بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەنیری شین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەیەک لە پەنیری شین

پەنیری شین جۆرێکە لە پەنیر کە بە یارمەتی کەڕووی شین بەرهەم دێت. [١] پەنیری شین ناوێکی گشتییە بۆ چەندە جۆرە پەنیر کە لە شیری مانگا و مەڕ یان بزن بە یارمەتی کەڕووی پەنسلیۆم بەرهەم دەهێنرێت. [٢] ئەم جۆرە پەنیرە زیاتر لە زەڵاتە بەکاردێت و تامێکی تایبەتی هەیە. ئەم بەرهەمە دەتوانرێت بە تەنیا بخورێت یان بپرژێنرێتە سەر خۆراک یان لەگەڵ خۆراکدا گەرم بکرێت تاوەکو دەتوێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پەنیری شین بۆن و تامە تیژەکەیەتی.

بەهای خۆراکی

[دەستکاری]

بەپێی بەڵگەنامەکانی USDA، ١٠٠ گرام پەنیری شین بە تێکڕا ئەم ماددە خۆراکیانەی تێدایە [٣] :

خشتەی بەهای خۆراکی پەنیری شین
جۆر بڕی بۆ هەر ١٠٠ گرامێک
ووزە 353 کیلۆ کالۆری
شەکر (کاربۆهیدرات) 2.34 گرام
ڕیشاڵ 0 گرام
چەوری 28.7 گرام
پرۆتین 21.4 گرام

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ واژه‌های مصوّب فرهنگستان تا پایان دفتر یازدهم فرهنگ واژه‌های مصوّب
  2. ^ Deetae P (October 2007). «Production of volatile aroma compounds by bacterial strains isolated from different surface-ripened French cheeses». Appl. Microbiol. Biotechnol. 76 (5): 1161–71. doi:10.1007/s00253-007-1095-5. PMID 17701035.
  3. ^ «Cheese, blue» (بە ئینگلیزی). USDA. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.