆر) ڕێژەی شێرپەنجەی مەمک تیایاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە بە بەراورد بە ئەوکەسانەی بەرھەمی ئاژەڵی بەکاردەھێنن و ڕوەکخۆر (ڤیگن) نین.

ھۆکاری ئەم پەیوەندی یە مەترسی دارەی نێوان شیری ئاژەڵی و شێرپەنجەی مەمک تەواو پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام شارەزایان گومانێکی زۆریان ھەیە کە ھۆکارەکەی بۆ ھەبوونی ئەو ھۆرمۆنە توخمتێریانەی کەلەناو شیری ئاژەڵی دا ھەیە دەگەڕێتەوە چونکە شێرپەنجەی مەمک لەناو ژنان دا ھەستیارە بە ھۆرمۆنەکان. شیری مانگا ئەنجامی دووگیان بوونی مانگاکەیە لەبەرئەمە خواردنەوەی شیرەکە ئامرازێکە بۆ بەریەک کەوتن لەگەڵ ئەو بڕە زۆرەی ھۆرمۆنی توخمتێری کەلە پێکھاتەکەیدا ھەیە.

لە چەند تاقیکردنەوەیەکی دیکەش دا پەیوەندی نێوان خواردنی شیرو پرۆتینی ئاژەڵی و بەرزبونەوەی ھۆرمۆنی (IGF-1) خراوەتە ڕوو کە گەشە بە ھەندێک جۆری شیرپەنجە دەدات لە لەشی مرۆڤ دا.

ئەمە یەکەم جار نی یە پەیوەندی ترسناکی نێوان بەکارھێنانی شیری ئاژەڵی و شێرپەنجەی مەمک ئاشکرا دەکرێت. توێژینەوەیەکی (The Nurses Health Study II)لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەوەی خستەڕوو کە ئەو ژنانەی ڕۆژانە بەروبومی شیرەمەنی و چەوری شیرەمەنی بەکاردەھێنن ئەگەر تووشبونیان بە شێرپەنجەی مەمک پێش تەمەنی لە سووڕی مانگانە چونەوە زۆر زیاترە بە بەراورد بەو ژنانەی بەرھەمی شیرەمەنی بەکارناھێنن.

لە لێدوانی کۆتایدا دکتور فریزەر بۆ ماڵپەری (Bicycling) وتی " ئەگەر خێزانەکەت مێژووی شێرپەنجەی مەمکی ھەیە ئەوا بەڕاستی دەبێت ئاگادار بیت لەبارەی بەکارھێنانی شیرەمەنی " , ھەروەھا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی " ئەمە پێم وابێت ئەوەمان پێڕادەگەیەنێت کە جێگرەوە شیرە ڕووەکی یەکان باشترین ھەڵبژاردەمان بن ".

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://academic.oup.com/ije/advance-article-abstract/doi/10.1093/ije/dyaa007/5743492?redirectedFrom=fulltext#199259328

https://www.bicycling.com/health-nutrition/a31118437/milk-linked-to-breast-cancer-study/#:~:text=The%20researchers%20believe%20one%20possible%20reason%20for%20the,women%20drinking%20milk%20are%20exposed%20to%20those%20hormones.