بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەسیرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەسیرە

پەسیرە، بەرسیلە، ھاڵە، قۆرە[١] ترێی نەگەیووە کە تامێکی ترشی ھەیە. زۆر جۆر ترشی ئۆرگانیکی تێدایە وەکوو ترشی مولیک و ترشی فۆرمیک و ترشی سوکسینیک و ترشی ئۆگزالیک و ترشی گلوکۆلیک و شەکر، بەھۆی ترشەکەیەوە تامێکی ترشی ھەیە. پەسیرە و ئاوگەکەی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشتی فەڕەنسی و شامی و لوبنانی و ئێرانی و کوردیدا بەکاردەھێنرێن. لە شیراز گیراوەی پەسیرە ئابقۆرەی پێ دەڵێن لە زەڵاتەدا لە بری ئاوی لیمۆ بە کار دێت. لە کوردستان لە بری سماق دەکرێتە ناو چێشتی گەڵامێو.

پەسیرە وەک جێگرەوەی نرش سماق و لیمۆ

ئاوگی پەسیرە گیراوەیەکە لە پەسیرە بەرھەم دەھێنرێت و بۆ تامکردن و ترشکردنی خۆراک بە کار دێت. بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت Verjuice و بە عەرەبی عصیر الحصرم.

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ [١]* پەسیرە: فەرھەنگی زمانی یەکگرتووی کوردیی ھاوچەرخ