پەڕاو
پەڕاو زنجێرەکێوێک لە ناوچەی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە باکووری ڕۆژاوا ھەتا باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری کرماشان[١] بە درێژاییی نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر و پانتاییی نزیکەی ٩٨٠ کیلۆمەتر کێشراوە و بەشێک لە زنجێرەچیای زاگرۆس بە ئەژمار دێت.[٢] زنجێرەکێوی پەڕاو لە باکووری ڕۆژاوا دەلکێتەوە بە زنجێرەکێوی شاھۆ، و لە باشووری ڕۆژھەڵاتیش ڕۆباری گاماسیاو لە زنجێرەکێوی گەڕین جیای دەکاتەوە. گوندستانەکانی پایرەوەن و ناودەروەن لە باشووری ڕۆژاوا و گوندستانەکانی دینەوەر و بێڵەوەر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم کوێستانەدا داکەوتنەوە.[١] لووتکەی پەڕاو بە بەرزاییی ٣٤١٥ مەتر لە ئاستی زەریا بەرزترین لووتکەی ئەو زنجێرەکێوەیە و ھەروەھا بەرزترین لووتکەی پارێزگای کرماشان[٣] و یەکێک لە ١٥١٥ لووتکەی زۆر بەرجەستەی جیھان بە ئەژمار دێت.[٤] لووتکەی قوتەچەرمی لە زنجێرەکێوی پەڕاو وەکوو یەکێک لە ھێماکانی شار و پارێزگای کرماشان بە کار ھاتووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): پەڕاو؛ پلەکانێک بەڕەو ئاسمان (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠؛ سەردان لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- ^ ویکی لۆک: لووتکەکان و سنوورەکانی ڕێگاکانی کوێستانی پەڕاو (بە فارسی)، نووسینی نادر مونتەزریانی نووسراو لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣؛ سەردان لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- ^ فیدراسیۆنی شاخەوانی و ھەڵچوونە وەرزشییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران: پرۆژەی نەتەویی شاخەوانی لەژێر ناوی سیمورغی کێوەکانی ئێران (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧؛ سەردان لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- ^ پێڕستی لووتکەکان: ٥٤ لووتکە بە بەرزیی ١٥٠٠ مەتر یان زیاتر لە ئێراندا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦؛ سەردان لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەڕاو تێدایە. |