ئاوی پەسیرە (ئاوقۆرە)

ئاوی پەسیرە، کە ھاڵاو و ئاوقۆڕەی پێ دەگوترێ بە ئینگلیزی ڤێرجویس Verjuice و بە عەرەبی: عصیر الحصرم و بە فارسی: (ابغورە)، بریتییە لە گیراوەیەکی ترش کە لە ھەندێک جۆری ترێ یان لە پەسیرە دروست دەکرێت. ئەم ئاوگە (شەربەتە) بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشتیخانەی خۆراکی فەڕەنسی و شامی و لوبنانی و ئێراندا (شیراز بە تایبەتی) بەکاردێت. لە کوردەواریشدا لە بری سماق و لیمۆ دەکرێتە خۆراکی وەک گەڵامێو و مریشک و زەڵاتە. لە سنەی ڕۆژھەڵات خواردنێکی تایبەت ھەیە بە ھاڵاو ناسراوە. ترش ھاڵاو و سرکەی ئاوقۆرە لە پەسیرەوە ئامادە دەکرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |